سەرۆك بارزانی، چیاییەكی پۆڵایین بۆ داكۆكیكردن ، پاراستنی شوناس و مافەرەواكانی كورد ..

سەرۆك بارزانی، چیاییەكی پۆڵایین بۆ داكۆكیكردن ، پاراستنی شوناس و مافەرەواكانی كورد ..

سەرٍەرایی ئەوەی جارێكی سەركردایەتیی سیاسی كورد و دوای سەركەوتنی بەرچاو لە هەڵبژاردنەكانی كوردستان و عێراق ،بەشداری لە پرۆسەی سیاسی عێراق كردەوە ، بەو ئامانجەی كە بەرپرسانی بەغدا وانەیان لە هەڵەكانی رابردوویان وەرگرت بێ‌ و ریفراندۆمی سەربەخۆیی وەك دوایین زەنگی هۆشداردان و مافێكی رەوا بە باشی ئاگاداری كردبنەوە ، گەرایەوە بەغدا . هەر چۆن لە ماوەی رابردووشدا بەرپرسانی بەغدا بە رونی ئاماژەیان بەوە داوە كە سەرۆك بارزانیی نە سازشی لە سەر پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كردووە و پاشگەزیش بۆتەوە .ئەگەر هەڵوەستەش لە سەر بونیاتنانی عێراقی نوێی بكەین ،دەبینین كە ـسەركردایەتی سیاسی كورد دوایی رووخانی رژێمی پێشووبی عێڕاق پشتیوان و هاوشان بووە لەگەڵ حكومەتی عێڕاق بۆ بنیاتنانەوەی عێڕاق وەك دوو دۆست وهاوبەش و دراوسێ‌ بەشداری پڕۆسەی سیاسی عێڕاق جێبەجێكردنی مافە دەستووریەكان بۆ عێڕاقیەكان وپێكهاتە جیاجیاكانی عێڕاق بە تایبەت مافە دەستووریەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی عێڕاقێكی یەكگرتووی فیدڕالی. حكومەتی عێڕاق هەروەكو حكومەتەكانی پێشووتر نیەت و مەبەستی ئەوەی نیە دەستوور جێبەجێبكات و حوكمی زۆرینەودەسەڵاتی مەركەزی رەها دەسەپێنێ ئەمەش پێچەوانەی دەستوورویاسایی فیدڕالیە،یەكەمین پێشێلكاریەكان بڕینی قوتی خەڵكی لە مووچە وبودجە دەستپێكرد دواتر بەكارهێنانی هێز بۆ ناوچە جێناكۆكەكان و شاری كەركوك داگیركردنی، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە نەیتوانی و نەیزانی بابەت وپرسەكان بەپێی دەستوورودانووستان چارەسەر بكات بۆیە پەیوەندیەكان هەردەم گرژوئالۆزە بەڵام دواتر لە ئێستادا ئاسایبوونەتەوە بەڵام باش نەبوونەتەوە!، باشبوونەوەی پەیوەندیەكان واتە سیاسەتێكی روونتری حكومەتی عێڕاق بەرامبەر مافەكانی كورد جیاوازتر لە حكومەتەكانی پێشووتری عێڕاق، پرسی كوردوكێشەی كورد لە عێڕاق تەنیا مووچە و بودجە نیە بەڵكو پرسێكی مەزنتروپیرۆزترە ئەویش پرسی سەربەخۆیی ومافە نەتەوەیەكانە! خەڵكی هەرێمی كوردستان بێجگەلە مافی دەستووری مافی سەربەخۆیی و ڕزگاری ومافی نەتەوەیی هەیە كە ئەمە مافێكی سروشتی میللەتی كوردە، هەرێمی كوردستان لە دوولایەنەوە مافی پێشێلكراوە لەلایەن حكومەتی عێڕاق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە چەند وڵاتێكی زلهێزن سنوورێكی جوگرافی دەستكردی دروستكردووە خاكی كوردستانی لكاندووە بە عێڕاقێكی درووستكراو لە بەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان ئەم مافە بۆ میللەتی كورد فەرامۆشكراوە هەرچی حكومەتی عێڕاقیشە لەبەر كێشە و ململانێی كەسی وتائیفی وئەقڵیەتی تەسك مافەكانی كورد بە ڕەوا نابینن دەستوورویاسا جێبە جێناكرێت .