لە پێناو كورستانێكی بەهێز یەكهەوڵوێستی و یەكدەنگی كلیلی سەركەوتنە..

لە پێناو كورستانێكی بەهێز یەكهەوڵوێستی و یەكدەنگی كلیلی سەركەوتنە..
پارتی و بارزانی ئامانجی سەرەكیان لە شۆڕش و خەبات و تێكۆشاندا لەپێناو بەدیهێنانی مافە رەواكانی كوردستان بووە لە هەموو قوناغەكاندا، خۆی بە خاوەنی نەتەوە و نیشتمانەكەی زانیوە و هیچ كات ئامادە نەبووە سازش لەسەر مافە رەواكانی كورد بكات لە هەردوو قۆناغەكاندا چ لە قۆناغی چەكداری و چ لە قۆناغی سیاسی و شارستانیدا، هەمیشە لە گۆرەپانی سیاسیدا پێشەنگ بووە بۆ بەرگریكردن لە نەتەوە و خاكی پیرۆزی نیشتمانەكەی، بۆیە كاتێك مێژووی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەڵدەدەینەوە ئەم راستییەمان بۆ رووندەبێتەوە كەس ناتوانێت نكۆلی لەو هەموو خەبات و قوربانیدانەی پارتی و بارزانی بكات كە لەپێناو سەرفرازی و رزگاری نەتەوە و وڵاتەكەی پێشكەشی كردووە. پارتی و بارزانی هەمیشە كۆسپ بوونە لە بەردەوام جێبەجێكردنی ئەجێندای سیاسی و نەخشە و پیلانی دوژمنانی كورد و كوردستان و لە بەرامبەر هەموو پێشهات و رووداوە سیاسییەكاندا وەستاونەتەوە و شكست بە گشت پیلان و ئەجێندا سیاسییەكانی دوژمنانی دۆزی رەوای نەتەوەكەمانیان هێناوە، بۆیە كاتێك پارتی و بارزانی دەبنە ئامانجی دوژمنانمان شتێكی نامۆنییە، پارتی و بارزانی پشكی شێری خەبات و قوربانیدانیان بەركەوتووە، چونكە ئەركی پارتی بە سەرۆكایەتی بارزانی، هەمیشە قورسترین ئەرك بووە، ئەركی پارتی و بارزانی ئەركێكی پیرۆزی نەتەوەیی نیشتمانی بووە. لەسەر ئاستی كوردستانی گەورەدا، هەمیشە بە ئەركی خۆی زانیوە بەرگری لە مافە رەواكانی كورد بكات لەهەر بەشێكی كوردستان بێت بەبێ جیاوازی، كەواتە ستراتییژیەتی بارزانی و و پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر فراوانترە لەوەی تەنها لە بەشی باشووری كوردستاندا قەتیس بكرێت، ئەمەش شانازییە بۆ پارتی و بارزانی كە هەموو تەمەنی خۆیان تەرخانكردووە بۆ پاراستنی كەرامەت و ناسنامە سیاسی و نەتەوەكەی كەواتە ئامانج گرتنی پارتی و بارزانیش بە دڵنیاییەوە لەسەر ئاستێكی فراواندا دەبێت و قۆناغی سەدەی رابردوو و قۆناغی ئێستا لە هەر دوو قۆناغەكەدا بەڵگەی حاشا هەڵنەگر هەن كە ئەم راستییە دەردەخەن، شایانی باسە پارتی و بارزانی لە گەرمەی شەڕی سارددا كە رێبەرایەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستانیان دەكرد لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلولدا، پارتی و بارزانی مەزن رووبەرووی هەموو ئەو تەحەدایانە بوونەوە كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بە هەردوو بلۆكەوە بلۆكی شەرق و بلۆكی غەرب، هەروەها لەسەر ئاستی هەرێمی و عێراقیشدا كە لە هەموو لایەكەوە گەمارۆ درابوو و لە كۆتایی بە سەركەوتنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان كۆتاییهات، چونكە سیاسەتی حەكیمانەی بارزانی نەمر لەوكات و ساتەدا هەم لە لایەك لە سالی 1970 دا توانی چۆك بە دوژمنانی كورد دابنێت و هەم هەموو ئەو دەوڵەتانەی كە لە ساڵی 1975 بەشداربوون لە پیلانی رێككەوتنامە خیانەتكارانەی جەزائیر یەك لە دوای یەك رووخان و لەناوچوون ئەوە كە سەربەرز مایەوە بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بوو هەتاوەكو ئەمرۆ،كەوا خەریكە دەگاتە وێستگەی كۆتایی خۆی كە سەربەخۆیی كوردستانە. كارنامەی سیاسی