مێژوو وخەباتی قوتابخانەی كوردایەتی هەمیشە روون ئاشكرایە و بەوەی هەمووكات خۆی بە بەرپرسیار لە بەرامبەر پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەكان زانیووە و بەردەوام لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە گشت هەوڵەكانیی چرٍكردۆتەوە و هەمیشە خۆی بە داكۆكیكارو بەرگریكار مافەرەواكان زانیووە و هیچ كاتێ بەرژوەندی گەل و نیشتیمانی پێش بەرژوەندی حزبی و شەخسی نەكردۆتەوە ئەو هەڵوێستە نەگۆرانە وایانكردووە كە هەمیشە لە لایەن دۆست و دوژمنانیشەوە حسیابی تایبەت بۆ ئەو قوتابخانەیە بكرێ. ئەگەر ئەگەرهەڵوەستەیەكی جیدی لە سەر رووداو و پێشهاتەكانی چوارساڵی رابردوو و ئێستامان بكەین دەبینن كە لەگەڵ ئەوەی گەلی كورد و سەركردایەتیی سیاسی كوردستان بە تایبەت سەرۆك بارزانیی رووبەرووی ئەزموونێكی قورس و دژوار بۆوە ، بەڵام خۆراگری و سیاسەتی حەكیمانە و پێداری لە سەر مافەرەواكان بۆ هەموو دونیایی سەڵماند كە تا كورد خاوەنی سەرۆك بارزانیی بێ مەحاڵە كاروانی خەباتی راوەستێ لە بەدیهێنانی ئامانجەرەواكانی. دوژمنان و نەیارانی گەلی كور ، هەموو كاتێ بە هۆی پێداگری لە سەر مافەرەواكانی بەردەوام لە ژێر پیلانگێری و هەرٍەشەی جیدی بووە و ئەگەر مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان، بخوێنینەوە ئەوا بۆمان دەردەكەوێ لێبووردەیی، ئاشتی، ئازادی، دیموكراتی، بەڵێ پارتی لەپێناوی بەدیهێنانی ئاشتی و ئازادی و دیموكراتی و ماف و چارەسەركردنی كێشەی رەوای دۆزی گەلەكەی دامەزراوە، بەو هۆیە دوژمنان و ناحەزانی كورد چەندین جار بەختی خۆیان لە دژی پارتی تاقیكردۆتەوە، بەڵام سوپاس بۆ خوا پارتی هەرچەند تووشی نسكۆ هاتبێت كاتی بووە، دوژمن و ناحەزانیشی تەنها شەرمەزاریان بۆ ماوەتەوە.پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێبەرایەتی بارزانی هەمیشە هۆشیارە و هەردەم دۆست و دوژمنی خۆی لەیەكتر جیاكردۆتەوە، لەپاڵ ئەوەش هەردەم لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتی، لەوانە دەبوورێ كە كۆسپ دروست دەكەن، هەرچەندە ئەوان ئەو دەرفەتەی بۆیان رەخسابێت لەدژی پارتی كردوویانە، بەڵام لەو هەوڵەیاندا تەنها شەرمەزاریان بۆ ماوەتەوە، ئەوە راستییەكەو كردەوەی دڵسۆزی و حەكیمانەی بارزانیی نەمرو سەرۆك بارزانی بە دەردەخات كە چۆن خۆیان بەخەمخۆری میللەتەكەیان دەزانن، میللەتیش هاوكارو پشتیوانی خۆیان بۆ مستەفا بارزانی ئەمڕۆش بۆ سەرۆك بارزانی دەردەبڕن، چونكە گەورەترین ئومێدیان بەم سەرۆكانە هەبووەو هەیە، ئەمڕۆش پشتیوان بە خودا‌و هەوڵ و كۆششەكانی ئەو سەركردەیە، كورد بە مافی رەوای خۆی دەگات و دوژمن و ناحەزانی هەردەم لە پیلانەكانیان مایە پوچ و دەست بەتاڵ دەبن، ئومێدی لاواز و لەكەداركردنی پارتیش لەگەڵ خۆیان دەبەنە ژێر گڵ. پارتی هەمیشە وەك قوتابخانەی كوردایەتی بە پێشەنگی دەمێنێتەوە تا گەیشتن بە لووتكە و ئامانجەگەورەكەمان ..