پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتی بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانیی ،لە سەردەمانێكی زۆر سەخت و دژوار دا هاتنە نێو گۆرەپانی كوردایەتی و ناوچەكە وەكو زەروریەتێكی مێژوی قۆناغەكە لەسەر دەستی ڕابەری ڕوحی و نەتەوەی كوردستان جەنابی مەلا مستەفای بارزانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دایك بوو، بە لە دایك بوونی ئەم پارتە ئومێد و هیوا و متمانە گەڕایەوە بۆ خەڵكی كوردستان چونكە بەر لە درووست بوونی پارتی كۆمەڵێك شۆڕش و ڕاپەڕین لە كوردستان تووشی نووشستی و پاشەكشە ببوون و هەروەها لە ڕووی سیاسی خەڵكی كوردستان بەسەر گەلێ فكرە و ئایدۆلۆجیای جیاواز دابەش ببوون لەبەر ئەوەی پارتی خاوەن ستراتیجیەتی ڕوونی نیشتیمانی بوو هەر زوو ڕابەری شۆڕش و پارتەكەی بوون بە خاڵی كۆكەرەوەو بە هێزی شۆڕشگێڕان و خەڵكی كوردستان كە بە دروشمی "پێشڕەوی كورد و پارتی یە، سەرۆكمان بارزانییە" پێشوازی و پشتگیری پارتییان كرد. كە ئەم دروشمە لە نێو هونەرمەندان و قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و جوتیاران و تەواوی چین و توێژەكان زۆر باو و گوتراو بوو.كە ئێستاكەش لە نێو زۆرینەی خەڵكی كوردستان بە زیندوویی ماوەتەوە پارتی لە مێژووی خۆی خاوەنی دەیان دەست كەوت و داستان و سەروەریە.پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لەسەرەتاوە باوەڕی تەواوی بە مافی چارەی خۆنوسینی نەتەوەكان و سەربەخۆیی نەتەوەی كورد هەبووە و بەدرێژایی مێژووی خەباتی خۆی كاری بۆ كردووە، بەڵام دەبینین لە كۆنگرەی 13 زۆر بەڕوونی پرسی سەربەخۆیی كوردستانی جولاند و كردیە ئامانجێكی دیار بۆ حزب كە شایەنی مساوەمەكردن نیە و قابیلی ئەوە نیە ڕەتبكرێتەوە، لەوكاتەوە تا ئێستا بەجدی كاری لەسەر دەكات" ریفراندۆم رێگەیەكی یاسایی و ئاشتیانەیە بۆ سەربەخۆ بوونی كوردستان لە عێراقێك، كەنزیكەی سەدەیەكە بەناهەق پێیەوە لكێنراوە، بۆیە پارتی ئەیەوێت سەرۆكایەتی ئەم دۆزە ڕەوایە بكات بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان، لەهێنانەدی ئەم ئامانجە ڕەوا و ئەخلاقیە پارتی سەركەوتووە، چونكە پشت بە خەڵكی كوردستان دەبەستێ و هێنانەدی مافێكە كەسەدان ساڵە رژێمە سیاسیە لۆكاڵیەكانی عێراق زەوتیان كردووە سەرەڕای ئەمەش لە دەستورە خۆماڵی و یاسا نێودەوڵەتیەكان سەربەخۆیی بەمافێكی ڕەوای سیاسی ناوەزەدكرا و پارێزگاری یاسایی هەیە. لە قۆناغ و هەڵ و مەرجی ئەمڕۆی كوردستان جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی و پارتی ئەرك و بەرپرسیاریەتێكی گەورە و مێژوویی لەسەر شانە ئەویش گەیشتن بە دوا ئامانج و ستراتیژیەتی نیشتیمانی كە درووست بوونی