قوتابخانە ورێبەرێك لە پێناو سەربەستی و ڕەتكردنەوەی پاشكۆبوونی گەل ونیشتیمان ..

قوتابخانە ورێبەرێك لە پێناو سەربەستی و ڕەتكردنەوەی پاشكۆبوونی گەل ونیشتیمان ..

مێژووی‮ خەبات و تێكۆشانی پرشانازی ‬سەدەی‮ ‬رابردوو تا ئەمڕۆ ئەو راستییەمان پێ دەڵێت كە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬ئەوەیان سەلماندووە كە لەگەڵ ئامانجی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬گەلەكەیاندان و هەرگیز پشت لە گەلی‮ ‬كوردستان ناكەن،‮ ‬لە كۆتاییدا پرسیارێك دێتە پێشەوە،‮ ‬ئەویش ئەوەیە كە بۆچی‮ ‬هەر پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬پێشەنگن لە هەموو قۆناغەكاندا؟ وەڵامەكە روونە ئەگەر لە دوێنێ پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬خاوەن سەروەری‮ ‬زۆر بێت،‮ ‬ئەمڕۆش بە هەمان شێوە سەروەری‮ ‬گەورەی‮ ‬تۆماركردووە لە دژی‮ ‬تیرۆریزمی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و پیلانگێڕییە‮ ‬یەك لە داواكانی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نەیارانی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و شكست هێنان بە مەرامە گڵاوەكانیان و هەروەها پەلامارەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬بۆیە بەهێزبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بارزانی،‮ ‬واتە بەهێزبوونی‮ ‬كوردستان لە هەمان كاتدا‮. ‬پارتیی هەمیشە لەپێناو‮ ‬یەكگوتاری‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد،‮ ‬سازشی‮ ‬لە مافەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬كردووە‮. ‬ئەمەش لەو روانگەوەیە كە پارتی‮ ‬حزبێكە و بە كردار بەرنامەی‮ ‬هەیە نەوەك هەر بە قسە و دروشمی‮ ‬سیاسی،‮ ‬پارتی‮ ‬هەر لە‮ ‬1946ەوە بەو هەناسەیە كاری‮ ‬حزبی‮ ‬خۆی‮ ‬كرد،‮ ‬كە سنووری‮ ‬جوگرافی‮ ‬ببڕێت و تابۆكانی‮ ‬تائیفەیەكی‮ ‬داخراو تێكبشكێنێت‮. ‬ ‬ئێستا پارتی‮ ‬لە دواین هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراقی‮ ‬و كوردستانی‮ ‬دیسانەوە وەك حزبی‮ ‬پێشەنگ خۆی‮ ‬سەلماند و پێگەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬زۆر زیاترە لە جاران،‮ ‬هەرچەندە پیلانگێڕی‮ ‬زۆر كرا بۆ ئەوەی‮ ‬پێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬لاواز بكەن،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬چۆكی‮ ‬دانەدا و بە حوكمی‮ ‬قاعیدەی‮ ‬پتەوی‮ ‬جەماوەری‮ ‬خۆی‮ ‬پێشەنگایەتی‮ ‬بەرنەدا‮. ‬نەك هەر ئەوەندەش،‮ ‬بەڵكو تەنها پارتی‮ ‬بوو كە پێداگیری‮ ‬لەسەر سازدانی‮ ‬ئەو پرۆسە دیموكراسییە دەكرد و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو كە دەیگوت هەڵبژاردن لە كاتی‮ ‬خۆیدا بكرێت،‮ ‬نەیارانی‮ ‬پارتی‮ ‬ویستیان بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی سزای‮ ‬پارتی‮ ‬بدەن،‮ ‬بێ ئاگا