خەونی بینین بەسەرۆک لەسەر بنەمایی خۆفرۆشتن؟

خەونی بینین بەسەرۆک لەسەر بنەمایی خۆفرۆشتن؟
خەون بینین بە سەرۆک بونەوە لەھەریمی کوردستان مێژوویەکەی دەگەریتەوە بۆ ساڵی شەستەکان کەتاقمی ئێبراھیم ئەحمەدو مام جلال ئینشاقاقیان کرد لە مەکتەبی سیاسی پارتی لەوساوە تائەمڕۆ ئەم فەرھەنگەلەنێو زھن و زاکیرەی خەونی مالباتی تالەبانی و ئیبراھیم ئەحمەد داماوە خەون بەسەرۆک بوونەوە دەبێنن، وەلەلایەن ئەوانەوە ڕەنگدانەوەی لەناو تەواوی قیادەی یەکیتی و شوینکەوتەی ئەوانەوە ھەیە،لەپێش ئینشقاقی سالی شەست وسێ مام جلال فەرماندەی ھێزی رزگاری دەبێت ئیوارەیەک بەھەوالێکی خۆی دەڵێت گەر من سەرکردایەتی ئەم وولاتە نەکەم وەک ئەم پاوانە بەیەک فێشەکی گڕدار دەیسوتینم، مام جلال بەفیشەکیکی گردار پاوانەژە دەسوتێنیت، ئەم دیاردەیی مام جلال بۆ خەون بێنین بەسەرۆک بەردەوامی ھەبوو سەیدکاکە لەیاداشتی خۆیدا دەگیرتەوە دەڵێت پاش ڕاگەیاندنی شۆرشی نوی لەمالی علی عسکری کۆبونەوە کرا کی ببیتە سەرکردەی شۆرش ئەوکات علی عسکری و دکتور خالیدو ئەوانەی بەناوی قیادەی شۆڕشی نووی کۆ بوبونەوە،سیدکاکە دەڵێت پاش مشت مڕیکی زۆر ووتیان مام جلال تۆ ببە بە برا گەورە لەم کاتەش دا مام جلال دەڵێت براگەورایەتی بەوقسەنابێت فەرموو بۆم توقیع بکەن قەلەمەکەی لەباخەڵی دەردەھێنیت کۆنوسی براگەورایەتیان پی توقیع دەکات، لەناو یەکیتی لەحزوری مام جلال و دوای مام جلال نەوشیروان موستەفا زۆر خەونی بەسەرۆک بوون دەبێنێ کەسەرکردایەتی کوردستان بکات بەلام باش دەیزانی چۆن تالەبانی لەو حقیقەتە گەیشتبوو لەکوردستان ھیچ کاریزمایەک بەقەد کاریزمایی نەتەوەیی بوونی بارزانیەکان لای کوردان ھێچ ئەرزشێک و نرخێکی نیە، لەڕابردووبێنمان سەڕەڕای بوونی مام جلال بەسەرۆکی عیراق نەیتوانی ئەو مۆرە کوردبوونە بۆخۆی درۆست بکات کەببێتە مێژووی کاریزمای کوردبوون وەک سەرۆکی کوردان وەسف بکریت لەزاکیرەی کوردستانیان لەمێژوودا وەک سەرۆکی کورد وەسف ناکریت تەنھا لەمێژووی عیراق چیەتی دا دەمێنیتەوە؟ دکتور فوادمەعسومیش لەمێژووی سەرۆکی عیراق دا وەک سەرۆکی خەتووی عیراق لەمێژوودا وەسف دەکریت،بەرھەم سالحیش وەک سەرۆکی بی حورمەت و سەرۆکی درھەم وەسف دەکرێت،تەنھا شاسواری ھەرزەکاریش بۆ ناوی خۆی ناوە سەرۆکی نەوەی نوی کەباش دەزانی ڕۆژانە لەوەھمی سەرۆک بووندا دەژێت چونکە باش دەزانێت شاسوار و سەرۆک بوون کوجامەرحەباچونکە سلیمانیەکان مێژووی نھومی دووەمی دانیشتنی واحید کەبابچی لەزاکیرەیان ماوە ھەر بۆ بەبیرھێناوەش علی باپیرمان بینی تا شەرعیەتی خەلافەت بەخۆی بدا سنوری پێغەمبەرانی بەزاند ئیدعای خەون بینینی بەخوداوە کرد،بۆیە عبدللە ئۆجەلانیش ويستى ئەوەی ھەبوو وەک سەرۆکی چوار پارچەی کوردستان وەسف بکریت و ببیتە سەرۆکی روحی چوار پارچە بەڵام بێنمان کەڕفیندرا زوو ووتی من دایکم تورکە لەبەردەم دوژمنان لاوازی خۆی دەرخست و سەنگی خۆی لەزاکیرەی کوردستانیان زحر بەیەخسیری و لاوازی دەرخست دوور لەو راستیە بوو کە وەک سەرۆکیکی بەھیزی چوار پارچە خۆی دەردەخست و نمایش دەکرد،بەمێژووی سەرکردایەتی شۆرشەکانی کورد لەھەر چوار پارچەی کوردستان تاکوو ئەمڕۆ مێژوو ئەم حقیقەتەی بارزانیەکان لەکاریزمای روحی بوونی نەتەوەیی دا تۆمار کردووە ھەر کاتێک ئاماژە بەمەرجەع و سەرۆکی کوردان بکرێت پەنچەی ئاماژە بۆ مەلاموستەفای نەمرومالباتی بارزان درێژ دەکریت وەک سەرۆک سمبولی روحی نەتەوەی کورد کەتاکو ئیستا بەئەمانەتەوە ئەم نازناوەیان پارستووە ودوژمنانیش دانیان پیدا ھێناون ،بۆیە سیفەتی سەرۆک بوون و سەرکردەی کاریزما بوون قوربانی دانی مێژووی قورسی دەوێت کەسیش لەناو کوردان بەقەبارەی مالباتی بارزانی قوربانی نەداوە بۆ کورد بێنیمان ئەوەی سەرۆک بارزانی لەڕیفڕاندوم ئەنجامی دا رووبەرووی ھەموو جیھان بویەوە نێچیرڤان بارزانیش تاکە سەرۆکی حکومەت بوو لەم قۆناغە قورسە کوردی دەرباز کردوو ھەر چوارپارچەی کوردستانی لەبێ ئومیدی کوردستانی باشوور دەرباز کرد نەھێشت کوردستانی باشوور لەبەین بچێت،بۆیە ئەوانەی خەونی سەرۆک بوونی بەغدا لەسەربنەمای جاش بوون بەدەست دەھێنن لەناو کوردان سیفەتی سەرۆک بوون بەدەست ناھێنن سەرۆک بوون لەناو کوردان تەنھا مۆری مالباتی بارزانیە لەرووی کاریزماو سمبولی روحی نەتەوەیی کوردبونەوە.
Top