دەوڵەتی كوردستان و بەدڵنییاییەوە قۆناغی سەختمان بریووە و هەنگاویی گەورەمان بریووە بۆ بەدەسهێنانی مافی دەوڵەتبوونی كوردستان .. شۆڕش و خەباتی درێژخایەنی بزووتنەوەی رزگار خوازی نەتەوەكەمان دژ بە دوژمنانی كورد لە سەدەكانی رابردوو یەك هەڵوێستی و تێكەڵ كردنی رەنگە جیاوازەكان و سازش نەكردن لە سەر مافە رەواكانی گەلەكەمان بووە هەوێنی بەدەست هێنانی چەندین دەستكەوتی گرینگ بۆ ئەمرۆ، جێگای شانازی نەوەی نوێی گەلەكەمانە لە هەر كات و ساتێك لایەنە سیاسیەكانی كوردستان كەوتبێتنە سەر دوو رێڕەوی ئاڕاستە جیاواز و جیابونەوەی هەر لق و پۆپێك لەو درەختەی بۆتە سێبەری پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیمان، هەڵكشان بەرەو ڕووی رەشبینی و تاریك پەرستی دووژمنان و كۆنێكت كردنی عەقڵیەتی خۆیان لەگەڵ عەقڵیەتی ناحەزانی كورد، بەرژەوەندی و دەستكەوتە وەدەستهاتوەكان دەخاتە سەر ڕێڕەوێكی نادیار و ترسناك.مستەفا بارزانی باوكی روحی نەتەوەییە، شۆڕشگێرێك لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەر لە دایك بوو بێت، بێگومان هەر خودی خۆشی پایەكانی نەتەوەیی دادەرێژێت تا شوێنكەوتە و نەوەكانی دوای خۆی درێژە بەو كاروانە پیرۆزە بدەن، كە خۆی لە سەربەخۆیی كوردستان و ئازادی دەبینێتەوە.بارزانیی نەمر بە سەرەتای گەورەترین بناغەی گوتاری هەستی نەتەوەیی مۆدێرن دادەندرێت، چونكە ئەو كاتانەی سەرانی حكومەتی عێراق داوای لێدەكەن هەرچێیكی دەیەوێت بۆی جێبەجێ دەكەن لە بەرامبەردا واز لە شاری كەركوك بێنێت. مستەفا بارزانیی لە وەڵام دا دەفەرموێت: "كەركوك هی من نییە هی كەركوكیەكانە، تا كوردێك لە كەركووك مابێت كەركوك كوردستانیە" هەروەها دەفەرموێت: كەركوك دڵی كوردستانە ئا ئەمەیە گیانفیدایی و بەرزی هەستی نەتەوەیی، بەمەش ئاراستەیەكی نوێ و تازەی هێنایە نێو كایەی خەبات، تاوەكو تاك بە تاكی كورد ماف و دەسكەوتەكانی پێ بەدی بێنێت، هەر بۆیە دەكرێت بڵێن بارزانی نەمر كەسایەتێكی كارێزما بوو، جگە لەلایەنی سیاسی گرینگی بەلایەنی كۆمەڵایەتیش داوە، هەر لەبەر ئەوەش بوو توانی خەڵكێكی جیاواز كۆبكاتەوە هەر لە (سوننە و شیعە و كۆمۆنیستی و لیبرال و ئیسلامی . بەبێ بەرژەوەندی ماددی و بەكارهێنانی هێز، ئائەوەیە سیفاتی كەسایەتی كارێزما گەواهیدەرێكی حاشا هەڵنەگرە گەر بڵێن بارزانی نەمر خەمخۆرێكی مەزن و بەرچاوی نەتەوەكەی بووە و هیچ كاتێك سڵی لە خزمەت نەدەكردەوە، هەر بۆیە بەرێزیان لای دۆست و نەیاران جێگەی بایەخ و رێز بووە، چونكە ئەوان باش دەركیان بەوە كردبوو كە بارزانی نەمر زیاتر لە پیاوێكی مێژوویی دەچێت، ئەمەش دەسكەوتێكە هەموو كەس نایبینێت و پێی نادرێت.