و خزمەتگوزاریی كابینەی نۆیەم لە چوارچێوەی ئەمڕۆی واقیعی كوردستاندا دەبێت كە ئەو حكوومەتە كۆدەنگە بنكەفراوانەیە، یەكڕیزیی نیشتمانی ئامانجیەتی و بریتی دەبێت لە حكوومەتی هاووڵاتی و بەهەندگرتنی داخوازییەكانی هاووڵاتیان لە هەموو سێكتەرەكانی ژیان و هاوکات کارکردنە لەسەر ئەو واقیعە نوێیەی كە لە نەخشەی سیاسیی كوردستاندا دروست بووە و حكوومەتیش بۆ ئەو قۆناخە نوێیەی كە چاوەڕوان دەكرێت، ئامادەكاریی كردووە. پارتی پلانی ھەیە حوکمڕانییەکی بەھێز لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت و لایەنەکان بەشدار بن لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە ئەمجارە کابینەیەکی جیاواز پێک دێت بۆ ئەوەی زیاتر زاڵ بین بەسەر قەیرانەکاندا، لە دواسەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا ئومێدی زیاتر بۆ کوردستانیان و عێرای پەیدا بووە کە کێشەکان چارەسەر بکرێن.كارنامەی سیاسی و خزمەتگوزاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كابینەی نۆیەم لە پێناو گەشەكردنی هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكاندا ئامادە كراوە . پلانی پارتی بۆ چوار ساڵی داھاتوو ئەوەیە بلۆکی پەرلەمانی دروست بکرێت، ھاوشێوەی وڵاتە پێشکەوتووەکان، بلۆکی پەرلەمانی لەو فراکسیۆنانە پێک دێت کە بەشدارن لە حکوومەت و لە پەرلەمانیش کار بۆ سەرخستنی حکوومەت دەکەن، چونکە ئەزموونی پێشتر دوبارە ناکرێتەوە، لایەنی سیاسی ھەبێت لە نێو حکوومەتدا بەشدار بێت و لە دەرەوەش دژی حکوومەت کار بکات. ئاڵوگۆڕە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی هەرێمی كوردستان ئەوەی دەرخست كە هەڵبژاردنەكان، كۆمەڵگەی سیاسیی وڵاتیان پۆلێن كردووە و بۆ ئەوەی گەشەسەندن، حوكمڕانی و دابەشكردنی پۆستەكان بەپێی هەڵبژاردن و مەنتقی كورسییەكان بێت، دەبێ هەر چەشنە "فیفتی فیفتی"یەك بە ئەرشیڤی مێژوو بسپێردرێت. بەدامەزراوەییكردنی دیموكراسی، مەرجی بنەڕەتییە بۆ گەشەیەكی ئەقڵانی لە وڵاتدا. كاتێك بەدامەزراوەییكردنی دیموكراسی مەبەست بێت، دەبێ پێكهێنانی كابینە لەسەر بنەمای رێژەی دەنگەكان بێت. لە كۆمەڵگە دیموكراتییەكاندا، كاتێك هەڵبژاردن كۆتایی دێت، حیزبی براوە كە بخوازێت حكومەتی هاوپەیمانی پێكبێنێ، زۆرترین پۆستی بەردەكەوێت، هەر بە پێوەرە باوەكە، بەشێك لە پۆستە ستراتیژییەكان لە كابینەدا، بەر هێزی یەكەم دەكەوێت. بەدوای ئەودا، هێزی دووەمیش لەسەر بنەمای رێژەی دەنگەكان، دەچێتە پاڵ هێزی یەكەمەوە.حكومەتی تازەی كوردستان پێك دێت بەرپرسیاریەتی قورسی لە ئەستۆیە و لە كۆمەڵێك ئەرك دەكۆڵێتەوە كە پێویستیان بە چاودێریی ورد هەیە تایبەت بە كاروباری خوێندن لەوانە خوێندنی باڵا بۆ دروستكردنی كادیری زانستی بۆ ئێستاو ئاییندەی كوردستان هەروەها گرنگە بایەخ بە توێژینەوەی زانستی بدات لە زانكۆو دامەزراوە پەیوەندیدارەكان، وێڕای بایەخدانی لە پێشینە بە رۆشنبیری و فرە رەگەزو رێچكەكانی بۆ ئەوەی هۆشیاربن لەبەرامبەر دزەكردن و رووبەڕووبوونەوەی ئەسپەكانی تروادە كە خۆیان لە وتارگەلێك دەنوێنن كە پشت بە لۆژیكی بەسەرچووی سواوو دواكەوتوو دەبەستن، كە دەكرێ رێبازی بنیادنانی دامەزراوەكانی دەوڵەتی مەدەنی هەرەس پێ بێنن بەهۆی شێوازی داخوران كە وردەوردە تێیدەكەوێت و دواتر كۆمەڵگە دووچاری نەخۆشیی زەق دەكات تەنیا لەیەكەم تەماشاكردنی چواردەوری راستەوخۆی كوردستان.
