گەلی كورد، دەبێ خاوەن دەوڵەت بێ چونكە بە هۆی بێ دەوڵەتیی هەمیشە لە ژێر داگیركارییە ...

گەلی كورد، دەبێ خاوەن دەوڵەت بێ چونكە بە هۆی بێ دەوڵەتیی هەمیشە لە ژێر داگیركارییە ...
بە هۆی بێ دەوڵەتی كوردستان هەموو كات لە لایەن داگیركەرانەوە لە ژێر هەرٍەشە ومەترسیدایە مێژوویی دوێنی و ئەمرٍۆ مان سەڵماندوێتی كە ئاگر وئاسن و پیلانگێری و گەمارۆدان نەیتوانیی كاروانی خەباتمان بۆ گەیشتن بە مافی دەوڵەتبوونی كوردستان بوەستێنێ‌ . داگیركەرانیش باش دەزانن كە تا دڵسۆزێك و نیشتیمانپەروەێكی كورد ما بێ‌ بەردەوامە لە تێكۆشان لە پێناو بەدەسهێنانی ئەو مافەرەوایە. دەتوانین بڵێین كە دوای ئەنجامدانی پرۆسەیەكی دیموكراسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و سەركەوتنی لە
ئێستا داكورد ، كلیلی سەربەخۆیی كوردستانی بەدەستهێناو مافی سەربەخۆیی ئامانجێكی لەمێژینەی كوردو خواستێكی بنەڕەتی و خەونێكی گەورەی هەموو تاكێكی كوردو كوردستانی بووەو كوردیش هەمیشە وەك هەر نەتەوەیەكی دیكە ویستی گەیشتن بە مافە سەرەتاییەكانی ئامانجی بووەو ویستوویەتی لە چوارچێوەی دەوڵەتێكی ئازادو سەربەخۆدا بژی و خاوەن كیانێكی ئیداری و سیاسی و ئابووریی سەربەخۆ بێت، چونكە هەموو نەتەوەیەك بەبێ جیاوازی لە (ئایین، زمان، رە نگ، كەلتوور، جوگرافیا و میژوو) مافی خۆیەتی خاوەن دەوڵەت بێت، بەتایبەتی ئێمەی كورد كە لكاندنی خاكمان بە خاكی داگیركەرانەوە، بە زۆرەملێ و بە بێ خواستی خۆمان بووە، واتە بەپێی چەندین رێككەوتننامەو معاهداتی نێودەوڵەتی خاكمان بەسەر چەند وڵاتێكدا دابەش كراوە، كە خواستی خۆمانی تێدا نەبووە، بەڵكو لە ئەنجامی بەرژەوەندیی چەند وڵاتێكی زلهێز و بەدەسەڵات لە ناوچەكەو بە ئاگاداری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەم پێشێلكارییە بەرامبەر میللەتەكەمان كراوە، كە لە ئەنجامدا خاكی كوردستان پارچە پارچە كراو هەر پارچەیەكی لكێندرا بە وڵاتێكەوە مێژوو، جوگرافیا، زمان و كەلتوورمان جیاواز بوو، ئەمانەش بە درێژایی مێژوو وایكردووە كوردو كوردستانییان وەك هاووڵاتییەكی پلە دوو تەماشا بكرێن و چەوسانەوە و پێشێلكردنی مافی بە هاووڵاتی بوون و قڕكردن و كوشتنی بە كۆمەڵ و كیمیاباران و تەرحیل و ئاوارە بوون و هەژاری و دەربەدەری و ماڵوێرانی هەمیشە بەشی كورد بووەو نەشیاوترین رەفتاری نامرۆڤانەیان بەرامبەر گەلی كورد ئەنجام داوە، كە هیچ ئایین و عورف و یاسایەك نییە ئەو مافە بە كەس بدات كە بتوانێت بەو شێوەیە دژ بە مرۆڤایەتییە بەرامبەر میللەتەكەمان رەفتارە بكات.
