پیلانگێری و رۆژانی دوای شازدەی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بە ھەستیارترین و ترسناکترین کات بوون زۆر کەس بە رۆژگاری ڕێککەوتنی ئاداری ساڵی ١٩٧٥یان دەچواند کە بووە ھۆکاری نسکۆی شۆڕش.کەسانێکیش گرەویان لە سەر کۆتایی ھاتنی پرسی کورد و کوردستان دەکرد لە عێڕاق و مزگینی ھەڵوەشانەوەی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستانیان دەدا و چاوەڕوانی مەرگی حکومەت و ئەزموونی بیست و حەفت ساڵی ھەرێمی کوردستان بوون کە لە مێژووی نوێی گەلی کوردستان لە سەر ئاستی کوردستانی مەزن تاکە قەوارەیەکی نیمچە سەربەخۆییە کە لە دەستووری ھەمیشەیی عێڕاق وەک ھەرێمێکی فیدڕاڵی ناسێندراوە. دەربازکردنی ئەو قۆناغە سەختە پێویستی بە مامەڵەیەکی تایبەت و زیرەکانە بوو،نێچیرڤان بارزانی بە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی نوێ ڕوبەڕوی ھەموو ئەو تەحدیانە بوویەوە بە بەکارھێنانی سیاسەتی نەرم مەترسیەکان بڕەوێنێتەوە و ھەڕەشەکان لە سەر کوردستان لابدا. بە کردنەوەی سەرلەنوێ دەرگاکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ دۆستان و وڵاتانی بڕیار بەدەست سەرۆک بارزانی توانی سەرنجی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی جارێکی دیکە بۆ کڕۆکی کێشەکە ڕابکێشێتەوە کە ئەویش جێبەجێنەکردنی مادەکانی دەستووری عێڕاقە لەلایەن حکومەتی بەغداوە کە لەو ڕێگایەوە ھەوڵ بۆ لاوازکردن و لەناوبردنی قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستان دەدرێ و عێڕاق بەرەو تاکڕەوی و دیکتاتۆریەتی زۆرینە ھەنگاو دەنێتەوە و دەچێتەوە قاوغی ھەشتا ساڵی ڕابردووی خۆی کە سەرتاپای کارەساتی کۆمەڵکوژی و وێرانکردنی کوردستان و گەلەکەی بووە.سەرۆک بارزانیی ، خاوەن پێگە و کەسایەتییەکی بەھێز وکاریگەرە لە سەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوین و عێراق و کوردستانی گەورە بە حیکمەت و شارەزایی خۆی توانیوێتوێتی زۆر لە کێشە و ئاریشەکان چارەسەر بکات . ئەگەر چی دەسەڵاتدارانی عێراق بە درێژایی مێژوو ھەمیشە نەیانتوانیی لێبوردەیی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و سەرۆک بارزانیی ھەرس بکەن بەوەی چارەسەری کێشەکانی نێوان کورد وعەرەب بکرێ ،بەڵام سەرۆک بارزانیی ھەمیشە دەستپێشخەر بووە و ئاشتی و گفتگۆ لە پێناو گەرٍاندنەوەی مافە زەوتکراوەکان .١٦ی ئۆکتۆبەر جگە لەوەی ھەڵەیەکی تر و داگیرکاری ییەکی تری دەسەڵاتدارانی بەغدا بوو لە ھەمانکاتیشدا دوژمنکاری نێوان " کورد- عەرەب" دروستکردەوە . بۆیە سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و ئەو پێشوازییە گەرم و گوڕەی لە بەرێزیان کرا، تەژییە لە رەھەندی جیاجیای قوڵی سیاسی، راستەوخۆ پەیوەندی بەو گۆڕانکارییانەوە ھەیە لە ناوچەکەدا بە گشتی روودەدەن، بۆ ئەمەش پێویستە عێراق ئامادە بکرێت. عێراق ھەرگیز بە ھێز و سەقامگیر نابێت ئەگەر ئاڵۆزییەکان و کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لە چوارچێوەی بنەماکانی دەستووری لەگەڵ ھەرێمی کوردستان چارەسەر نەکرێن، ئەمەش بە ھەر دوو لایەن دەکرێت. دواتریش سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ چەند وڵاتێکی دیکەی کە ھاو ئاراستەی سیاسەتی ئەمریکین لە ناوچەکە گرنگی زیاتر بەم گەشتە دیپلۆماسییەیەبوو.