هەروەها وا پێویست دەكات بایەخێكی جیددی بدرێ بە هەردوو دامەزراوەی سوپاو پۆلیس و كاركردنیان بە شێوەیەكی رێكوپێك لەڕێی مەشقكردنی كوالیتی و ئەو چەكانەی كە بەكاری دێنن هەروەها ئەو شارەزاییانەی دەستیان كەوتووە بە مۆركی بیروباوەڕەوە لە بەرگری كردن لەو دۆزەی بڕوایان پێیەتی. لەبەرامبەر ئەمەشدا دابیینكردنی دەرفەت لەبەردەم چالاكی دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چاودێری كردنیان و پشتیوانی كردنیان كە حاڵەتێكی چاوەڕوانكراو و جێی ئومێدە، تاكو تواناكان بۆ كاراكردنی ئەركی میللیانە بەهێزبێت لە لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی بە لۆژیكی ئەوەی لە چوارچێوەی دەوڵەتێكی مەدەنی تازە بنیادنراوی میتۆددا دەژی لە شێوەی دەوڵەتانی تازەو شارستانی لە جیهانی پێشكەوتوودا.
ئەم هێڵ و تەوەرە پان و بەرینانە ئاماژەن بۆ ئەوەی كە كابینەی نۆیەمی حكومەت بەچاوپۆشی لە تێبینی هەندێ كەس كە لە رێی تانە لێدان و بە پشت بەستن بە نۆرمی دروستكراو وەسفی دەكەن، بەڵام حكومەتێكی گەوەری كارنامەو و ئەركی كوردستانی و عیراقی و نێودەوڵەتییە، بۆیە لەبەر رۆشنایی ئەمەدا پێویست دەكات هەوڵەكان كۆبكرێنەوە بۆ پشتیوانی كردنی حكومەت و بەشداری كردن لە بەرنامەكانی بنیادنان و پێشكەوتن و پەرەپێدان، لە جیاتی هەندێ دیالۆگ بە تێبینی بێزەنتیانە كە هیچ سوودو بەرهەمێكی لێ ناكەوێتەوە بەقەد ئەوەی كە یارمەتییەكە بۆ دوژمنانی كوردستان ئەوانەی تەگەرە دەخەنە بەردەم رەوڕەوەی پێشكەوتن.
بە دڵنیاییەوە سەرجەم هێزە مەدەنییەكان و بزووتنەوە سیاسییەكانی كوردستان بەردەوام دەبن لە پتەوكردنی رێڕەوی گۆڕانكاریی و چاكسازیدا، بۆیە لەبەر رۆشنایی ئەو ئەزموونەدا هێزە رۆشنگەرەكانی كۆمەڵگە متمانە بەو حكومەتە دەدەن هەروەك چۆن متمانەیان بە پەرلەمان دا، ئەمەش دەچێتە خانەی بەشداریكردنی ئەكتیڤیانە لە هەوڵەكانی بنیادناندا، لەگەڵ هیوای سەركەوتن بۆ ئەو حكومەتە لە بەجێگەیاندنی ئەركە گەورەكانیدا. بەڵێ پارتێكی خۆراگر و دڵسۆز و نیشتمانپەرەوەر بۆ نەتەوە و وڵاتەكەی دەبێتە ئامانجی دوژمنان و داگیركارانی كوردستان، چونكە دۆزی نەتەوەیی كورد دوژمنانیش زۆر لەوە بە ئاگان ئەگەر سەركەوتن بەدەستبهێنێت ئەوا لەسەر دەستی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بەدیدێت لەبەر ئەوەی كە هەرگیز پارتی و بارزانی نە سازش دەكەن لەسەر مافە رەواكانی كورد و نە سەردادەنوێنن بۆ دوژمنان و ناحەزانی كوردو كوردستان.ئەمەش كلیلی سەركەوتن بەرەو ئایندەیەكی گەش..
Top