ئەو چەمک و زاراوانەی لە دەرکەوتنی بارزانی نەمردا بوونی خۆیان دۆزیەوە

ئەو چەمک و زاراوانەی لە دەرکەوتنی بارزانی نەمردا بوونی خۆیان دۆزیەوە
ئازایەتی:ــ بەر لە دەرکەوتنی بارزانی نەمر ئازایەتی شانازی بە بوونی خۆیەوە دەکرد، بەڵام ئازایەتی بارزانی نەمر ئازایەتی تووشی شۆک کرد.
کوردایەتی:ــ بەر لە دەرکەوتنی بارزانی نەمر کوردایەتی لە هەناوی خێڵ و عەشیرەت و ناوچەگەراییدا دەگوشرا، بەڵام دەرکەوتنی بارزانی نەمر شکۆ و سەروەری بۆ کوردایەتی گێڕایەوە.
دادپەروەری:ــ هەموو ئەوانەی لە خۆشی و ناخۆشیدا لە بارزانی نەمر نزیک بوون و لەگەڵی ژیاون، شاهیدی ئەوە دەدەن کە خۆی جیا نەکردۆتەوە و لە شەڕ و تەنگانەداشدا لەو شوێنە بووە کە زۆرترین مەترسی لێبووە، بۆیە ئێستاش دەبینین دادپەروەری ئاخ بۆ سەردەمی بارزانی نەمر هەڵدەکێشێ.
شۆڕشگێڕی:ــ کاتێک بارزانی نەمر رابەرایەتی شۆڕشی گرتە دەست، سەربەخۆیی بووە خواستی ژێردەستان و خۆنەویستی و گیان بەخشینیش لای سەربەخۆخوازان بووە ئەرک و ماف.
دیموکراسی:ــ ئەوکاتە هەرەشە لەسەر دیموکراسی نامێنێ کە شوێنی هەموو جیاوازیە سیاسی و دینی و مەزهەبیەکانی تێدا ببێتەوە، بە واتایەکی تر پێکەوەژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لای جیاوازیەکان ببێتە مەبدەئی کار پێکراو، جا ئەگەر ئەوە بنەمای دیموکراسی بێت، ئایا لە دوای بارزانی نەمر دیموکراسی لە کوردستان هەست بە هەتیو بوونی خۆی ناکات؟!
Top