پارتی، بارزانیی پارێزەری كاروانی كوردایەتی بەرەو ماف وئامانجێكی لە مێژینە

پارتی، بارزانیی پارێزەری كاروانی كوردایەتی بەرەو ماف وئامانجێكی لە مێژینە
قوتابخانەی كوردایەتیی و كۆڵنەدان ‮ بە رێبەرایەتی باوكی روحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانیی ‬یەكەم بزافی ‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كوردبوو لەوكاتەدا كە بانگەشەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و‮ ‬ڕزگاری‮ ‬كوردستان بكات بەجۆرێك خەباتی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬نەمر و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەستی‮ ‬پێكرد و خەباتی‮ ‬كوردی‮ ‬لەچوارچیوەییەكی‮ ‬نەتەوەییدا رێكخست،‮ ‬دەرگای‮ ‬خەباتی‮ ‬بۆ هەموو پێكهاتە جیاوازەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستانیش كردەوە‮. ‬ تەنانەت بارزانیی‮ ‬نەمر وەك سەرۆكی‮ ‬خەباتگێڕی‮ ‬هەر چوار پارچەكە زۆر بە وردبینیەوە كاری‮ ‬دەكرد دوای‮ ‬دروستكردنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەكوردستانی‮ ‬باشوور هەنگاوی‮ ‬دووەمی‮ ‬بنیادنانی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مهابادبوو،‮ ‬ئەمە نیشانەی‮ ‬ئەوەیە كە خەباتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و هەمیشە لەپێناوی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و رزگاری‮ ‬و سەربەخۆیدابووە،‮ ‬لەهەرچوار پارچەی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬لەروویەكی‮ ‬دیكەوە مستەفا بارزانی توانی‮ ‬خاڵێكی‮ ‬هاوبەش لەنیوان سەرجەم پارچەكانی‮ ‬كوردستان دروستبكات بۆ مەبەستی‮ ‬ڕزگاربوون لەدەستی‮ ‬داگیركەران،‮ ‬لێرەدا دەبینین كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەیەكەم رۆژی‮ ‬دامەزراندنیەوە هەولی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬بۆ كوردستانی‮ ‬گەورە‮ ‬یەكگرتنی‮ ‬گشت پارچە دابەشكراوەكانی‮ ‬كوردستان داوە چونكە‮ ‬یەكەم پارتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بووە لەمێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬كوردستاندا‮. ‬ رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬بزوێنەری‮ ‬گرنگی‮ ‬خەباتی‮ ‬كوردایەتیە لەكوردستانی‮ ‬گەورە بەگشتی‮ ‬و كوردستانی‮ ‬باشوور بەتایبەتی‮ ‬ مستەفا بارزانی نیشانە و رەمزی‮ ‬تێكۆشانە لەمێژووی‮ ‬نەتەوەكەماندا بۆیە دەبێت هەموومان زۆر بەپیرۆزیەوە لەگشت پارچەكانی‮ ‬كوردستان و تەنانەت بەدرێژای‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬كورد لەگشت ناوچەكانی‮ ‬جیهان كاتێك كوردێك دەگەیشتە هەر ووڵاتێكی‮ ‬جیهان لەوێ كە خۆی‮ ‬دەناساند‮ ‬یەكسەر لەلایەن خەڵكی‮ ‬وڵاتانەوە بەووشەی‮ ‬بارزانی‮ ‬ناوی‮ ‬كوردیان دەناسیەوە،‮ ‬واتا بارزانی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬كوردبوون بووە لەمێژووی‮ ‬گەلەكەمان چونكە بارزانیی‮ ‬نەمر كوردی‮ ‬بەهەموو جیهان ناساند و لەزۆربەی‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬جیهان كاتێك كوردێك سەردانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دەكرد راستەوخۆ بە بارزانی‮ ‬كوردیان دەناسیەوە،‮ ‬لەبەر ئەوە ئەركی‮ ‬هەموومانە لەم‮ ‬ڕۆژەدا كار لەسەر پیرۆزكردن و پاراستنی‮ ‬ڕێبازی‮ ‬نەمران بكەین و هەموومان كار لەسەر هەنگاوەكانی‮ ‬سەرۆك مستەفا بارزانی بكەین‮.‬ هەروەها خەباتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەمیشە كۆمەڵێك بەهای‮ ‬گرنگی‮ ‬پراكتیزە كردووە وەك پاراستنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و هەولدان بۆ‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و پاراستنی‮ ‬سروشتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬گەلەكەمان و هەمیشە دەرگای‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ گشت نەوەكانی‮ ‬كەمە نەتەوەیی‮ ‬و كەمە ئاینیەكان كراوەبووە،‮ ‬لەرێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانەوە خەباتی‮ ‬هاوەبەش بۆ‮ ‬ڕزگاری‮ ‬كوردستان كراوە،‮ ‬گشت پێكهاتە جیاوازەكان لەچوارچیوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كارییان كردووە تەنانەت ئەو كەسانەی‮ ‬كە‮ ‬ڕۆژانێك دژی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كاریان كردووە،‮ ‬هەمیشە سەرۆك بارزانیی‮ ‬نەمر زۆر بەڕۆحێكی‮ ‬لێبووردەی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ كردوون،‮ ‬وەك برا تەماشای‮ ‬كردوون بەڵگەش بینیمان بارزانیی‮ ‬نەمر چەندین جار لەپێناوی‮ ‬پاراستنی‮ ‬برایەتی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لە نەیارانی‮ ‬خۆی‮ ‬خۆشبووە تەنیا لەپێناوی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد.هەوڵەكانی سەرۆك بارزانیی بۆ ناساندن و چەسپاندنی دۆزی كوردە بە دونیا ..لەمێژووی‮ ‬كۆن و نوێدا سەدان هەل بۆ گەلی‮ ‬كوردستان بۆ پێكەوەنانی‮ ‬كیان و دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ رەخساوە ئەوانەی‮ ‬بەدەستهاتوون كوردیان گەیاندۆتە لوتكەی‮ ‬ئارمانجەكانی،‮ ‬بەڵام هەمیشە دەوڵەتانی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬ناوچەكە و بەرژەوەندی‮ ‬زڵهێزان و لەرێگەی‮ ‬هێز و كەسانی‮ ‬چڵكاوخۆر ئەم خەونانەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانیان لەباربردووە‮. ‬گەلی‮ ‬كوردستان كۆڵناداتهەرچەندە قۆناغەكانی‮ ‬خەبات و تێكۆشانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان هەوراز و نشێوی‮ ‬زۆری‮ ‬بەخۆیەوە دیوە،‮ ‬بەڵام هیچ كاتێك لەكەوتن دووچاری‮ ‬شكست نەبووە،‮ ‬بەڵكو لەهەموو بەشەكانی‮ ‬كوردستان شۆڕش و راپەڕینەكان بەردەوامیان هەبووە و تاكی‮ ‬كورد،‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كورد،‮ ‬میللەت،‮ ‬دەستاو وەستان نەوەستاوەو لەخەبات و تێكۆشان بەردەوام بووە،‮ ‬ئەوەش نهێنی‮ ‬مانەوەو بەردەوامی‮ ‬خەبات و تێكۆشانە لەپێناو ئازادی‮ ‬و رزگاری‮ ‬نەتەوەییمان‮. ‬لەمێژووی‮ ‬كۆن و نوێدا سەدان هەل بۆ گەلی‮ ‬كوردستان بۆ پێكەوەنانی‮ ‬كیان و دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ رەخساوە ئەوانەی‮ ‬بەدەستهاتوون كوردیان گەیاندۆتە لوتكەی‮ ‬ئارمانجەكانی،‮ ‬بەڵام هەمیشە دەوڵەتانی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬ناوچەكە و بەرژەوەندی‮ ‬زڵهێزان و لەرێگەی‮ ‬هێز و كەسانی‮ ‬چڵكاوخۆر ئەم خەونانەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانیان لەباربردووە‮. ‬گەلی‮ ‬كوردستان كۆڵناداتهەرچەندە قۆناغەكانی‮ ‬خەبات و تێكۆشانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان هەوراز و نشێوی‮ ‬زۆری‮ ‬بەخۆیەوە دیوە،‮ ‬بەڵام هیچ كاتێك لەكەوتن دووچاری‮ ‬شكست نەبووە،‮ ‬بەڵكو لەهەموو بەشەكانی‮ ‬كوردستان شۆڕش و راپەڕینەكان بەردەوامیان هەبووە و تاكی‮ ‬كورد،‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كورد،‮ ‬میللەت،‮ ‬دەستاو وەستان نەوەستاوەو لەخەبات و تێكۆشان بەردەوام بووە،‮ ‬ئەوەش نهێنی‮ ‬مانەوەو بەردەوامی‮ ‬خەبات و تێكۆشانە لەپێناو ئازادی‮ ‬و رزگاری‮ ‬نەتەوەییمان‮. ‬رۆڵی‮ ‬سەرۆك بازانی‮ ‬لە رێبەرایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬خەبات و گەیشتن بە خەون و ئومێدەكانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد رۆڵێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و جەوهەرییە كە توانیویەتی‮ ‬هەموو ئەو رەهەندە ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكیانەی‮ ‬لە پشتەوەی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دەوڵەت و سەربەخۆیی‮ ‬نەتەوەیین مسوگەر بكات،‮ ‬ئیرادەیەكی‮ ‬جددی‮ ‬و بەهێز و ئاسۆیەكی‮ ‬روونیش هەیە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬هەموو ئەو قەیرانە كاتیانەی‮ ‬ئێستا هەرێمی‮ ‬كوردستان تێی‮ ‬كەوتووە،‮ ‬لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكیش دا بە سیاسەتی‮ ‬دروست و دووربینی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬هەموو قەیرانەكان تێدەپەڕێندڕێن و نەتەوەی‮ ‬كوردیش وەك هەموو نەتەوە سەربەستەكانی‮ ‬جیهان بە دوایین ئامانجی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬خۆی‮ ‬كە دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ و خاوەن سەروەرییە شاد دەبێت‮. ‬هەروەها لەڕووی‮ ‬دیپلۆماسییەوە،‮ ‬دەبینین ئێستا زیاتر لە‮ ‬40 ‮ ‬كونسوڵخانە و نوێنەرانی‮ ‬وڵاتان لە هەولێری‮ ‬پایتەخت هەن لەناویشیاندا كونسوڵخانەی‮ ‬5 ئەندامی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی.ئامانجی سەرەكی هەوبەردەوامەكانی سەرۆك بارزانیی گەیاندنی ناساندن و گەیاندنی دۆزی كوردە بە هەموو دونیا و هەروەها لە پێناو بەدیهێنانی ماف و ئامانجێكی لە مێژینە تێكۆشاوە و قوربانیداوە و بەردەوامە ..
Top