ساڵێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی ئابڵوقەکانی شکان
December 2, 2018
وتار و بیروڕا
٭پیلان داڕێژەرانی خانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر)وەها بەرنامە ڕێژیان کردبوو کەشتێک نەمێنێت بەناوی هەرێمی کوردستان و ئەزمونەکەیەوەو کۆتایی بێننن بە بەرهەمی زیاد لە(۱۰۰)ساڵی خەبات و خوێنی گەلەکەمان
٭نێچیرڤان بارزانی کە بە ئەندازیاری ئاوەدانی نێوبانگی ڕۆشتوە بەم هەنگاوە دەستکەوتێکی دیکەی خستە سەرخەرواری دەستکەوتەکانی و بوو بەپیاوی شکێنەری ئابڵوقەکان(ئابڵوقەی ئابوری، ئابڵوقەی دیبلۆماسی، ئابڵوقەی ئاسمانی .....هتد) ژمارەی پێوانەی لەخێرا هەستانەوەی نەتەوەیەک تۆمارکرد
٭ئەو کەوەک گەڕیدەیەکی شارەزاو بەو پەیوەندییە قوڵانەی کەهەیبوو بە پاڵپشتی تەواوی(سەرۆک بارزانی)تیشکی خۆری ئومێدی لەژێر هەوری ڕەشی خیانەتکاران و دوژمنان دەرهێناو لەماوەیەکی زەمەنی زۆر کورتدا توانی هاوکێشەکان پێچەوانە بکاتەوەو کۆی پیلان و خیانەتەکە بۆ جیهان بخاتەڕوو بەمەش زۆر گۆڕانکاری و پێداچونە بەهەڵووێستەکاندا کراو دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە ڕۆشت
٭کۆشکی ئیلیزێ ووێستگەی شکاندنی ئابڵوقەکان بوو کەبەدوایدا ڕاوڕێژکاری ئەڵمانیا(ئەنگێلامێرکل) و ووڵاتی بەریتانیاش داوەتی فەرمی سەرۆک وەزیرانیان کرد بارزانی چوە ئەڵمانیا وەلێ نەچوە بەریتانیا چونکە کرۆکی پیلانەکە بریتانیابوو لەو ڕێگەیەوە وویستی نەوتی کەرکوکی دەست بکەوێت و کۆمپانیای(B.P)گرێبەستەکەشی لەگەڵ حکومەتی عێراقی واژۆکردبوو بۆیە سەرۆک وەزیران ئامادەنەبوو بچێتە بەریتانیا وە کورد لەسەر ئاستی هەرچوار پارچە(۱۰۰)ساڵە باجی بێ ئەخلاقی بەرژەوەندیەکانی ئینگلیز دەدات
٭لێرەوەو لەم ڕۆژەدا گەڕی سەردان و بەسەر کردنەوەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوەو هەنگاوەکانی شکاندنی ئابڵوقەکانی دیکە دەستی پێکرد کە بەهەموو پێوەرێ ئەوەی نێچیرڤان بارزانی کردی بەهاوکاری ڕاستەوخۆی جەنابی سەرۆک تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی سیاسیە لەهەستانەوەی نەتەوەیەک و ئەزموونی حکومڕانیکردنی گەلێک و گواستنەوەی بۆ قۆناغێکی دیکە