خزمەت و خەباتكردن لە پێناو نیشتیمان دیارترین سیفەتی بارزانی نەمرن، هەر ئەوەشە وای كردووە كە كۆدەنگییەكی گشتی هەبێت. وەك چۆن ئەڵمانەكان شانازی بە بسمارك و هیندیەكان بە گاندی و ئەمریكیەكان بە جۆرج واشتنۆن.دەكەن و بە باوكی روحی خۆیانیان دادەنێن. ئەوا بێگومان ئێمەش بارزانی نەمرمان هەیە وەك باوكی روحی نەتەوەی كورد، چونكە هیچی لەوان كەمتر نیە ئەگەر زیاتر نەبێت كە سیفەتی باوكی روحیان پێدراوە. ئەوەی ماوە دەكرێت بگوترێت بارزانی نەمر تەنیا هی پارتییەكان نییە، بەڵكو رەمزی نەتەوەیی گشت كوردە،بە درێژایی مێژوو كورد خەبات دەكات و تێدەكۆشێ بۆ ئەوەی وەك گەلان خاوەنی دەوڵەت و كیانی سەربەخۆی خۆی بێت. لە سەرجەم شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكانی نەتەوەكەمان ئامانج سەربەخۆیی بووە، گەر چاوێك بە مێژووی گەلانی جیهاندابخشێنین بۆمان دەردەكەوێ كە هیچ نەتەوەیەك هێندەی كورد زوڵمی لێ نەكراوە، نەتەوەی كورد تاكە نەتەوەیە لەسەر رووی ئەم جیهانە كە تا ئەمڕۆ بە داوا و مافە رەواكانی نەگەیشتووە سەرجەم شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكانی كورد لە هەموو پارچەكان سەركوت كراون و لەناوبردراون، بەڵام كورد وەك نەتەوەیەكی زیندوو لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هەرگیز كۆڵی نەداوە و جوامێر و مێرخاسانە لە مەیدان جەنگاوە بۆ دەستەبەركردنی مافە رەواكانی.گەر سەیری كوردستانی باشوور بكەین ئەم هەرێمە جوانە چۆن بونیاد نراوە ،ئەم هەرێمە بەرهەمی خوێنی سەدان رۆڵەی كوردە هەر لە ئەنفال و زیندەبەچاڵ و تەعریب و تەهجیر و دەربەدەری و ئاوارەیی ...هتد.سەرەڕای ئەوەش لە ئێستادا هەرێمەكەمان باشترین پەناگەیە بۆ هەموو پارچەكانی تری كوردستان، بۆیە دەبێ هەمو كوردێك شانازی بەوە بكات كە سەرۆك مسعود بارزانی سەركردەیەكی دیارە ئەمڕۆ لە مەیدانی خەبات و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەی تایبەتی خۆی هەیە ئەمەش گەورەیی كورد نیشان دەدات. ئەم تێكۆشەرە شەو و رۆژی خستۆتە سەر یەك بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان، ئەوەی جێگای نیگەرانیە و هەموو دڵسۆزێكی ئەم وڵاتە دركی پێ دەكات ئەوەیە هەندێك لایەنی سیاسی دەستیان خستۆتە ناو دەستی دوژمن بۆ لەناوبردنی دەسكەوت و خەون و ئاواتی نەتەوەكەمان و دوژمنانی كورد زۆربەی پیلانە گڵاوەكانیان لە رێگای ئەم حزب و لایەنانە جێبەجێ دەكەن بۆیە دەبێت لەم بارودۆخە هەستیارەدا ناوماڵی خۆمان رێك خەینەوە ،دەبێت هەموو تاكێكی كورد هۆشیارانە بیركاتەوە و رێگا نەدەن ئەجێندای دەرەكی دەسكەوتەكانمان لەناو ببەن. پشتگیریكردنی بارزانی ئەركێكی كوردانەیە چونكە ئامانجی سەرەكی ئەو سەركردەیە بەدیهێنانی ئاوات و مافە رەواكانی كوردە.