پارتی و فۆرمی حکومەتی ئایندە

پارتی و فۆرمی حکومەتی ئایندە
پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ، پێویستە ئەمجارەیان دوور لە موجامەلەی حیزبی و لەپێناو پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز قسەی جددی ھەبێت ، چونکە وەک بینیمان لەپێناو پێکھێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان لەکابینەی ڕابردوودا پارتی پۆستی زۆر ھەستیاری بەخشیە ھەندآ لایەن کەلە قەبارەی خۆیان زیاتر بوو ، ئەمەش لەپێناو پرەنسیپی یەکڕیزی نەتەوەیی و پاراستنی بەھاباڵاکانی ئەم میللەتە ، کەچی ھەمووان ئاکامەکەیمان بینی کە لەکۆتایدا تەنھا یەکیەتی لەگەلڕ حکومەت مایەوە ، ئەوانی تر لەسەختترین کاتدا حکومەتیان بەجێھێشت ، بۆیە بۆ پێکھێنانی کابینەی نوآی حکومەت پارتی بەڕاشکاوی ئەوە بەلایەنەکان ڕابگەیەنێت کە پێویستە فۆرمی ئەمجارەی حکومەت فۆرمێکی پارتیانە بێت ، بەنای ئەوەی خزمەتگوزاربێت ، ھەموو لایەنەکانی ناو حکومەت ھەوڵی سەرخستنی کارنامەی حکومەتی نوآ بدات ، بەبآ گوێدانە بەرژەوندی تەسکی حیزبی ، ھەروەھا دەبآ ئەمجارە ھەوڵی دروستکردنی حکومەتێکی قەبارە بچووک بدرآ ، ھەولڕ بدرآ رێژەی وەزارەتەکان لەگەلڕ واقعی ئێستای کوردستان و بواری سیاسی و ئابوریدا بگونجێت ، ھەوڵی زیادکردنی وەزارەت لەبەرخاتری ئەم حیزب و ئەو حیزب نەدرێت ، ببێتە بارگرانی بەسەر حکومەتەوە و دواتریش پرەنسیپی وەزارەتی زۆر و ڕۆتینیاتی زۆر بێتەکایەوە ، ئەمە سەرەڕی ئەوەی کە سیستمی حکومڕانی وڵاتەپێشکەوتووەکان ئەوەیان سەلماندووە کە حکومەتی قەبارە بچووک ھەم کارەکانی بەباشی بەڕێوەدەچن و ھەم خەرجی کەمە ، ئەمە بەنسبەت ئەگەری دانانی دووجێگر بۆ ( سەرۆکی حکومەت ) ڕاستە ، ناکرآ لەسەر حسابی ململانآی نێوان دوولایەن ئەگەرێکی لەم شێوەیە ببێتە واقع ، چونکە وەک ووتمان خەڵک حکومەتێکی خزمەتگوزاری دەوآ ، نەک خوکمەتێک کە پۆست بۆ حیزب بدۆزێتەنەوە ، ئەمە وێڕای ئەوەی کە ئەو دوولایەنەی کەبەتەمای جێگرن خۆیان دووحیزبی منافسن و دوورنییە لەپێناو ڕازیکردنی جەماوەری خۆیان حکومەت لاواز نەکەن ، بۆیە پَویستە لەسەر شاندی پارتی و خودی دەوڵەتمەدار ( نێچیرڤان بارزانی ) کە جەنابیان ئەزموونی حکومڕانی باشی ھەیە ڕاشکاوانە گفتوگۆبکەن و ھەولڕ بدەن ھەمووان لەپێناو کوردستانێکی بەھێز کاربکەن ، بەتایبەت ئێستا پارتی ئەرکێکی گەورەتری لەسەرشانە و ژمارەیەکی زۆرتری دەنگدەر متمانەی پێکردووە ، چاوەڕآی بەجێگەیاندنی بەڵێنەکانی ھەڵبژاردنن .
Top