بەدرێژایی خەباتی چەند دەیەی رابردوو شۆرش و یەرخۆدانەكانی گەلی كورد لە پێناو چەسپاندنی مافەرەواكانی رووبەرووی پیلان و خیانەتی گەورە لە دۆزی كورد بۆتەوە ،بەڵام ئیرادەی لە بن نەهاتوویی گەلی كورد بە رابەرایەتی پارتی و بارزانیی رووبەرووی گشت ئەو نەخشە و مەرامە شوومانە بۆتەوە.ئەگەر باشی مێژوویی بەرگریكردنی قارەمانە و مێژوویی پر سەوەریمان بكەین دەبینن كە لەماوەی‮ ‬چوار ساڵی‮ ‬رابردوو دا هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان زیاتر لە‮ ‬2000‮‬ شەهیدو بەسەدان بریندارو بێ سەرو شوێنی‮ ‬كردە قوربانی‮ ‬لەبەرامبەر تیرۆرستانی‮ ‬داعش،‮ ‬ئەمەلەلایەك لەلایەكی‮ ‬ترەوە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان شوێن و جێگاو تەاوی‮ ‬هاوكاری‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬بۆلە خۆگرتنی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬1800000‮‬ ئاوارەی‮ ‬شارەكانی‮ ‬موسڵ و تكریت و رومادی‮ ‬و فەلوجە دابین كرد‮. ‬بەڵام بەداخەوە ئەوەی‮ ‬بینیمان لەلایەن حكومەتی‮ ‬عیراقیەوە بەهێرش كردنی‮ ‬بۆسەر كەركوك وناوچەكانی‮ ‬تر لەلایەن سوپاو حەشدی‮ ‬شەعبیەوە و تاڵان كردن و سوتاندنی‮ ‬ماڵە كوردەكان و ئاوارە بونیان‮ ‬ئەگەر بێتو بگەڕێینەوە بۆمێژوو دەبینین چەندین جار كورد توشی‮ ‬شكست بوە و هەرجارەی‮ ‬بەهۆكارێك ئیتر بەهۆی‮ ‬ڕێكەوتنی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ‮ ‬یان بەهۆی‮ ‬خیانەت و دووبەرەكی‮ ‬ناوخۆو‮ ‬یان بەهۆی‮ ‬زوڵم و زۆری‮ ‬رژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق‮ ‬كەدواترینیان‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬رووخاو بەبەكار هێنانی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیایی‮ ‬و ئەنفال و‮ .. ‬هتد دواتر بینیمان خەڵكی‮ ‬كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكان چۆكیان دانەداو بە وورەیەكی‮ ‬بەرزەوە هاتنەوە مەیدان و راپەرینە مەزنەكەی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991‮ ‬ئەنجامدا و سوپای‮ ‬عێراقیان بەو پەری‮ ‬چەك و تەقەمەنی‮ ‬توشی‮ ‬شكست كرد و حكومەت و پەرلەمانیان دروست كرد‮ .‬
بەئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لە‮ ‬25 / 9 / 2017 ‮ ‬كەبەهەمو پێوەرێك پرۆسەیەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بووە زیاد لە‮ 93 %دەنگدەران بەبەڵێ‮ ‬بۆسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮ ‬دەنگیاندا بەڵام بەداخەوە دیسان ووڵاتانی‮ ‬دراوسێ دۆستەكانی‮ ‬كورد و تەنانەت هەندێ كەس لە ناوخۆی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بوە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەپەرلەمانی‮ ‬عێراق بەشیعەو سوننەوە ك ەبەتەواوی‮ ‬جیاوازیەكانیانەوە بوون بەیەك و چەندین بریاری‮ ‬ناهەقیان بەرامبەر بەكورد دەركردو تا كارگەیشتە ئەوەی‮ ‬كەبەهێرش كردنە سەر شاری‮ ‬كەركوك و خورماتو خانەفین هاوكات بو لەگەڵ رێكەوتنی‮ ‬لایەنێك بۆ لەدەستدانی‮ ‬كەركوك و خورماتو،‮ ‬بۆیە ئیرادەی‮ ‬میللەتەكەمان لەتەواوی‮ ‬رژێم و دەسەڵاتدارو پیلانگێری‮ ‬و خیانەت و كوشتن و برین و‮ .. ‬هتد،‮ ‬گەورەترە و كۆتایی‮ ‬نایەت و مێژوو سەلماندویەتی‮ ‬و لەهەمانكاتدا مێژووش رەحم بەكەس ناكات ؟