لەوەی‮ ‬كە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان داخوازیی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستانە و بە ریفراندۆمەوە نەبەستراوەتەوە‮. ‬پارتی‮ ‬بە سیاسەتێكی‮ ‬حەكیمانە و ورد،‮ ‬توانی‮ ‬پیلانگێڕی‮ ‬و هەوڵەكانی‮ ‬بچووككردنەوەی‮ ‬كیانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەبار ببات،‮ ‬لەو روانگەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەش لە داستانی‮ ‬پردێ و سحێلا بەرپەرچی‮ ‬هێرشە داگیركارییەكانییان دایەوە و رێگەیان نەدا لە رووی‮ ‬سەربازییەوە كوردستان داگیر بكەن،‮ ‬بە جۆرێك وانەیەكی‮ ‬وایان بە داگیركەر و خیانەتكار و خاكفرۆشان دا،‮ ‬كە هەتا هەتایە لە بیری‮ ‬نەكەن‮. ‬بۆیە ئێستا بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان روون بووەوە،‮ ‬كەوا متمانە بەخشیین بە پارتی دیموكراتی كوردستان واتا ئاوەدانی‮ ‬و ئاسایش و سەقامگیریی و بەرەو كوردستانێكی بەهێز ..ئەگەر هەلًوەستەیەكی واقعیانە لە سەر ستراتیژی و‬سیاسەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بكەین دەبینین لە سیاسەتی‮ ‬پارتیدا بەرژەوەندی‮ ‬گەل نیشتمان لە پێشەوەی‮ ‬هەموو بەرژەوەندیەكانی‮ ‬ترەوەیە،واتە لە لای‮ ‬پارتی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬گەل پیرۆزە نەك بەرژەوندی‮ ‬حزبی،وەلە هەموو قۆناغەكانی‮ ‬خەباتیدا جگە لە بەرژەوەندی‮ ‬خاك و وڵات و گەل سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بیری‮ ‬لە هیچ بەرژەوەندیەكی‮ ‬تر نەكردوتەوە‮ ‬،هەر ئەمەش وای‮ ‬كردووە‮ ‬كە زۆربەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە هەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان‮ ‬لە هەموو جیهان‮ ‬بە‮ ‬بە پارتی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬دەزانن‮ هیواو ئومێدیان بە پارتیە ئەم متمانەیە هەروا درۆست نەبووە بەڵكو ئەمە بەرهەمی‮ ‬كارو كردەوەكانی‮ ‬پارتیە چونكە پارتی‮ بەدرێژای‮ ‬مێژوو‮ ‬ی‮ ‬خەباتی‮ ‬لە پێناو بەرژەوندی‮ ‬گەل بووە،‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە كوێبوە پارتی‮ ‬لەوێ ئامادەی‮ ‬هەبووە،‮ هەر بوویە‮ ‬هەموو گەلی‮ ‬كورد‮ ‬چاویان لە پارتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانیە تاكو كیانێك بۆ گەلی‮ ‬كورد درۆست بكات‮ ‬وە رێگا لە هیچ لایەنێك نەگرتوە تا كوردایەتی‮ ‬نەكات‮ ‬چونكە لەلای‮ ‬پارتی‮ ‬گۆڕەپانی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬ئەوندە فراوانە كە جێگای‮ ‬هەموانی‮ ‬تێدا دەبیتەوە‮ ‬،پارتی‮ ‬هەموو كاتێك بە روحیەتی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬سەیری‮ ‬هەموولایەنەكان كردوتەوە،‮ ‬پارتی‮ ‬هەموو كاتێك هەوڵی‮ داوە كە گەلی‮ ‬كورد لە هەرچوار پارچەی‮ ‬كوردستان كۆدەنگ بن و‮ ‬یەك رێز بن،بۆ ئەم مەبەستەش