بارو دۆخی کوردستان و عێراق بەرەو کوێ ؟
December 3, 2018
وتار و بیروڕا
لە دوای 2003 پڕۆسەی ئازادكردنی عێراق ناحەزان و نەیارانی گەلی كورد بەهاوكاری هەندێ لەتاقم و گرووپی نێوەخۆیی دەیان سیناریۆی جیاجیا لەسەرئاستی عێراقی و كوردستانی بۆ بچووككردنەوە و كەمكردنەوەی ڕۆڵ و پێگەی جەنابی سەرۆك بارزانی هێندراونەتەبوون و پیلان بۆی دارێژراوە، خۆشبەختانە لەبەر گەورەیی و زەروریەت و كارێزمایی سەرۆك هەموو هەوڵێكیان مایە پووچ بووە. لە ئێستاشدا گرنگە بزاندرێ كەبارودۆخی ئێستای كوردستان و عێراق بەرەو كوێ دەڕوات بە تایبەت لە دوای سەردانی بەڕێز سەرۆك بارزانی بۆ بەغداد تاوەكو لەو گۆشە نیگایەوە شیكردنەوەی لۆژیكی بۆ بكرێت.
قسەو باسی زۆر لە ئارادایە، بەڵام پێش هەموو شتێك چەند فاكتێك هەیە كەئەگەر لەسەر ئەوبنەمایەوە سەیری ئاییندەی كورد و عێراقی داهاتوو بكەین ئەوكاتە دەتوانین شیكردنەوەكان لە ڕاستی نزیك بكەینەوە.
یەكێك لەعونسورە هەرە گرنگەكانی مانەوەی عێراق و دەرچوونی، لەدەستتێوەردان و گەلەكۆمەی دەوڵەتی ناوچەیی و جیهانی، یاخود لانیكەم كەمكردنەوەی كاریگەریەكانی.. رێككەوتن و تەوافقە لەگەڵ “سەرۆك بارزانی و پارتی” ، چونكە پارتی هەمیشە بەئاشكرا ویست و داواكاریەكانی گەلەكەی پێداگری لەسەركردووەو سیاسەتكردنەكەی لە چوارچێوەی بەها ئەخلاقی و بنەما درووستەكانی مرۆڤایەتی مومارەسەكردووە بۆیەش پارتی حیزبی پێشەنگ و ڕەقەم ئێكە لە عێراق.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سێ دەیەی ڕابردوو دەردەكەوێت پارتی دیمووكراتی كوردستان هەروەك چۆن سووربووە لەسەر خەبات لەپێناوی رووخاندنی فاشیزم و ڕژێمی بەعس، سەركەوتنی گەلانی عێراق و گەلی كوردستان بەتایبەتی. هێنانەئارای دیموكراسی و دادپەروەریی سییاسی و كۆمەڵایەتی لە كوردستان و عێراقدا. كە ڕۆڵی بنچینەیش لەهەموو ئەمانەدا بۆ جەنابی سەرۆك بارزانی دەگەڕێتەوە كەداینەمۆی سەرەكی بوو وەكو هەڵسێنەرەوەی جوڵانەوەی ئەوێ رۆژێی ئۆپۆزسیۆنی عێراق و كارەكتەری گەورەی سیاسی ماف و ئازادیەكانی مرۆیی ناوچەكە لەئێستادا.
فاكتێكی تر: بە پێی ئەوەی كە ئێستا لە عێراقدا هاتۆتەئارا، دوای دەرئەنجەمە خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەری 2071بەهەوڵ و تەقالای جەنابی سەرۆك بارزانی و بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی.. وا خەریكە ڕەوشی سیاسی و گۆڕانكاری تێڕوانینەكانی ڕۆژئاوا بۆ هەرێمی تا ڕادەیەكی باش بەرەو ئەوە دەچێت، جارێكیتر ئەو دەرفەتە بێتە دەست كورد، ئەگەر كەمێ ووردتربین دەبینین ئێستا سوننەكان بێزارن، شیعەلێكترازاون، كوردیش نێوانی لەگەڵ حوكوومەتی بەغدا باش نەبوو، ئەو ململانێیە تائیفیەی لە عێراق بوونی هەیەو گەمارۆی تونتری ئابووری سەر ئێران و كەمكردنەوەی توانای دەستتێوەردانەكانی لە عێراق و ناوچەكە و ….هتد، هەموو ئەوانە بەو ئاراستەدا دەڕۆن كە جارێكی تر ئەو زەمینەیە بۆ ئێمەی كورد دروست بێتەوە، خۆ پێشتریش زەمینە لەبارنەبوو، بەڵام سەرۆك بارزانی ڕووداو پێشهاتەكانی قۆستەوە لەبەرژەوەندی گەلەكەی و زەمینەی ڕەخساند بۆ گەیاندنی دەنگی كورد بە جیهان بەوەی مومارەسەی دیموكراسی كرد و ڕێفراندۆمی بۆ پرسی مافی چارەی خۆنووسین ئەنجامدا، ئیستاش جەنابی سەرۆك وێڕای پارێزگاری كردنی لە قەوارەی هەرێم و ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێرو بەغداد، بەڵام هەرگیز سازشی نەكردووە و نایكات لەسەر ماف و ئامانجی رەوای خەڵكی كوردستان.
ئەگەر لە ساڵی ڕابردوو ئەنفال و جینۆسایدو كیمیاباران و نیشتیمان بەعەرەب و قوتبڕین نەكراباین و هەوڵێك نەبا بۆ سڕینەوەو لەناو بردنی ناسنامەو قەوارەی كوردی لەناوچەكە.. ، ئەوسا پێموادەبوو مرۆڤ سەر بەهەر نەتەوەو ئایین و ئایینزاو ڕەگەزو نەژادو ڕەنگێك بێت، دەتوانێ لەچوارچێوەی قەوارەیەكی گەورەدا، دەوڵەتێكی گەورەدا، هاوشێوەی دەوڵەتی سۆڤیێتی جاران، یۆگوسلاڤیای جاران، دەوڵەتی عوسمانیی جاران، یاخود یەكیەتی ئووروپای ئێستا، لەگەڵ یەكدیدا بژی و چ كێشەیەكیشی نەبێ، بەڵام ئەگەر بڕیار بێ، هەر نەتەوەو هەر گەلێك خودانی قەوارەی خۆی بێت، ئەوا كوردەكان هۆشتان وەبەربێت و ببنە(پشت) بۆ جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ ئەوەی كوردیش ئەو مافەی هەبێت.
ئهگهر عیراق بەم شێوەیەی ڕابردوو بڕوات بەڕێوە ، ئەوە لەداهاتووشدا دۆخی كورد باش نابێت و ئاسۆیەكی ڕوونی نابێت، بۆیە باشترە هەرچی ئەحزابی سیاسی كورد هەیە واز لە بەرژەوەندی تەسكی حیزبی و شەخسی بێنن و بۆ بەرژەوەندی گشتی كوردستان پاڵپشتی سەرۆك بارزانی بكەن بۆ ئەو مومارەسە لۆژیكیە سیاسیانەی دەیكات بۆ ئەوەی دەرفەتی تر درووستبكات لە ئایندەدا، تا كورد لەعێراق جیابكاتەوە و كوردستانێكی سەربەخۆ، بە تەواوی ناوچە دابڕاوەكانی مووسڵ و كەركوك و هەموو شوێنەكوردستانییەكانی تر، كە ئێستا لەسەر هەرێمی كوردستان نین، لەگەڵ ئەو هەرێمەی ئێستاماندا رابگەیەنێت.