‮!‬، ‬لە دوای‮ ‬سەد ساڵی‮ ‬كۆت و زنجیر لە دەست و پێی‮ ‬كورد،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك هەموو دنیای‮ ‬هەژاند و هێنایە سەرخەت و كەرستەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئامادەكرد وەكو وەسیقەیەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بۆ سەد ساڵی‮ ‬تر كە ریفراندۆم بوو،‮ ‬ئەوەش مێژووە سەروەرییە بۆ جەنابیان كە تۆمار كراوە و ناسڕێتەوە،‮ ‬پێویستە رێز لەو وەسیقەیە بگیرێت و بێڕێزی‮ ‬پێنەكرێت لە كۆمەڵگای‮ ‬نیودەوڵەتی،‮ ‬چونكە ئیرادەی‮ ‬93%ی‮ ‬میللەتێكە،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی چەند پێگەی بەهێزتر، گەورە تر بوو سەد بەرامبەری‮ ‬جاران گەورەتر بوو،‮ ‬چونكە میللەت هۆشیارە و دەزانن كێ خەمخۆری‮ ‬میللەتەبەدڵنییاییەوە رێگەی راستی دیموكراسی و داكۆكیكردن لە ماقەرەواكانمان دەگات بە ئامانج دوژمنان و خاكفرۆشان چارەنووسیان تەنیا زبڵدانی مێژووە .. لەوەتی خاكی كورد داگیر كراوە، هەمیشە رووبەڕووی قەیرانی پێناسی نەتەوە بووەتەوەو رووبارێكیش خوێنی بەخشیوە لەپێناو رزگاری و هێنانەدی مافە سەرەتاییەكانی. هەرچەندە نەبوونی تەبایی و یەكڕیزی و یەكهەڵویستی خاڵی لاوازی ئێمەی كورد بووە كە دوژمنانمان بە درێژایی مێژوو بە باشترین شێواز سوودیان لێ بینیوەو هەر لەو دەرگایەوە هەمیشە تووشی ماڵوێرانی و بەدبەختی كراوین، هاوكات نەبوونی پاڵپشتی بەهێز و و دەسەڵاتێكی هاوسەنگ كە درك بە مافەكانمان بكات و هاوكارمان بێت لە بەدیهێنانی خواستەكانمان خاڵێكی دیكەی گرنگە كە هەمیشە دوژمنانی كورد سوودیان لێ بینیوە، چونكە بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی و ئازادی پێویستمان بە پاڵپشتیی هێزێكی جیهانی بووە كە هاوكارمان بێت بۆ بەدیهێنانی ئەم خەونە مەزنە كە خۆی لە چوارچێوەی دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆدا دەبینێتەوە، بەڵام بە درێژایی مێژوو وڵاتانی زلهێزی وەك ئەمریكا، ئەڵمانیا، بریتانیا، فەڕەنسا و رووسیا و زۆر وڵاتی دیكە بەداخەوە لەبەر پاراستنی بەرژەوەندیی خۆیان ئاوڕیان لە مافەكانی ئێمەی كورد نەداوەتەوەو هەمیشە بە ستراتیژیی پاراستنی بەرژەوەندیی خۆیان لە پەیماننامەو معاهداتی نێودەوڵەتی و ناوچەكە هاوكێشەكانیان راگرتووەو بڕیارەكانیان لەو چوارچێوەیە بووە، هەر بۆیە زۆربەی شۆڕش و راپەڕینەكانی گەلی كورد دژایەتی كراوەو لە بەین براوەو دەرئەنجامی نەبووە. هەروەها هەڵكەوتەی جوگرافیای كوردستان و دەوڵەمەندبوونی بە سامانی سروشتی و هاوسەنگی و پێگەی كورد لە ناوچەكە،بەهێزكردووە و سیاسەتەكانی حكومەتی كوردستانیش بۆ رەخساندنی ناوچەیەكی ئارام و سەقامگیر متمانەیەكی زۆری لە نێوان وڵاتانی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری دروستكردووە و دەبێ‌ كوردیش گشت هەوڵە دیپلۆماسییەكانی بخانە گەر بۆ زیاتر بەهێزبوونی كوردستان و بە دیپلۆماسییەكی كارا كار بۆ بەكارهێنانی ئەو كیلیلە و كردنەوەی دەرگەی دەوڵەتبوونی كوردستان بكات ..
Top