حکومڕانی بوێر و ڕستگۆ

حکومڕانی بوێر و ڕستگۆ
ئەوانەی قەیرانی ئازایەتییان هەیە، لەسەر هێنانەوەی پاساو پەکیان ناکەوێت.(ئەلبێر کامۆ)
زیاتر لە چارەکە سەدەیەک حکومڕانی کوردی بەردەوامە، هەڵکشان و داکشان، سەرکەوتن و کەوتن، قەیرانی ئابوری و گەمارۆی جۆربەجۆر و گەشەی ئابوری و بوژانەوە، دووبارە کەوتن و هەستانەوە، گەفی سەربازی و لەشکرکێشی و قوتکردنەوەی جۆرەها لوغم، ڕووبەڕووبوونەوە و ورەبەرزیی و خۆپاراستن و گەشەکردنەوە، ئەم دۆخە پڕ لە هەڵکێش و داکێشە بەردەوامە هەروەها ئەزموونەکەشمان.
سەرباری کێشەو لەمپەرەکان و پیلانی دوژمنان، یەکێک لە فاکتەرە بەهێزەکانی مانەوەو بەردەوامی حکومڕانی کوردی لە باشوری کوردستان بوونی ئیرادەییەکی بە کۆمەڵە، ئیرادەیەک هەڵقوڵاوی ناخی خەڵک و هەستی شۆڕشگیری کوردایەتی، ئەوەی پێویستبوە گەل بیبەخشێت بەخشیویەتی، گیانی فیداکاری و بەخشندەی کۆمەڵانی خەڵک مۆتیڤ و فاکتەری سەرەکی مانەوە و بەردەوامیدانی ئەم ئەزموونەیە.
ئەوانەی قەیرانی ئازایەتییان هەیە؟! لە پرسی ئەزمونکردنی حکومڕانی کوردیدا کێشە و خەوشێکی گەورە لە مامەڵەی بەشێك لە حیزبە سیاسیەکاندا هەیە، لە بەرامبەر چەمکی (بوێری و ڕستگۆیی) ئەم خەوشە بابەتێکی سادەو ڕاگوزەرنیە، زۆرجار نەبوونی بوێری و ڕاستگۆی لای بەشێک لە حیزبەکان کاریگەری نەرێنی کردۆتەسەر بریای بە کۆمەڵی خەڵک و لە هێزو توانای ئیرادەی گشتی کەمکردۆتەوە، بەتایبەتتر لە پەرتکردنی ڕایگشتی و نەمانی متمانە بە حیزبە سیاسییەکان. پرسی لاوازبوونی متمانەش بۆخۆی بابەتێکی گرنگ و جێگای مشتومر و گفتوگۆیە.
هەموومان گوێبیستی درۆشم و کارنامەکانبووین، بەڵێن و پەیمانە درەووشاوەکانمان بیست و بینی، لێ کار و هەڵوێست و رەفتاری حیزبەکانیشمانبینی و ئەزموونکرد، بەشێک لە حیزبەکان کاریان بە دروشم و بەڵێنەکانیانکرد، راستگۆبوون لە پەیمان و بەڵێنەکانیان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆپی ئەو حیزبەنەدابوو کە بوێر و ڕستگۆ بوو لەگەڵ دەنگدەران و جەماوەری خەڵکی کوردستان، پارتی وەک حیزبێکی خاوەن پرۆژەو ستراتیژ خاوەنی رستگۆیی و بوێرییە لەوەی چۆن خاوەنی دەستکەوتە گەورە نیشتمانییەکانەکانە، بە هامان شێوە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە کەموکوڕی و کرچیوکاڵیەکان، ئەمەش سیحری هەڵکشانی دەنگ و پێگەی جەماوەریی پارتییە. بەڵام بەشێک لە حیزبەکان بەتایبەت ئەوانەی خۆییان پێ ئۆپۆزیسیۆنە و زۆرجاریش بەشێک بوون لە دەسەڵات! ئەگەرچی خاوەن بەڵێنی بریسکەدار و پەیمانی بە بەهەشتکردنی کوردستان بوون،لێ لە پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەو و کەموکوڕییەکان دەستوپێسپی بوون، زۆرجاریش بە پێچەوانەی درووشمەکانیان رەفتارییان دەنواند، لە هیچ کێشەو کەموکورییەک خۆییان بەخاوەن نەکرد، ئەمە وام لێدەکات بڵێم: ئەوان حیزبەگەلێکن بوێری و ڕستگۆی شکنابەن لە پرسی حکومڕانیدا، باشترین بەڵگەش دابەزین و داکشانی دەنگ و هێزی جەماوەرییانە بۆ ئاساتێک شپرزەییو بێئومێدی بە گوتار و رەوتاری سیاسییانەوە دیارە.
ئەمرۆ زۆر گرنگە بپرسین: پێکهێنانی کابینەی نۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت؟! کام هێز و پارتی سیاسیی بەشداری کابینەی نوێ دەکەن و لەسەر چی بنەماییەک حکومەتی نوێ پێکدەهێنرێت، زۆر گرنگە ئەو هێزانە پێکهێنەری حکومەتی نوێبن کە (بوێری و ڕستگۆیی) بەشێکە لەفەرهەنک و مۆڕاڵیان.



Top