پێگەی پارتی لە ناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق قوڕسایی تایبەت و بەرچاوی ھەیە، بەھۆی ئەوەی لە ھەر دوو ھەڵبژاردنەکانی رابردوو لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان توانی تاکە ھێز بێت، ئەو ھێزەشی لە شەقام وەرگرتووە، بەتایبەتی لە عێراقێک کە سیستەمی سیاسی پەرلەمانییە، ناکرێت ھێزی پارتی لەبەرچاو نەگیرێت.تاکە ھێزی کوردستانییشە کە پشتی بە ھزرە نەتەوایەتییەکانەوە بەستۆتەوە، واتە خاوەن ئایدۆلۆژیایەکی تایبەت نییە ئەوەندەی ھەڵگری سیاسەتێکی قوڵی ستراتیژی نەتەوەییە. سەرۆک بارزانی سەرکردەو رابەرێکی مێژووکردەو بەشێکی کاریزمای بارزانی لەباپیرانییەوە سەرچاوە دەگرێت ، چونکە لەسەر ئاستی جیھان کەمن ئەو خانەوادانەی نەوە دوای نەوە رابەرایەتی خەباتی شۆڕشگێری بکەن و کۆڵنەدەن . بەشەکەی دیکەی کاریزمای سەرۆک بارزانی پەیوەستە بە خودی خۆی کە ھەڵگری کۆمەڵێک سیفەتی زۆر تایبەتە و تەنیا لە کاریزمای بارزانی بەرجەستە دەبن. یەک لەو خاڵە لاوازانەی کە لە تاکی کوردیدا ھەبووە، ھەستکردن بووە بە لاوازی بەرامبەر خەڵکی بێگانە بەتایبەتی بەرامبەر رۆژئاواییەکان ، ئەمە لە سەرکردەکانیشمان رەنگیداوەتەوە، بەڵام ئەم خاڵی خۆ بەلاواز زانینە بەھیچ شێوەیەک لە سەرۆک بارزانیدا بەرجەستە نابێت، ئەگەر سەیری ھەڵوێستەکانی بکەیت بەرامبەر تورک و فارس و عەرەب، بەرامبەر ئەمریکییەکان بەتایبەتی لە سەردەمی بریمەر بەرامبەر بە ئەوروپییەکان، زۆر بەڕوونی بەھێزی و باوەڕبەخۆبوونی ئەم رابەرە بەدیار دەکەوێت و لە داھاتووشدا کاتێک سەرکردەکانی ئەم وڵاتانە یادوەرییەکانی خۆیان دەنووسنەوە لەو وێستگەیەی پەیوەندی بە کوردەوە ھەیە ، ئەمە زیاتر دەردەکەوێت.� بارزانی ھەمیشە خۆی بووەو قەت لە ژیانی نەیتوانیوە نمایش بکات، ھەربۆیەش لەھەر دەرکەوتنێکیدا خەڵک بە ئاسانی خوێندنەوەی لە رووخساری ئەو بۆ رەوشەکە کردووە، ئەمەش نیشانەی ئەوپەڕی راستگۆییە لە گوتاری سیاسی سەرۆکدا . ئەم سیاسەتەش ھەڵقوڵاویی رۆئیا و دونیا بینین بارزانییە لە ئاست پرسە نەتەوەیی و کوردستانییەکان بە ئایدیا و مەزھەب و پێکھاتەکانی نەتەوەی جیاوە.کاتێک سەرۆک بارزانیی لە چوارچێوەی کارە سیاسییەکانی خۆیەوە توانی بەرامبەر بە ھەموو ئەو کۆسپانە زاڵ بێت کە لەلایەن نەیارە ناوخۆیی و عێراقی و ھەرێمایەتی پیلانی بۆ دارێژرابوو، پەیامی بەھێزی گەیاندە ھەموویان. پەیامێک لێوان لێو بوو لە شکۆ و ھەیبەتی پارتی، پەیامێک کە بۆ ھەموو لایەک سەڵمێندرا تاکە لایەن و کەسایەتی کە بتوانێ پرسە نەتەوایەتییەکان نمایش بکات و شەڕی لەسەر بکات و بڕیاری یەکلاکەرەوەی بۆ بدات سەرۆک بارزانی و پارتییە، لایەنەکانی دیکە ھەر چی بکەن و بڵێن ناتوانن نوێنەر و بڕیاردەری راستەقینە و یەکلاکەرەوەی ھیچ بابەتێکی ستراتیژی و درێژ مەودای کوردستانی بن.بۆ ھەموو لایەنەکانی عێراقی و کوردستانی و وەڵاتانی ھەرێمی و نێودەوڵەتیش سەڵمێندرا سەرۆک بارزانی ئەو کارێزمایەیە دەتوانێت بڕیار بدات، دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات، دەتوانێت عێراق بەرەو کەناری ئارام ببات، دەتوانێت ئاڵۆزییەکانی وەڵاتانی ھەرێمی نەھێڵیت و بە بەغدا بڵێت کە سیاسەتی ھەڵەی گەمارۆدان و داگیرکردن ناتوانێ دۆزی کورد بسرٍیتەوە و لە گەیشتن بە مافەرەواکانی بسرێتەوە..