سەرۆک بارزانی پوستی هەبێ یان نەبێ

سەرۆک بارزانی پوستی هەبێ یان نەبێ
سەردانەکەی سەرۆکی کوردستان هێژا بارزانی بو بەغدا و چەند دەوڵەتێکی کەنداوی عەڕەبی سەرەڕای ئەوەی کە وەک سەرۆکی هەرێم لە پوستەکەی خویدا نەماوە

بەڵام پوستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دیاربو زور لە پێگەو سەنگی جەنابی بارزانی بچوکترە

واتە پوستی هەبێ یان نەیبێ دونیا وەک ڕێبەری نەتەوەیێک مامەڵەی لە گەڵدا دەکات
بو سەلماننی ئەم حەقیقەتەش هەمومان بینیمان کە چون وەک سەڕۆکی وڵاتێک پێشوازی لێکرا و فەڕشی سوڕیشیان بو ڕاخست .

سەرۆک بارزانی بە هوی ئەو مێژوویە پڕشنگدارە و پڕاوپڕ لە سەروەری و هەروەها پەو سیاسەتە حەکیمانەیەی کە لە گەڵ پێشهاتە سیاسیەکاندا پەیڕەو دەکات لە سەر بنەمای لوژیک و ئەقڵانیەت لە سەر هەمو ئاستەکان دا

دوستان و دوژمنان وەک مەرجەعی کوردو کوردستانیان ماەڵەی لە گەڵدا دەکەن و هەر لەم ماوەیەشدا بینیمان هەر چی شاندی حزب و قەوارەو کەسایەتیە سیایەکانە لە عیڕاق و دەرەوەدا تەنها سەردانی بارزانیان کردووە ودەکەن

چونکە دەزانن کلیلی چارەسەری کێشەکان تەنها لای بارزانیە
هەر بویەش کاتێک دوژمنان هەڕەشە لە هەرێمی کورستان دەکەن بارزانی بە ئامانج دەگرن و تیرەکانیان بە ئاراستەی بارزانیە وە کاتێکیش پێویستیان بە هەرێمی کوردستان بێت پێشوازیەکی گەرم گۆڕ لە بارزانی دەکەن
کەواتە تاکە مەڕجەعی دوزی ڕەوای کورد بارزانیە وبەس.
Top