هیچ گەردەلولێك ناتوانێ پارتی،سەرۆك بارزانیی نایچەمێنێتەوە

هیچ گەردەلولێك ناتوانێ پارتی،سەرۆك بارزانیی نایچەمێنێتەوە
پارتی وەك سیمبول ، رەمز و قوتابخانەی بیری نەتەوەیی ڕەگ و ڕیشەی بە ناو خاكی كوردستان ڕۆچووە و بناغەی داكوتاوە، بووە بە حزبێكی رزگاریخوازی و سەربەخۆیخوازی نیشتمانی و نەتەوەیی هەرگیز سازشی لەسەر بستێك لە خاكی كوردستان نەكردووە، ملكەچی هیچ هەڕەشە و پیلانی دوژمنانی كورد نەبووە و نابێت، لە مێژووی ئەزموونی ئەم حزبە هەموو دەستكەوتە گەورە دیارەكانی دیارە لە دوو توێی لاپەرەكانی مێژوو تۆماركراوە، وەكو چیایەكی سەخت و بەرز ڕاوەستاوە، بەرگەی هەموو تۆفان و رەشەبا و سەرما و گەرمای گەردەلولی بەهێز دەگرێت، لەتەمەنی دامەزراندنیەوە تائێستا زۆر هەوراز و نشێو و رێگای تاریكی بڕیووە ماندوو نەبووە و بەردەوام بووە لە هەڵگرتنی ئاڵای بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان، بۆ ساتێكیش بێت داینەگرتووە پێشڕەوی كاروانی رزگاریخوازی كوردستان بووە تا گەیشتوەتە ئەم قۆناغە گەورە و سەختەی دامەزراندی دەوڵەتی كوردی، كاتێك شكستی هێناوە سەركەوتنی گەورەی تێدا بینووە بۆ ئاسۆیەكی گەشتر و داهاتوویەكی پرشنگدار پلانی دارشتووە لە هەر شكستێك وانەیەكی گەورە و پلانێكی نوێ لە دایك بووە لە شكست زۆر شتی لێفیربووە، هەرچی دەستكەوت هەیە لەم كوردستانە بە شانازییەوە وەكو شۆرشی ئەیلول و گوڵان و بەیانی 11ی ئازار و ئەندازیاری راپەرینە مەزنەكەی 1991 و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و داستانی گەرورە خواكورك و شەڕی داعش و شەری پردێ و سەحێلاو ئاسایشی كوردستان و نوسینەوەی دەستوری نوێی عێراق، پارێزەری هەموو مافە دەستووریەكان ئاوەدانی و سەركەوتنی ستراتیژیەتی پلانی ئابووری لە كەرتی نەوت و گاز و نێو و نێوبانگی كوردستان و هاتنی كونسوڵخانە و كۆمپانیا گەورەكانی جیهان ئەمانە و زۆر دەسكەوتی دیكە كەناكرێت ئاماژە بەهەمووی بدەم هەمووی دەستكەوتی پارتییە، پارتی لە چیایەكی سەخت دەچێت هەرگیز دوژمن ناتوانێت دەستی بگات بە بستێكی ئەم چیا سەركەشە سەربكەوێت زۆر هەوڵیان بۆداوە ئاكامی شكست خواردوو بووە بۆ دوژمنانی پارتی. لە سەركەوتنەكانیش مەغرور نەبووە ئاسۆی رووناكی بۆ كوردستان بەدەست هێناوە، پارتی بەدرێژایی زیاتر لە حەوت دەیەی رابردوو هەمسە هەوڵی ئەوە بووە كوردستانێكی ئازاد و سەرفراز لە كەشێكی دیموكراسی میللەتی كورد لە كەناری ئارامی كوردستان بحەوێتەوە، هەست بە مرۆڤ بوون و تاكێكی ئەم كۆمەڵگایە بكات، هەوڵی رزگاركردنی نەتەوەی كورد و هەموو پێكهاتەكانی دیكەی كوردستانی داوە، هەر بۆیە بەردەوام ئێستاشی لەگەڵدابێت پارتیمان بەركەوتەی بووە لە گەڵ هەموو دەسەڵاتە سەردەستەكانی حوكمرانی عێراق جگە لە پیلانی نێو خۆیی پیلانی وڵاتانی ئیقلیمی و نیودەوڵەتیشی لەسەرە، بەڵام بە ئازایی پێشمەرگە قارەمانەكان و حیكمەی سەرۆك بارزانی و بنەماڵەكەی هەموو پیلانەكان تێك شكاون و نەتوانراوە شكست بە پارتی و هەرێمی كوردستان بهێنن، كەدەڵێم بنەماڵە لەبەر ئەوەی هەرسێ سەركردەی بەتوانا و بەئەزموون سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لەناو ئازار و كۆڵ بە كۆڵ و مەینەتیەكانی كورد بۆ رزگاری كوردستان لە دایك بوون، هەرسێ سەركردە ستوونی هەرەمی پاراستنی كوردستانیان پێك هێناوە ئەگەر كوردستان لە هەرلایەك بیانەوێت شكستی پێبهێنرێت ستونێكی هەرەمەكە لاسەنگ بێت، لاكەی دیكە رایدەگرێت لە هەرەشە و