دواجار حكومەتی عێڕاق دەیەوێت ئەو كێشانەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیەتی لە مووچە و بودجە بچووكی بكاتەوە خەڵكی كوردستانی پێ خەریكبكات كێشە بنەڕەتیەكان لەبیر خەڵكی كوردستان بباتەوە،بۆیە لە ئەنجامی ئەم هەڵسووكەوتانەی حكومەتی عێڕاق پەیوەندیەكان هەردەم گرژووئالِۆزن گەر جاربەجار ئاسایبونەتەوە بەڵام قەت باش نەبوون چونكە باشبوونەوەی پەیوەندیەكان واتە جێبەجێكردنی مافە دەستووری وداننان مافە نەتەوەیەكانی میللەتی كورد نەك ئاسایبوونەوەی مووچە وبودجە، بەڵێ ئاسایبووبوونەوەی پەیوەندیەكان دەسپێكی قۆناغێكی نوێیە بۆ خەباتێكی سیاسی و مەدەنی ودەستووری وبەڵام پێویستی بە باشبوونەوەی پەیوەندیەكان هەیە لەم چوارچێوەیەدا! ئێمەی میللەتی كوردیش دەبێت پاشەكشێ و مل كەچی داواكاریەكانی وبڕیاڕەكانی حكومەتی عێڕاق نەبین لە خەباتی مەدەنی و خەباتی سیاسی بۆ مافە دەستووری ونەتەوەیەكانی خەڵكی كوردستان بەردەوام بین،لە داهاتووشدا سەربەخۆیی ئابووری وسەربەخۆیی كارگێڕی و سەربەخۆیی سیاسی زیاتر بەدەسبهێنین پاڵپشت وپشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بین لە پرسە چارەنووس سازەكان. چونكە ئیتر ناكرێت كات بەفیرۆ بدرێت و خۆمان بە كێشە و ئاڵۆزییە لە بن نەهاتووەكانی عێراقەوە ببەستنینەوە كە دیار نییە بە چ ئاقارێك هەنگاو دەنێ‌..عێراق بەدرێژایی 97 ساڵی رابردوو و لەوەتەی بۆتە دەوڵەت، كورد داوای مافی خۆی كردووە، هەموو كاتێكیش وەڵامی بەغدا بە ئاگر و شەڕ بووە، ئەمە لە كاتێكدایە كورد هەموو كاتێك ویستوویەتی بە دیالۆك و گفتوگۆ كێشەكان چارە بكات، لە دوای ساڵی 2003 و هەروەها پاش دانانی دەستووری عێراق لە ساڵی 2005 كە مافەكانی كورد لەو دەستوورەدا جێگیر كراون، مافی كورد لە دەستووردا پارێزراوە، كورد ویستی عێراق ببێتە دەوڵەتێكی نموونە و خزمەتگوزاری پێشكەش بە گەلەكەی بكات، ناوبانگێكی باشی لە جیهاندا هەبێت، بەڵام بەداخەوە پاش ماوەیەكی كەم كێشە لە دوای كێشە سەری هەڵدا، هەتا كار گەیشتە ئەوەی كە كورد بیر لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی بكاتەوە، ئەوە بوو كورد پەنای بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی برد، خەڵكی كوردستان 93% بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا، بەڵام دیار بوو كە ڕەوشەكە بە كوێ گەیشت و چ گۆڕانكارییەك دروست بوو، بەتایبەتی لە پاش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بۆ ئێمە دیار بوو كە ئەوانەی لە بەغدا دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە باوەڕیان بە مافەكانی كورد نیە، هەتا باوەڕیان بە دەستوور نیە، دیار بوو هەر كاتێك بارودۆخ لە بەرژەوەندی ئەواندا بێت، پێشێڵی دەستوور دەكەن و پێ لە مافەكانی كورد دەنێن.هۆكاری گۆڕانكاری لە هەڵوێستی بەغدا بۆ فشاری نێودەوڵەتی دەگەڕێتەوە، كە فشارێكی زۆری لەسەر بوو كە لەگەڵ هەولێر كار بۆ چارەكردنی كێشەكان بكات، ئەوە هەنگاوێكی باش بوو، ئەگەر ئەوان باس لە یەكپارچەیی خاكی عێراق بكەن، گرتنی فڕۆكەخانەكان و بڕینی بوودجە و مووچەی كوردستان پێچەوانەی ئەو سیاسەتەیە ئەگەر ئەوان بیانەوێت عێراق بە یەكپارچەیی بمێنێتەوە، هەر چەندە زۆر كێشە لە نێوان هەولێر و بەغدا ماون، بەڵام ئەو هەنگاوەی