گەلی كورد لە دوای سەركەوتنی بەرچاو لە هەڵبژاردنەكانی 30/9/2018 چاوەڕێی دەكات زووپێك هێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانە چونكە خەڵكی كوردستان ئومێدی زۆریان لەسەر كابینەی نوێی حكومەت هەڵ چنیوە و بەو هیوایەن كەتەواوی كێشە داراییەكان و كێشەناوخۆییەكان چارەسەربكرێن و حكومەتێكی بەهێزتر لەجاران بێتەكایەوە،بەحوكمی ئەوەی پارتی بەهێزێكی زیاتر لەجاران و دەستكراوەتر لەجاری پێشوو حكومەتێكی نوێ دادەمەزرێنێت و وەك لەزاری جێگری سەرۆكی پارتی،ڕێزدارنێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند:كەهێڵی سوریان لەسەرهیچ لایەنێك نی یە بۆ بەژداریكردن لەحكومەت،بەڵام هەرلایەنێك بەژدار دەبێت لەحكومەتی تازە بەپێی هێزو قوڕسایی خۆی”.بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان بوو بە كلیلی داهاتوو.كاندیدەكان بۆ دروستكردنی حكوومەت و سەرۆكایەتیی هەرێم، كاریزمان و جێی ئومێدی خەڵكن، ئاڵوگۆڕێكی دڵخۆشكەرانەیە و ئاماژەیە بۆ تێپەڕاندنی ساتە ڕەشەكان و هاتنی ساتە گەشەكان، پڕۆژەی ئایندەسازی و ژیانسازی و گەڕاندنەوەی ورە و متمانەی خەڵك و دووبارە هاتنەوەی هێز و هیوایە.بە دڵنییاییەوە پڕۆژەی دەوڵەتسازی و حكوومەتداری بە كەسانی كاریزما و بلیمەت و لێهاتوو و بە ئەزموون دەكرێت، بۆیە بە وریایی و ئاگاییەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان حەكیمانە بەربژێری خۆی ڕاگەیاند بۆ هەردوو پۆستی گرنگ و هەستیاری سەرۆكایەتیی هەرێم كە نێچیرڤان بارزانییە و و سەرۆكایەتی حكوومەت كە مەسروور بارزانییە.ئەو دوو كەسایەتییە لە ڕابردوودا ڕۆڵی مەزن و گرنگیان گێڕاوە لە ئارامی و سەقامگیری و پڕۆژەی بەرهەمهێنان و دروستكردنی دنیایەكی نوێ و ئایندەیەكی گەش بۆ ئەم هەرێمە، ئەگەر یادگەمان بمانباتەوە بۆ چەند ساڵێك لەمەوبەر، ئەوە نێچیرڤان بارزانی بوو كە ئابووری سەربەخۆی بۆ دروست كردین و دواتر سەرۆك بارزانی بەرەو ڕیفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆ هەنگاوی نا و لە هەموو بوارەكاندا وەك دەوڵەتێك مامەڵەمان دەكرد. دوای بەدەستهێنانی ئەم دەسكەوتە مێژووییانە، ناحەزان چاویان بەم سەركەوتنانە هەڵنەدەهات تا بە ناپاكیكردن كۆتایی هات و وڵات تووشی كارەسات بوو بەهۆی خیانەتەوە، بەڵام هەر خۆی بوو وەك ئەندازیارێكی كارامە، توانی هەموو ئەو گرفتە ترسناكانە چارەسەر بكات هەر لە تەنگژەی دارایی، كردنەوەی فڕۆكەخانەكان و ڕێیە وشكانییەكان، هەڵگرتنی گەمارۆ و واڵاكردنی سنوورەكان، پتەوكردنەوە و دەستپێكردنەوەی پێوەندییەكان بە گفتوگۆ و چارەسەری گرفتی مووچەخۆران و وەگەڕخستنی پڕۆژەكانەوە، بگرە تا دواین گرفت، كە ئەوكات خەڵكی كوردستان لە دڵەڕاوكێدا دەژیان، هیچ ئاسۆیەك نەمابوو بۆ چارەسەر، بەڵام ئەو توانی ببێتە ترووسكایی ئومێد، هەموو ئەم ئاریشانە چارەسەر بكات و دۆخەكە ئاسایی بكاتەوە، زۆربەی تەنگژە مەترسیدارەكان بنبڕ بكات و تا ئاستێكی باشی بگەیەنێت.