پێمگوتن ئێوە هەڵەن
December 5, 2018
وتار و بیروڕا
پێمگوتن: دژایەتی کردنی بارزانی نەمر و رێبازەکەی چوونە باوەشی دوژمنان و شەڕ فرۆشتنە بە میژوو و ئێستا و داهاتووی خەڵکی چەواساوە و ستەمدیدەی کوردستان.
هیچ نەما دژ بە بارزانی نەمر و رێبازەکەی نەیکەن و هیچ ریگایەکیش نەما تاقی نەکەنەوە، بەڵام لە شکست زیاتر هیچیتر و دەست نەکەوت، ئێستا دڵی خۆتان بەوە دەدەنەوە کە گوایە خۆتان گوتەنی کێشە لەنێوان جوت ئامۆزاکە هەیە و رۆژێک دەتانگوت کێشەکان قوڵ بوونەوە، رۆژێکیش دەتانگوت کێشەکان گەیشتوونە لێواری تەقینەوە.
ئای کە هەڵەن! ئەی سەرۆک بارزانی پێی نەگوتن کوڕی من وا پەروەردە نەکراوە گولە بۆ کوڕی ئیدریس بێ و ئەو خۆی وەبەرنەدا، کوڕی ئیدریسیش وا پەروەردە نەکراوە گولە بۆ کوڕی من بێ و ئەو خۆی وەبەرنەدا، ئەوجاریش خۆتان فریو دەدا و نەتان دەویست بڕوا بکەن و بەدیهێنانی خەن و خۆزگەکانتان لەسەر شتی نەبوو هەڵدەچنی.
لە رووی بەزەیی هاتنەوەم بە سیاسەتی خۆ فریودانتان ئەو رووداوەتان بۆ دەگێڕمەوە و پێتان دەڵێم: رۆژێک سەرۆک بارزانی و کاک ئیدریس لە خزمەت بارزانی نەمردا دەبن، بارزانی نەمر لێیان دەپرسێ ئێوە چین؟ ئەوانیش دەڵێن: ئێمە غولامی جەنابتین، بارزانی نەمریش دەفەرموێ: کەوایە ئێوە دوو جار غولامن، چونکە من غولامی کوردم و ئێوەش غولامی منن و دەبنەوە غولامی کوردیش.
بەسە چیتر خۆتان فریو مەدەن، کەسانێک ئاوا پەروەردە بکرێن و بارزانی نەمر ئاوا ئامۆژگاریان بکات، هەر بە غولامی کورد و رێبازی بارزانی نەمر و هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانی و کاک ئیدرس دەمێننەوە و هەرگیز لەو رێبازە لانادەن، کە چەندین جار ئێوەی تووشی هەڵدێری سیاسی و خیانەت و بە گژدا چوونەوەى کوردایەتی کردووە.