له دوای رووداو و خیانەكاری و داگیركاری و كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پرسێكی نیشتیمانیی سیاسیی نه‌گۆڕ و سازش له‌سه‌ر نه‌كراوه، ئامانجیش له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانیش، هه‌رله‌وه سه‌چاوه‌ی گرتبوو كه ئیتر به‌سه و ناكرێ چیتر وڵاتی به‌ناو عێراق، كوردستان و پرسه‌كه‌ی گه‌مارۆ بدات و قه‌یران له دوای قه‌یرانی بۆ بنێته‌وه و گه‌ر ده‌رفه‌تیشی بۆ لوا، به هێرش و په‌لاماری سه‌ربازی، كوردستان داگیر بكا و تا كوردێكی بێویست و ئاره‌زوو و ئامانج، زه‌لیلی ده‌ستی به‌غدا بێت، هه‌روه‌ك له ئامانجه‌كانی هێرش و په‌لاماری حه‌شدی شیعی له پردێ و مه‌خموور و سحێلا و مه‌حموودییه ئه‌وه‌ی لێ خوێندرایه‌وه. ئه‌و ستراتیژیه‌تی نه‌گۆڕه و هه‌موو تاكتیكه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ودان و، پرسێكه ئاماده‌بوونی هه‌میشه‌یی له نێو ستراتیژیه‌تی بارزانیدا هه‌یه. بۆیە سه‌ردانی ئەمجارەی سەرۆك بارزانی و بەتایبەت دوای ساڵ ونیوێك لە تێكچوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان بۆ به‌غدا له ئان و ساتێكدایه، بۆ به‌غدای وڵاتی به‌ناو عێراق، له‌ژێر هه‌ژموون و كاریگه‌ریی هه‌رسێ وڵاتی مه‌زنی ناوچه‌كه‌دا سعوودییه، توركیا و ئێران په‌نگی خواردووه‌ته‌وه و پایته‌ختانی ئه‌م وڵاتانه‌ش له دوای رووخانی رژێمی تۆتالیزمی سه‌د‌دام حوسێن و رێكتر له دوای سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، گرێدراوی نێو ململانێی شاراوه یا نه‌بینراوی ئه‌مریكا و رووسیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ك و، به‌ریتانیا و ئێران له‌لایه‌كی دیكه‌دان، وڵاتانی هه‌ردوو لایه‌نی ململانێكه‌ش به‌رژه‌وه‌ندییی بینراو و نه‌بینراوی زه‌به‌لاحیان له ناوچه‌كه و عێراق و كوردستان و ته‌نانه‌ت له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایشدا هه‌یه.به دیوه‌كه‌ی تریش له كوردستاندا، ئه‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی له ئان و ساتی دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له 25/9/2018 و پاش كاره‌ساتی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری داگیركردنی كه‌ركووك و ده‌رهاویشته‌كانی له هه‌مان ساڵ و، سه‌ركه‌وتنی بارزانی و پارته‌كه‌ی له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 12 مایسی 2018 و كوردستان له 30 ئه‌یلوولی 2018 دێت.