پارتی ، وەك قوتابخەیەكی هزری نەتەوەیی لە پێناو ئەوە بونیاتنرا تا گەلی كورد و خاك و نیشتیمان لە زۆرداری و ژێر دەستی بە ئارٍاستە كوردستانێكی سەربەخۆیی هەنگاو بنێ.بەبێ بوونی هزری نەتەوەیی و بەهێزبوونی زۆر ئەستەمە كە بزاڤی رزگاریخوازی تا سەر سەركەوتن بەدەست بهێنێت، پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە رۆژی دروست بوونیەوە تاوەكو ئەمڕۆ هەمیشە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەو هزرە نەتەوەییە دیموكراتییەی كوردستانە هەر بۆیە بەهێزبوونی ئەو هزرە واتای بەهێزبوونی پارتییە و بە پێچەوانەشەوە بەهێزبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان بەهێزبوونی هزری نەتەوایەتی دیموكراتییە.دوژمنانی هزری نەتەوایەتی دیموكراتی لە كوردستاندا دوو جۆرن، یەكەمیان دوژمنی دەرەكی یە واتە: ڕژێمە داگیركەرەكانی كوردستان و یاریدەدەرەكانیان لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، كە ئەمانە بەهزری ڕەگەز پەرستی و شۆڤێنی بەرەنگاری هزری نەتەوایەتی دیموكراتی دەبنەوە، بۆ گەلی كوردستانیش ڕوون و ئاشكرایە، لە رۆژی دروست بوونی دەوڵەتی عێراقەوە بەداخەوە گەلی كوردستان بەدەست هزری شۆڤێنی و ڕەگەزپەرەستی حوكم ڕانەكانی عێراقەوە دەناڵنێت، هەر لە شۆڕشی شێخ محمودی نەمرەوە تاوەكو شۆڕشەكانی بارزان و شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و گوڵان و ڕاپەڕین و رووخانی ڕژێمی گۆڕ بەگۆڕی صدام، بەمڕۆشەوە. بێ گومان ئەم حوكمڕانانە هێزی ئیقلیمقی و نێودەوڵەتیشیان لەگەڵ بووە.هزری خۆ بە كەمزانی، كە بەداخەوە هەندێك حزب و لایەن چاشبیر و كلكی ئەم و ئەو، هەمیشە خۆی بە كەمتر و بێهێزتر لە داگیركەران دەزانێت و هەمیشە دەبێتە چڵكاو خۆری داگیركەران.ئەگەر بە ووردی بڕوانینە خەبات و تێكۆشانی بزاڤی ڕزگاری خوازی كوردستان بەئاشكرا بۆمان دەردەكەوێت، كە هەرچی دەستكەوتێك گەلی كوردستان بەدەستی هێنابێت لە سایەی هزری نەتەوەیی دیموكراتیدا بووە.شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و رێككەوتنی "11"ی ئازاری ساڵی1970، شۆڕشی گوڵان و دروست كردنی بەرەی كوردستانی و ڕاپەڕینی بەهاری1991 و هەڵبژاردنی1992ی پەرلەمانی كوردستان و جاڕدانی فیدراڵییەت، رووخاندنی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ و چەسپاندنی قەوارەی هەرێمی كوردستان لە نێو دەستووری عێراق و ناساندنی لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە. كاتێكیش هزری شۆڤێنی و ڕەگەزپەرست و تایفەگەری عێراق خۆی لە جێبەجێ كردنی دەستوور دەدزییەوە گرنگ بوو وەڵامی دروستی بدرێتەوە بۆیە هزری نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان بڕیاری ریفراندۆمیدا، هەرچەندە پۆپۆلیست و ئەنارشیست و هەرزەكارە سیاسییەكان دژی وەستان، بەڵام گەلی كوردستان بە 7/92% دەنگی بە بەڵێ دا.پارتی دیموكراتی كوردستان و هزری نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، هەرگیز پەشیمان نییە لە ریفراندۆم و پاش گەزیش نابێتەوە لە دەنگی گەلی كوردستان. هەروەها خەباتی بۆ دەكات لە كوردستان و بەغدا و جیهانیشدا تا ئەو رۆژەی هەموو مافە رەواكانی گەلی كوردستان بەدی دێن لەسەر بنەمای جێبەجێ كردنی هەموو خاڵە دەستوورییەكان، كە پەیوەستن بەمافی ڕەوای گەلی كوردستانەوە. خۆ ئەگەر دەستوور جێبەجێ نەكرا ئەوا بێگومان پارتی و هزری نەتەوەیی دیموكراتی هەڵوێستی تریان دەبێت.