ئه‌مجاره‌يان ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست!
December 9, 2018
وتار و بیروڕا
ڕۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست ناوچه‌يه‌كى دژوارى جيهانه هه‌ر له دواى لكاندنى چـه‌ند ووڵاتێك ودابه‌شكردنى چه‌ندين وڵاتى ديكه به‌و ناوچه‌يه له ئه‌ده‌بياتى سياسيدا نه‌وه‌ك جوگرافى ناوى لێنراوه ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ، ناكۆكى له‌و ناوچه‌يه‌دا هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا تاوه‌كو ئه‌مڕۆ بێ ڕاوه‌ستان درێژه‌ى هه‌يه، جالێره‌دا پرسى كورد پشكى شێرى به‌ركه‌وتووه!، هه‌روه‌ها دواتر ئاڵۆزييه‌كانى فه‌له‌ستين و ئيسڕائيل سه‌رى هه‌ڵدا ئه‌ويش سه‌ركێشه‌كه‌ى زێده‌تر كرد كه به ململانێى عه‌ره‌ب ئيسڕائيل ناسراوه ..
له كۆتايى هه‌فتاكانى سه‌ده‌ى بيسته‌مدا سيسته‌مى پاشايه‌تى له ئێران به كۆتاهات و سيسته‌مێكى ديكه‌ى چاوه‌ڕواننكراو شوێنى گرته‌وه به كۆمارى ئيسلامى ئێران ناسێندرا ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا ئێران به گرتنى بارمه‌ته ئه‌مريكيه‌كان له‌لايه‌ن ئه‌مريكا و ڕۆژئاوا دووچارى ئابڵووقه‌و گه‌ماروودان بۆوه ، ئه‌گه‌ر چى تاڕاده‌يه‌ك ئابڵووقه كاريگه‌رى ئه‌وتۆى نه‌بوو ، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا گه‌مارۆدانه‌كه به لاوازى ده‌بينرا هه‌ر بۆيه كاريگه‌رييه‌كان له‌ئاستى نه‌مانى ئۆكۆنۆمى و برسێتى نه‌بوو ئه‌وه‌ش هۆكارى مانه‌وه و به‌رده‌وامبوونی ڕژێم و سيسته‌مه‌كه‌ى ئێران بوو..
دواى كه‌وتنى ڕ‌ژێمى(به‌عس) له 2003، ئێران به مه‌زه‌نده‌ى خۆى براوه‌ى يه‌كه‌مى نه‌مانى سيسته‌مى عه‌ره‌بى كه به (عرووبه) زياتر ده‌ناسرێت له به‌غدا بووه ، پاڵپشتى له شيعه به پله يه‌ك و ڕووخانى ململانێكاره مێژوويى وكلاسيكه‌كه‌ى له به‌غدا واى كرد ئێران واهه‌ست بكات ده‌بێت زياتر ده‌وڵه‌تى به‌ناو عێڕاق له‌به‌ر چاوى ئه‌مريكيه‌كان كه زۆرترين قوربانى و زيانيان له نه‌مانى ڕژێم پێگه‌یشت كۆنتڕۆڵ بكات ، تا گه‌يشته ئه‌وه‌ى له 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 دا به پاڵپشتى گڕووپێكى خيانه‌تكارى كورد و حه‌شدى شه‌عبى كه له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به ئێرانن شارى كه‌ركووك داگير بكات.
بێ ده‌نگبوونى ئه‌مريكا و ڕۆژئاوا له هه‌ڵسووكه‌وته‌كانى ئێران له نزيكبوونه‌وه له هيلالى شيعى زياتر له پرسيارێك ده‌ورژنێت ، به‌وه‌ى ڕێگا خۆشكردن به‌م شێوه ئاشكرايه بۆ ئێران كه ده‌ستێوه‌ردان له به‌غدا و به‌يرووت ، شام و سه‌نعا و چه‌ند پايته‌خت وناوچه‌يه‌ك ده‌كات ، به‌پێى سه‌رچاوه سياسى و ديپلۆماسييه‌كان ئه‌وه‌ى له ناوچه‌كه‌دا به واتاى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕوو ده‌دات به‌ره‌و نه‌مانى سيسته‌مى كۆن هه‌نگأو ده‌نێت و هاتنه كايه‌وه‌ى سيسته‌مێكى نوێ بۆ ناوچه‌كه وه‌ك چۆن پێشتر له يه‌كێتى سۆڤيه‌تى پێشوو و ئه‌ڵمانیاو به‌لكان ڕووياندا ئه‌مجاره‌يان ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه و نه‌خشه‌ى وڵاتان دووباره ڕێك ده‌خرێنه‌وه ،
سه‌ردانى بنيامين ناتينياهۆ بۆ ناوچه‌ى كه‌نداو كه هه‌ندێك وڵات به ئاشكرا پێشوازى لێ‌كرد وه‌ك عومان و هه‌ندێكى ديكه به نهێنى!، هه‌روه‌ها سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا و كه‌نداو هێماى ئه‌وه نيشان ده‌دات كه به‌ڵێ گۆڕانكارى به‌ڕێوه‌يه ، ئه‌م گۆڕانكارييانه‌ش به‌كه‌س و لايه‌ن و وڵاتێك ڕاناگيرى ، به‌ڵكو پێوويستيه‌كى مێژوويى و ئه‌خلاقى يه ، به هۆكارى ئه‌وه‌ى ئاشتى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست واتا ئاشتى له‌سه‌رتاسه‌رى جيهاندا.