سەرۆك بارزانی كه له به‌غدا و نه‌جه‌ف بوو، به‌غدای ژێر هه‌ژموونی فارس و تورك و عه‌ره‌ب كه فه‌ڕشی سووری بۆ را‌خست و به‌و مه‌زنێتییه‌وه پێشوازیی لێی كرد، ده‌بێ ئه‌و راستییه بخه‌ینه به‌رچاو، كه ئه‌وه ئه‌وانن پێویستیان به ئه‌زموونی بارزانی و ژیری و حیكمه‌تی بارزانی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هاوكێشه سیاسییه ئاڵۆزه‌كانی نێوخۆی عێراق و ئه‌و گرفتانه‌یشی كه دووچاری ناوچه‌كه بوونه‌ته‌وه، چ له سه‌روبه‌ندی هاتنی داعش و لێككه‌وته‌كانیدا تا گه‌مارۆی رۆژی 5-11-2018ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران و گرفته‌كانی توركیا به‌ر له كوشتنی خاشقچی و، دوای ئه‌ویش له سووریا و رۆژئاوادا تا هه‌ڕوگیف و بۆردوومانه بێ ئه‌مانه‌كانی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ بغدا له‌ئیستادا بایه‌خ و گرنگی خۆی هه‌یه بۆ تێكشكاندنی به‌سته‌له‌كی په‌یوه‌نیدیه‌كانی نیوان هه‌رێم و بغدا و خاوكردنه‌وه‌ی گرژی و ناكۆكیه‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی نوێ به‌ڕووی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیاندا. ره‌نگه زۆر كه‌س بڵێن بارزانی داوای جیابونه‌وه و سه‌ربه‌خۆی ده‌كرد ئیستا بۆ گه‌ڕایه‌وه بغداد .
ئه‌لبه‌ته سه‌رۆك ئامانجی خۆی پێكا خواستی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان به‌جیهان گه‌یاند. نه‌ك جارێ به‌لكو سێ جار چونكه ریفراندۆم به‌سه‌ركه‌وتوی ئه‌نجامدرا و له دوای ریفراندۆم دووجاری تر له هه‌بژاردنی عیراق و كوردستان گه‌لی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ دووپات كردوه و حزبه‌كه‌ی ده‌نگی یه‌كه‌می هینا .جا ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی نیوخۆی و هه‌رێمی و نیوده‌وڵه‌تی له بار نه‌بوو بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه پیرۆزه . ئیتر به‌و مانایه نیه گیرۆده‌ی ئه‌و بارودۆخه ببین له بازانه‌یه‌كی داخراودا بخولێنه‌وه .هه‌ر بۆیه باشترین بژارده ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌یه به‌شێوه‌كی هاوسه‌بگ به‌جۆریك له‌خزمه‌ت سه‌قامگیری و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستاندا بیت ,ته‌نها سه‌ركرده‌ش له‌م قۆناغه بتوانێ رووداو و گۆرانكاری له كوردستان و عیراق دروست بكات سه‌رۆك بارزانی یه . بۆیه به‌بروای من له‌م سه‌ردانه دوو ئامانجی گرنگ ده‌پێكێ . كه‌بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ناوچه‌كه‌ی پیادا تێده‌په‌ڕێت بۆ گه‌لی كوردستان زۆر گرنگه و تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش دڵنیای و سه‌قامگیری سیاسی وئابوری به‌دوای خۆیدا دێنێ ..ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له مانایێك زیاتر هه‌ڵده‌گرێ، به‌دیوه كوردستانییه‌كه‌ی بۆ عێراق و ناوچه‌كه سه‌لمێندرا كه سه‌رۆك بارزانی پێگه‌یه‌كی سیاسیی به‌هێزی هه‌یه و رابه‌رایه‌تیی پرس و دۆزی كوردستانی ده‌كات، به‌و حیكمه‌ت و ژیریی دیپلۆماسییه‌ته‌ی پێی ناسراوه ده‌توانێ گرفته كه‌ڵه‌كه‌بوو و هه‌ڵپه‌سێردراوه ئالۆزه بارگاوییه‌كان به به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكات. هەر ئەمەش وا دەكات كە ئایندەی گەلی كورد و هەنگاونان بەرەو كوردستانێكی بەهێز گەشتر بێ ...