دەسپێکی ھەنگاونان بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز

دەسپێکی ھەنگاونان بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز

پارتی جیاواز لە حزب و لایەنەکان وەک زەرورەتێکی مێژووی بۆ رابەرایەتیکردنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان دامەزرا لەم پێناوەشدا بەزۆر قۆناغی جۆراوجۆر گوزەری کرد و ھەوراز و نشێوی زۆری بینی بەڵام ھیچ کات نە بە شکست بێ ئومێد بوو ، نە بەسەرکەوتنیش مەغرور بوو ، ھەر ئەمەش نھێنی سەرکەوتن و مانەوەی پارتییە بە بەھێزی.
لە قۆناغێکی وەک ئێستای کوردستانیشدا نەیارانی پارتی لێرەو لەوێ گرەویان لەسەر لەناوبردن و مەرگی پارتی دەکرد بەڵام سوپاس بۆ خوا لە سایەیی حیکمەت و وردبینی سەرۆک مەسعود بارزانی خەونەکەیان نەھاتەدی و لە دوو ھەلبژاردنی گرنگ و جیاوازدا کە تەنھا پێنج مانگ نێوانیان بوو پارتی وەک حزبی یەکەم لە ھەرێمی کوردستان مایەوە، کە ئەمەش دەرەنجامی سیاسەتی راست و دروستی پارتی و پاداشتی جەماوەر بوو بۆ ھەلوێستە نەتەوەییی و نیشتمانیەکانی کە چۆن لە ماوەی چوار سالی رابردوودا پارتی و سەرۆکەکەی توانیان کوردستان بپارێزن و لە شکست و بێ ئومێدیدا ھیواو ئومێد و نەخشەرێگای سەرکەوتن و گەرانەوەی بەھێز دروست بکەنەوە و بەسەر گرفتەکاندا سەرکەوتن و خەونی خاکفرۆشانیان لە گۆرنا کە دەیانەویست کوردستان بدەنە دەست داگیرکەران ، گەر بەرگری پێشمەرگەکانی رێبازی بارزانی نەبوایە لە (پردێ-سحێلا-مەحمودیە) دیار نەدەبوو چارەنوسی کوردستان بە چی دەگەیشت بەلام لەم سەنگەرانەدا بوو کە پێشمەرگە سنوری بۆ خیانەت و داگیرکەران دانا ، بۆیەش بە دلنیاییەوە ئەمجارەیان پێویست دەکات پارتیش پاداشتی ھەلوێستی جەماوەری کوردستان بداتەوە کاربکات لە پێناو بونیاتنانی کوردستانێکی بەھێز، کە دەمێکە کوردستانیان بە ئومێدەوە دەرواننە ئەم بەلێنەی پارتی ، کە لەم چوارچێوەیەشدا بوو لە دوا کۆبونەوەی ئاسایی دا ئەنجومەنی سەرکردایەتی بریارییدا کە ھەریەک لە تێکۆشەرانی گەلەکەمان(نێچیرڤان بارزانی) بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و (مەسرور بارزانی) بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کاندید بکات وێرای ئەوەی ئەم بریارە خالێکی گرنگە بۆ رێکخستنەوەی ھەموو بوارەکانی ئیداری و بنبرکردنی گەندەلی و نەھێشتنی کەموکورتیەکان لە ھەمان کاتیشدا وەلامێکی زۆر بەھێز بوو بۆ نەیارانی رێبازی بارزانی کە دەمێکە خەون بە پەرتەوازەبوون و ناکۆکیەکانی نێو ئەم خانەوادە سەربەرزەیە دەبینن، دەریشیخست ھەموو کات پارتی حزبێکی تەبا ویەکگرتوو خاوەن بریار و ھەلوێستی خۆیەتی، لە کاتی خۆیدا دەزانێ چۆن بریار بدات و ناچێتە ژێر باری ھیچ فشار و گوشارێک ، بۆیەش دەستنیشانکردنی کەسایەتیەکی وەک نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەبێتە ھۆکارێکی گرنگ بۆ زیاتر پتەوترکردنی پێگەی کوردستان لە عێراق و ناوچەکەدا، کە جگە لەوەی رۆلی دیاری ھەبووە لە خەباتی سیاسی و سەربازی و ئیداری و دبلۆماسی لە ماوەی سالی رابردووشدا کە کوردستان کەوتە قۆناغێکی مەترسیدار توانی بەسەر قەیرانەکان دا سەربکەوێت و بەستەلەکەکان بشکێنێت و دەرگا دیبلۆماسیەکان بە رووی کوردستان دا بکاتەوە، ھەروەک دەستنیشانکردنی (مەسرور بارزانی) بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەسپێکی ھەنگاونانە بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز و دابینکردنی ئارامی و سەقامگیری بۆ کوردستانیان کە جگە لەوەی لە ماوەی رابردوودا بەرێزیان سەرپەرشتی گرنگترین دەزگای پاراستنی کوردستانی کردووە لە ھەمان کاتیشدا لە چوار سالی رابردوودا وەک پێشمەرگەیەک لەتەک سەرۆک مەسعود بارزانی باوکیدا لە سەنگەری بەرگریکردن دابوو دژ بە تیرۆرستانی داعش و داگیرکەرانی کوردستان ، ھەموو ئەمانەش وایکردووە خەلکی کوردستان بە ئومێدەوە لە چوار سالی داھاتووی حوکمرانی کوردستان بروانن کە بەمەش وەک ھەمیشە ئەرکی پارتی قورستر دەبێت بۆ درێژەدان بە کاروانی ئاوەدانی و خزمەتکردن ، چونکە رابردوو دەریخست کە پارتی لە خزمەتکردنی خەلکی کوردستان پێشەنگ بووە بۆیەش متمانەی پێدەدەن ، کە ھەر ئەمەشە ئەرکی پارتی قورستر و مکورتر دەکات بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و چاکترکردنی ژیان و گوزەرانیان کە گرنگیشە لایەنە سیاسیەکان بە بەرپرسیاریەتی گەورەترەوە بۆ بەرژەوەندی باڵای کوردستان بیربکەنەوە و لە ئاست ھەستیاری ئەم قۆناغەیەدا بن و پالپشت و پشتیوانی کابینەکەی بەرێز مەسرور بارزانی بن و ھەوڵی جددیتر بدەن بۆ دەربازبوون لەم قۆناغەیەدا کە بە دڵنیاییەوە ئەزموونی کوردستان بەرەو ئاسۆیەکی روونتر ھەنگاو دەنێت .
Top