پارتی‮ ‬رۆلێكی‮ ‬گەورەی‮ بینیوە لە درۆستكردنی‮ ‬كۆدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكرێزی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد‮ ‬،‮ ‬چونكە هەمیشە بیركردنەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬ئەوە بووە كە بە‮ ‬یەك رێزی‮ كۆدەنگی‮ ‬دەتوانین بگەین بە ئامانجەكانمان و‮ ‬بەرەو پێشەوە زیاتر هەنگاو بنێین وە‮ ‬بروای‮ ‬تەووای‮ ‬بە‮ ‬یەك گوتاری‮ ‬یەك رێزی‮ هەیە هەر بویە ئەمرو‮ ‬دەبینین پارتی‮ ‬هەموو‮ ‬توانای‮ ‬خوی‮ ‬خستوتە گەر بۆ درۆستكردنی‮ ‬كۆدەنگی‮ ‬یەكرێزیێكی‮ ‬كونكریتی‮ ‬بۆ‮ گەلی‮ ‬كورد،پارتی‮ ‬یەك رێزیو كۆدەنگی‮ ‬خستوتە پێش هەموو شتێكی‮ ‬ترەوە‮ ‬،پارتی‮ ‬هەمیشە لە پێناو‮ ‬یەك رێزی‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬و نێومالی‮ ‬كوردی‮ ‬قوربانی‮ ‬گەورەی‮ ‬داوەپارتی دیموكراتی كوردستان‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەلماندووە كە‮ ‬ئامادەی‮ ‬قوربانیدانو سازشكردن بووە لەسەر بەرژەوەندیە حزبیەكانی،بۆ ئەوەی‮ ‬لە بەرامبەردا دەسكەوتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬زیاتر بەدەستبهێنرێن و ناوماڵی‮ ‬كورد لە پەرتەوازەیی‮ ‬و تێكچون بپارێزرێ،سیاسەتی‮ ‬پارتی‮ ‬بەرامبەر پرسە نەتەوەییەكانو بەرگریكردن لە بەها پیرۆزیەكانی‮ ‬نیشتمانو،دژایەتیكردنی‮ ‬ئەو لایەنە عێراقی‮ ‬و ئقلیمیانەی‮ ‬كە كوردیان بە هاووڵاتی‮ ‬ژمارە دوو پێناسە كردوە بە جۆرێك لە بەرامبەریان توندبووە كە زۆرجار پارتیان بە حزبێكی‮ ‬ناسیۆنالیزمی‮ ‬كوردی‮ ‬وەسفكردووە،‮ ‬ئەگەر بە بەووردی‮ ‬سەیری‮ ‬فەلسەفەو سیاسەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەرۆك بارزانی‮ ‬بدەین دەبینین كە هیچ كاتێك لە‮ ‬ڕابردوو ئێستادا جیاوازی‮ ‬لە نێوان كوردو نەتەوەو ئایینەكانی‮ ‬تردا نەكراوە،هەمیشە پارتی‮ ‬ویستویەتی‮ ‬ئامرازێك بێت بۆ ئەوەی‮ ‬بەوپەڕی‮ ‬ئازادی‮ ‬لە كوردستان بژین و گشت مافە ئاینی‮ ‬و نەتەوەیەكانیان دەستەبەربكرێن.نابێ نوخبەی‮ ‬سیاسـی‮ ‬تێڕوانینو فكرەی‮ ‬جیاوازبێ لەگـەڵ هاوڵاتیان و میللەت،ئەبێ بزانین كە ئەوە مێژوونیە‮ ‬ڕەحم بەو لایەنە ناكات كە نەیویست لەو بوارەدا بەرپرسانە هەڵسوكەوت بكات،بەڵكو هەر ئەو لایەنە خۆیەتی‮ ‬كە نەیتوانی‮ ‬ببێتە وەسفێكو ئامرازێكی‮ ‬جوان بۆ مێژوو،چونكە ئەركی‮ ‬مێژوو بریتیە لە نیشاندانی‮ ‬ڕویی‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬كۆیی‮ ‬ڕوداو بەسەرهاتەكان،بۆیە ئەبێ هەموو حزبو لایەنە كوردستانیەكان مێژوویەكی‮ ‬جوانو پڕاو پڕ‮ ‬لەسەروەری‮ ‬بۆ خۆیان تۆماربكەن بەوەی‮ ‬دەست لەناو دەست وەك‮ ‬یەك تیمو هەست كردن به بەرپرسیارەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئەخلاقیان بەرامبەر بە گیانفیدایی‮ ‬و ماندوبونی‮ ‬برا پێشمەرگەكان و‮ ‬ڕوحی‮ ‬گەشی‮ ‬شەهیدە نەمرەكان،ببەخشێ‌
Top