(نێچیرڤان بارزانی لەووێستگەیەکی پڕ دەستکەوتەوە بۆ ووێستگەیەکی دیکەی دەووڵەتداری)

(نێچیرڤان بارزانی لەووێستگەیەکی پڕ دەستکەوتەوە بۆ ووێستگەیەکی دیکەی دەووڵەتداری)
٭(نچیرڤان بارزانی) قوتابی قوتابخانەی بارزان و کوڕی سەرکردە ئیدریس بارزانی و پەروەردەی دەستی سەرۆک بارزانیە ئەو هەرلەتەمەنی منداڵیەوە لەناو کۆژانەکانی گەلەیەکەوە چاوی بەدوونیا هەڵدێنێ و بەئازاری نەتەوەکەیەوە گۆش دەکرێت و بەخەمی نەتەوەکەیەوە گەورە دەبێت

٭بارزانی لە تەمەنێکی گەنجیەوە پۆستی حکومی وەردەگرێت و شان دەداتە بەرباری هەستانەوەو ئاوەدانکرنەوەی ئەم ووڵاتە بەسوتماک کراوەو تا ئەبەد ڕۆڵ و جێ پەنجەی بە ئاوەدانی ئەم ووڵاتەوە دەمێنێتەوەوەک(محمد ماهماتای)

٭ووێستگەی حکومڕانی هەرێمی کوردستان پێش ساڵی(۲۰۰۳) تەنها ئیدارەدانی ووڵات و بونیادنانەوەی ئەو داموو دەزگایانە بوو دیکتاتۆر ووێرانی کردبوون بەئامانجی ئەوەی ئێمە نەتوانین لەسەر پێی خۆمان بوەستین و داهاتی هەرێم لەوەکەمتربوو بوونیادنانەوەی ووڵاتی پێبکەین

٭دوای کەوتنی دیکتاتۆرو نوسینەوەی دەستورو بەشداری کورد لە بوونیادنانەوەی عێراقی نوێ بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان کەلە(۱۷٪)بوودجەی عێراق بوو لە بەغداوە دەهات و قۆناغێکی نوێ لەبوونیاد نانەوەی ووڵات دەستی پێکرد

٭نێچیرڤان بارزانی لە بەشداری و بونیاد نانەوەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت تا ئەو سنورەی پێی دەووترێت زۆنی زەرد ئاوەدانیەکی وەهای ڕەخساند کە مرۆڤ بڕوای بەچاەوەکانی خۆی نەدەکردو گەشانەوەو درەوشانەوەی هەولێر گەشتە قۆناغێک بوو بەپایتەختی گەشتیاری ساڵی(۲۰۱٤)و سەدان و هەزاران هەلی کاری حکومی و ئەهلی بۆ هاووڵاتیانی ووڵات دۆزرایەوەو تا وایلێهات خەڵکانی غەیرە پارتیش ناوبانگی(دەوڵەتمەدار)یان بۆ نێوبانگی نێچیرڤان بارزانی زیادکرد

٭لە ساڵی(۲۰۱٤)ووێستگەیەکی دیکەی حکومڕانی ئێمە دەستپێدەکات کە بە ووێستگەی قەیران و ماڵوێرانی ناودەبرێت و چوار ڕووداوی زۆر قورس ڕودەکەنە هەرێمی کوردستان کە ئەوانیش(بڕینی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان و شەڕی دژی داعش و دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی زیاد لە دووملیۆن ئاوارەیە) بۆ هەرێمی کوردستان

٭ووێستگەی لەمەش تاڵترو ناڕەحەتتر خیانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر)و فرۆشتنی(٥۱٪)خاکی کوردستان بوو ئەم پیلانە ژەهراوییە بەجۆرێک داڕێژابوو شتێک بەناوی هەرێمی کوردستان بوونی نەمێنێت لەهەردوو ووێستگە قورس و تاڵەکەدا سەرۆک وەزیران بە پشتگیری سەرۆک بارزانی هەرێمی کوردستان پاراست و لە لێواری کەوتن و لەناوچوونەوەو بەکاتێکی قیاسی هەرێمی کوردستانی بۆپێگەکەی خۆی گەڕاندەوە
نێچیرڤان بارزانی چۆکی لەبەردەم ئەم قەیرانە قورس و تاڵانەدا دانەداو بە لێبڕاوی و لەخۆ بووردویی هەموانی تێپەڕاند و بەپاڵپشتی تەواوی سەرۆک بارزانی هاوکێشەکانیشی پێچەوانە کردەوە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان

٭ چوارساڵی پڕقەیرانی ووڵات و ئەو سەنگەرە ناوخۆییەی لێرە هێزگەلی نا بەرپرس لەدژی هەرێمی کوردستان و کابینەی حکومەت دروستیان کردبوو هێزو تاقەت و ئیرادەی پۆڵاینی دەویست تابەرگەی ئەو هەموو تەنگەژەو فشارانە بگرێت کە نێچیرڤان بارزانی لێزانانە ئەم قەیرانانەی تێپەڕاندو هەرێمی کوردستانی گواستەوە بۆ قۆناغێکی ڕۆشن و ئاسۆیەکی ڕونتر لەجاران

٭ئێستا کە پارتی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانە و دەبێت کابینە نۆیەم پێکبێنێت بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆک پرۆسەیەکی گۆڕانکاری هاتوەتە پێشەوەو(مەسرور بارزانی)پیاوی ئارامی کاندیدی سەرۆک وەزیرانەو (نێچیرڤان بارزانیش پیاوی ئاوەدانی کاندیدی سەرۆکایەتی هەرێمی کورستان) ئەم گۆڕانکاییە سەرەتایی ئەو قۆناغە نوێیە کە پارتی بۆ کوردستانێکی بەهێز ئامادەیی کردوە

٭کاریزمایی جەنابی سەرۆک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێگەی هەرێمی کوردستانی کردبوو بە پێگەی دەووڵەتێکی(دیفاکتۆ) ئەمری واقیع
تەنها کەسێک کەبتوانێت بشێت وبۆ ئەوەی کە کوردستان بەو ڕێگەیەدا بەرێت کە سەرۆک نەخشەی بۆ کێشابوو نێچیرڤان بارزانیە کە پیاوی کردارو کردەوەیەو ئەزموونی حکومڕانی ئەو شاهێدی لێهاتوویی ئەون بەهەموو پێوەرو پێداراوەکان و ڕووداوە سیاسیەکانی ئێستای کەهەیە ئایندەی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤانی درێژەپێدەری ڕێگای سەرۆک و ڕەوەو ئاسۆیەکی ڕوونەو چوارساڵی پڕدەستکەوت چاوەڕێی کوردستان دەکات

Top