بۆیە هەركاتێك هزری نەتەوەیی دیموكراتی لە كوردستاندا بەهێزبێت ئەوا دەستكەوتەكان زیاتر دەبن و گەشە دەكەن بۆ كوردستان و كوردستانیان، بۆیە، دەبێ ئازادی و سەربەخۆیی و دیموكراسی و ئاوەدانی لە كوردستاندا بنیات بنێن و دەوڵەتبوونی كوردستان ئاوا بكەن.ئەگەرچی دوا سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، خیانەت و پیلانگێری گەورە لە دژی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتیی سیاسی گەلی كورد ئەنجامدرا ،بەڵام نەیاران و دوژمنانی كوردستان نەیانتوانیی مەرٍامەشوومەكەیان بێتەدی و دەنگی سێ میلیۆن كەس رٍەت بكەنەوە .ڕاستە بیرۆكەی ئەم بڕیارە بە پلەی یەكەم لای سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی كورد بوو، بەڵام دواتر بڕیاری ریفراندۆم كەوتە لای جەماوەری كوردستان بە گشت چین وتوێژەكانەوە. هەروەك بینیمان ئاستی خرۆشانی جەماوەری و پاڵپشتی كردنی پڕۆسەی گشت پرسی لە دەست سەركردایەتی كورد دەرچوو و بوو بە پرسێكی نیشتیمانی و كوردستانیان بە دەرخستنی ئەو پەڕی ئاستی بەرپرسیارەتیەوە، ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی گشت پرسیەكە خستە روو.دەركەوت جەماوەری خۆراگری كوردستان وێڕای تێبینی و تەنانەت ناڕەزایەتیەكانیشیان لە ئەداوكارو چالاكیەكانی حكوموتی هەرێم، ئامادەن لە حاڵەتی پشتگیری كردن لە پرسە چارەنووسازو نیشتیمانیەكان پشتی سەركردایەتی سیاسی بەرنەدەن و بەدەنگ بانگەوازەكانیانەوە بچن. ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە پێناو ئامانجێكی باڵای وەك سەربەخۆیی، هەمووو بەستەڵەكە سایكۆلۆژیەكانی شكاند بۆ هەموو ئەوانەی هەم لە بەرەی ( بەڵێ) دابوون وهەم ئەوانەی بە هەر هۆكارێك بێت خۆیان لە بەرەی ( نەخێر) دا بینیەوە.ئێستا ئیتر داگیركەران و هەموو جیهان دەزانێت گەلی كورد لە كوردستانی باشور خوازیاری دامەزراندنی دەوڵەت و قەوارەی سیاسی تایبەت بە خۆیەتی. بۆ هەموو لایەك ئاشكرا بوو، كورد مایەی سەقامگیری و ئارامی و تەناهین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پڕ لە شەڕو ئاشوب و پێكدادان. رێفراندۆمی سەربەخۆیی ئەو راستییەی سەلماند كە سەرۆك مەسعود بارزانی بێ موجامەلە، ئەو كەسایەتیەیە دەتوانێ شانی خۆی بداتە بەر بەرپرسیارەتی هەڵگرتنی ئەم ئەركە مەزن و ستراتیژیەوە.
سەرۆك بارزانیی خۆی لەگەڵ جیا نەكردەوەو هاتە ناویان مەبەست و مەرامی خۆی و سەركردایەتی كوردی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ هەموو لەیەك تەنانەت نەیارانیش روون كردەوە. من دڵنیان جەنابیان، ئەمڕۆ یا سبەی، بە نزیك بوونەوە لە گەل، توانای بە ئامانج گەیاندنی ئاواتی لە مێژینەی كوردی هەیە كەوا خۆی لە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستاندا دەبینێتەوە كە بە دڵنییاییەوە ئەو مافەرەوایە ، هاوشێوەی بەڵی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە دەست دێ..