هەڵبەت ڕۆڵی مەسروور بارزانی وەك سەركردە و ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئێجگار كاریگەر و مەزنە، سەركەوتنە بەردەوامەكانی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ، كەمەرشكاندنی تیرۆریستانی تاریكپەرستی داعش و لووتشكاندنی هێزە داگیركەرەكانی حەشدی شەعبی و تۆماركردنی داستانە مەزن و دیرۆكییەكانی پێشمەرگە. ئەو سەركردەیە خەمی سازكردنی دنیایەكی نوێ و چارەنووسێكی باشتری بۆ مرۆڤەكانی ئەم وڵاتە هەڵگرتووە، ئەو زانستسازە و كتێب و ئەكادیمیای خۆش دەوێ، مرۆڤ و زانستی لا سەنتەرە، ئەو هاوخەم و پەرۆشی ماف و كێشەكانی منداڵان، لاوان، ژنان، پیر، لێقەوماوان، هەژاران و پەنابەرانە.كاتێ هەڵوەستە لە سەر رێزداری مەسروور بارزانی دەكەین دەبێت تێڕامان بكەین و بەراوردی هەرێم بكەین بە وڵاتانی دەوروبەر و شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە ڕووی ئاسایش و سەقامگیرییەوە، ئەوكات بە كار و خزمەتەكانی ئەو ئاشنا دەبین، سەرەڕای ئەو پێوەندییە فراوان و توندوتۆڵەی لە ئاستی وڵاتانی هەرێمی و دنیای دەرەوەدا هەیەتی، كە هەمیشە كردوویەتی بە هەوێنی خزمەت و ئاسایش و ئاوەدانی لە كاتە سەختەكاندا.هەڵبەت ئەمە مشتێكە لە خەرواری كارە پڕ بەها و بەنرخەكانیان كە سەرەڕای هەموو لەمپەر و بەربەستەكان لە ساتە سەختەكانی ڕابردوودا، هەردووكیان پێشمەرگە ئاسا هەستاون بە ئەنجامگەیاندنی كار و خزمەتەكانیان.بەڵام لە بیرمان بێت لەو ساتە سەخت و نالەبارەدا بوو كە حزبەكانی تر، لە بەرپرسیاریەتی خۆیان حەشار دا و لە نیوەی ڕێ حكوومەتیان بەجێهێشت و بۆ موزایەدە و بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیان لەكار كێشاوە، بەڵام گەل بە سزای گەیاندن و لە هەڵبژاردنەكاندا پاداشتی خۆیان وەرگرت. لێرەدا باش بۆمان روون دەبێتەوە كە هەموو كەسێك شیاو و شایستەی ئەرك و پۆست نییە، پۆست و پلە پێش هەر شتێك ئەرك و بەرپرسیاریەتییە و ئەركیش ڕاكردن و پاشگەز بوونەوە نییە ، بۆیە وەك چۆن لە ڕابردوودا جێدەستی هەردوو پێشمەرگە، سەركردە دیار بوو، هەرواش لێبڕاوانە لە داهاتوودا خزمەتی دیار و تەواو پێشكەش بە هەموو چین و توێژەكانی ئەم گەلە دەكەن. لەگەڵ رۆڵی هەرێم لە پێگەی سیاسی ئێراق بە گشتی، كە هاندەر بوو بۆ كردنەوەی كونسولگەرییە عەرەبی و رۆژئاواییەكان لە هەولێر، وڵاتانی تریش لەو پێناوەدا . هەروەها چوار ساڵی رابردووش و رووبەرووبوونەوە و ئیدارەكردنی قەیرانەكان و تێشكاندنی گەمارۆ و پیلانگێرییەكان بینیووە و سەركەوتنی گەورەی بەدەسهێنا و بۆیە ، هەمیشە جێگەی هیوا و ئومێدی خەڵكی كوردستانە بۆ ئایندە وپێشكەوتن و گەشەكردن و لە پێناو كوردستانێكی بەهێز..