لە ناوچوون دەیپاریزێت و ڕاستی دەكاتەوە، وەك بینیمان لە دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی و 16 ئۆكتۆبەر لە هەموو لایەك چ پیلانێكی گەورە لەسەر پارتیمان و هەرێمی كوردستان بوو لەلایەن حزبەكانی ناوخۆی كوردستان و وڵاتانی ئەقلیمی و نێودەوڵەتی، هەر ئەم هەرەمە بوو كوردستانی لە هەموو پیلانەكان پاراست و جارێكی تر كوردستان لەسەر پێی خۆی راوەستایەوە، بووەوە بەو هەرێمە بە هێزەی پێش ریفراندۆمی پیرۆز كە وەكو دەوڵەتێكی دیفاكتۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەكرا. هەمان دەسەڵات و پێگە و ڕێگەی بە شكۆوە بۆ گەڕاندەوە، پارتیمان وەكو ڕەگی داربەڕووە بە تەمەن و گەورەكانی كوردستانە هیچ گەردەلولێك نایچەمێنێتەوە و لەناو ناچێت..سیاسەتە حەكیمانەكانی سەرۆك بارزانی لە سەر ئاستی وڵاتانی دڕاوسی و جیهان، سیاسەتێكی روون و راشكاوانە بووە، دژی بەكارهێنانی هێز و دەستێوەردانی ئەو وڵاتانەی لە كاروباری نیۆ خۆیی هەرێمە هەرێم رەتكردۆتەوە، بە هەمان شێوەش دەستێوەردانی لەكاروباری نێوخۆی ئەو وڵاتانەی رەتكردۆتەوە، ئەمەش ئاكامی باشی لەگەڵ ئێران و توركیا لێكەوتۆتەوە. ئەو سیاستە دیپلۆماسی و ئاشتیخوازانەی سەرۆك بارزانی وایكردووە تا بە هۆی ئەو ئاشتی و سەقامگیریەی هەرێمی كوردستان چەندین كۆنسۆلخانە و كۆمپانیای ناوچەیی و جیهان روو لە هەرێمی كوردستان بكەن و سەرمایەگوزاری بكەن. لە لایەكی دیكەوە گرنگیدانی سەرۆك بارزانی بە كولتووری جوانی لێبوردەیی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و ئازادی ئاینی، لە كوردستان و رێزگرتن لە هەموو بیروبۆچوونەكان و باوەڕی تەواو بە پرەنیسپەكانی مافی مرۆڤ ئەمانە هەموویان بوونەتە شانازیی و درووستبوونی متمانە لە نێو وڵاتانی جیهان و سەنگ و پێگەی كورد زیاتر دەكەن. لە ماوەی چەند ساڵی رابردووی حكومرانی لە هەرێمی كوردستان سەرۆك بارزانی لە پێناو سەرفرازی و سەربەخۆیی كوردستان، رووبەرووی چەندین كێشە و هەرەشە و مەترسیی وڵاتانی ناوچەكە بۆتەوە و بە شێوەیەكی زۆر ژیرانە هەڵسوكەوتی لە سەر گۆرانكارییەكانی ناوچەكە ورۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كردووە و هەموو هەوڵەكانی خستۆتەگەڕ تاكو مافەكانی گەلی كوردستان بە شێوەی دیپلۆماسی و دانووستان لەگەڵ وڵاتانی زڵهێزی جیهان بۆ گەلی كوردستان بگەرێنێتەوە. ئاشتیخوازی بەردەوام و تێكۆشانی لەپێناو چەسپاندنی دیموكراتی لە عێراق وایكردووە كە گرنگییەكی زۆر بە كەسایەتی سەرۆك بارزانی بدرێت لە سەر پرسە ناوچەیی و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ببێتە جێی بایەخ. هەموو ئەو متمانە و بڕوایانە بێ هۆكار بە سەرۆك بارزانی نەبەخشراوەو كەسیش بەسەریدا نەیچەسپانووە، بەڵكو بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە سەركردایەتیەكی هاوسەنگ و واقعبیانە و روون و ئاشكرایی بۆ مەبەستی چارەسەركردنی كێشە بۆ بە دەستهێنانی ئامانجەكانی خستۆتە روو. سیاسەتە سەركەوتووەكانی بارزانی چ لە بواری دیپلۆماسی و ئابووری و سەقامگیری، هەموو ئەمانە وا دەكەن كە پێگەی كورد چ لە سەر ئاستی ناوخویی و وڵاتانی دڕاوسی و جیهان بەهێزتر بێت و كورد بە مافەكانی كە دەیان ساڵە لە پێناویدا تێكۆشانی بۆ دەكات نزیك بكاتەوە. بۆیە پێوستە هەموومان پشتگیری لە كەسایەتی كارێزما و دیپلۆماسی سەرۆك بارزانی بكەینەوە تا ئەو كاتەی كە گەلی كورد بە مافە رەواكان دەگات و دەمانگەیەنێتە كەناری ئارام.
Top