نراوە هەنگاوێكی باشە و هیوادارین هەنگاوی باشتری بەدواوە بێت، چونكە لە دەستووردا نەهاتووە تەنیا تۆ مووچەی دوو وەزارەت ڕەوانە بكەی، بەڵكو لە دەستووردا هاتووە هەرێمی كوردستان وەكو پارچەیەك لە عێراق بوودجەی ئەو هەرێمە لەسەر ژمارەی دانیشتووان دیاری بكرێت، كە 17%ـەیە ئەو بوودجەیە دەبێت ڕادەستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت و حكوومەتی هەرێم ئەو بوودجەیە سەرف بكات، ئەوەی ئێستا حكوومەتی عێراق دەیكات پێچەوانەی دەستوورە، ئەگەر حكوومەتی عێراق بیەوێت عێراق بە یەكگرتووی بمێنێتەوە، هیچ ریگەیەكی لەبەردەم نیە جگە لەو مافانەی كە لە دەستووردا دەست نیشان كراون بۆ خەڵكی كوردستان بێ كەم و زیاد دەبێت جێبەجێ بكرێن، خەڵكی كوردستان باوەڕی بۆ دروست بێت كە ئێدی مافەكانی بەپێی دەستوور دیار دەكرێن، نەك هەر رۆژە و كەسێك ببێتە سەرۆكوەزیرانی عێراق و بە حەز و ویستی خۆی بڕیار بدات و مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات، بۆیە جارێكی دیكە دەڵێمەوە ئەوەی ئێستا هەنگاوێكی باشە، بەڵام ئەوە بەشی ئەوە ناكات كە كێشەكان چارە بكرێن، دەبێت بەغدا هەنگاوی زیاتر بنێت و بارودۆخ ئاسایی بكرێتەوە لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور، كە كورد ئامادەی خۆی نیشان داوە ئامادەیە پێگری بە دەستوور بكات، بەڵام دەبێت حكوومەتی عێراقیش پێگری بە دەستوور بكات. ناكرێت چارەسەركردنی كێشەكان لە ناردنی مووچە و كردنەوەی فڕۆكەخانەكاندا كورت بكرێنەوە، بەڵكو كێشەی ئێمە كێشەی سیاسیی و نەتەوەیی دوور و درێژن، دەبێت هەموو دەستووری عێراق جێبەجێ بكرێت، نەك تەنیا چەند خاڵێك لەناو دەستوور هەڵبژێرن، كەس ناتوانێت كێشەی نەتەوەیەك بچووك بكاتەوە و بیخاتە قاڵبی مووچە، چونكە كێشەی ئێمە كێشەی نەتەوەیەكە.ئەو عەقڵیەتەی عێراق لە ماوەی 13 ساڵی رابردوو بەڕێوەدەبات، عەقڵیەتێكی ناوەندخوازە، باوەڕی بە بنەمای فیدراڵیبوونی عێراق نیە، لەگەڵ ئەوەی هۆكاری هەموو كێشەكان نەمانی تەوافقە لە عێراق،‌ پێویستە هەموو پرسەكان لە ‌عێراق بە ‌تەوافق یەكلایی بكرێنەوە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە زۆرینەی پرسەكان بە زۆرینە و بەبێ كورد یەكلایی دەكرێنەوە، بەتایبەتی پڕۆژەیاسای بوودجە.هەرێمی كوردستان كێشەی خاكی لەگەڵ عێراق هەیە، بەتایبەتی ماددەی 140، كە ئەوە گرفتی سەرەكی ئێمەیە لەگەڵ بەغدا، كاتێك دەستووری عێراق دانرا، یەكێك لەو كێشانەی كە باس دەكرێت كێشەی ماددەی 140 و دەبێت كێشەی ئەو ناوچانە یەكلابكرێتەوە، كەواتە كێشەی سەرەكی ئێمە، كێشەی دەست نیشانكردنی سنووری هەرێمی كوردستانە، ئەو ناوچانەی دەكەونە سنووری ماددەی 140 بەپێی مێژوو و جوگرافیای ئەو ناوچانە بەشێكن لە هەرێمی كوردستان، ئەگەر كێشەی خاك چارە كرا، كێشەكانی دیكە خۆیان چارە دەبن.سەردانی ئەم دواییەی سەرۆك بارزانیی و دیدار و گفتگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ویست وئاشتیخوازی و دەرفەتێكی ترە بە مەبەستی جێبەجێكردنی مافە دەستورییەكان و بە تایبەت چارەسەری كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان ..
Top