دەوڵەتبوون كلیلی بەدەستخستنی گشت ئاواتەكان و كۆتایی هاتنی نەهامەتییەكانە

دەوڵەتبوون كلیلی بەدەستخستنی گشت ئاواتەكان و كۆتایی هاتنی نەهامەتییەكانە
گەلی كورد ‮ ‬وەك نەتەوە دەیان ساڵە لەلایەن داگیركەرەكانی‮ ‬كوردستانەوە هەمیشە لە ژێر هەڕەشەو مەترسیدا بووە و لە ژێر هەڕەشەو مەترسی‮ ‬دایە،‮ ‬چونكە دەوڵەتانی‮ ‬ناوچەكە و بە تایبەت دەوڵەتە هاوسنورەكانی‮ ‬كوردستان بەردەوام بەرەنگاری‮ ‬مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬كورد بوونەتەوە و هیچ كات نەیانویستووە و نایانەوێت دۆزی‮ ‬كورد هەنگاوێك بەرەو پێشەوە بڕوات و تا توانیویانە و بتوانن بە هەموو توانایەكیانەوە‮ ‬ڕێگری‮ ‬لە هەڵكاشانی‮ ‬دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬نەتەوەكەمان دەكەن بەرەو ئامانج و هەوڵ دەدەن نەهێڵن دۆزی‮ ‬كورد بگاتە ئامانجی‮ ‬كۆتایی‮ ‬خۆی،‮ ‬هەر بۆیەش دەبینین هەموو جۆرە‮ ‬ڕێگایەكیان گرتۆتەبەر و دەگرنەبەر بۆ لێدانی‮ ‬ماف و داخوازیە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬كورد لە سەر ئاستی‮ ‬كوردستانیدا بە گشتی‮. ‬سەیری مێژووی میرنیشینە كوردییەكان میرنیشینی ئەردەلان، میرنیشینی بادینان، میرنیشینی سۆران، میرنیشینی بابان، میرنیشینی بۆتان وە بەحوكمەتە كوردیەكانیشەوە هەر لەسەردەمی كەرمخانی زەند لە ساڵی 1776 شاری بەسڕاش لە ژێر كۆنتڕۆڵی ئەودابوو كە لە ژێر چنگی عوسمانیان دەریهێنابوو، بزانین هۆی ڕووخانی دەگەڕێتەوە بۆ چی؟ لە وەڵام هۆی ڕووخانی گشتیان دەگەرێتەوە بۆ ململانی ناوە خۆیی جگە لەمە چیتر ناتوانێت بیت رووخێنێ تا ئەگەر هەموو ئەوڕوپاش دژت بێت، بەداخەوە پەندمان لەمێژوو وەرنەگرتووە، خەریكە مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە ئەو كات رووحم بەكەس ناكات و زەرەرمەندی یەكەم ئەوكات هەر خۆمان دەبین. زۆر سەیرە ئێمەی كورد ڕووداوەكان زوو لە بیر خۆمان دەبەینەوە، دەبێت بپرسین شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران بۆچی بوو، ئەی شۆڕشی شێخ عبدالسلامی بارزان، شۆڕشی شێخ محمود، شۆڕشی مەلا مستەفا بارزان، دەوڵەتە تاقانەكەی قازی محەمەد تا ئامەدەبوو گیانی خۆشی ببەخشێت، شۆرشی ئەیلول شۆرشی كوڵان، ڕاپەڕینی بەهاری 1991، كیمیابارانی هەڵەبجە، وێرانكردنی 4,500گوندی كوردستان، لەناوبردنی 182,000 مرۆڤی بێ تاوانی 8000 بارزانی، چەندین هەزار كوردی فەیلی، لە ناو بردنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003كە بەخوێنی سەدان لاو و گەنجی كورد عێراقمان ڕزگاركرد و سوپاشمان سەر لە نوی بۆ بونیاتنانەوە. من دە ڵیم بەداخەوە پەندمان وەرنەگرت بە ڕاستی لە ئاست خوێنی شەهیدان زۆر بێ باكین و كاسە لیسی عێرقمان پێ باشترە لە بونیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان، بێ ئەوەی شەرم لە مێژوو بكەن، پاساویان ئەویە هێشتا ماومانە بۆ ئە وەی ببین بە دەوڵەت، بەراستی ئەوپەری شەرمەزاریە بۆ ئەو كەسانەی وابیر دەكەنەوە، بۆچی عەرەب بە خۆی ڕەوا دەبینێت 22 دەوڵەتی هەبێت كەچی بەشێك لە كورد لەگەڵ عەرەب هاورا بێت ملەتێكی 40 ملیۆنی كەسی دەوڵەتێكی نەبێت. شاعیر جوانی گوتووە: دەڵیت بەسەر بەرزی بژی بە نان و ئاوێ، سەردامەنوێنە بۆ هیچ ناپیاوێ، ئەم ژینە هەردەمێكە و ئەروا، مەرداێتیت مەفرۆشە لە پێناو تاوێ. من لێرەوە ڕووی دەمی خۆم لەلایەنە سیاسیەكانی كورد دەكەم، تاوەكو كات لە دەست نەچووە هاوبەیمانی كوردی یان فراكسۆنی كوردی بۆ پەرلەمانی عێراق ڕابگەێنن، خەونی ملتێ بەدی بێنن، مێژوو بۆخۆیان بە ئاوی زێر بنوسنەوە، چونكە گەر لە ماڵی خۆمان دە ستەوەستان بوەستین كێ گرێنتی ئەوە دەدات كرووپێ كی تری ئەم ساڵی داعشمان بۆ نانێرین، برینی شەری نەگریسی داعش لە گیانی سەدان پێشمەرگە ماوە خوێنی لی دەتكی، شەهیدەكانمان خوێنان هێشتا وشكنەبووەو كفنە پیرۆزەكیان هەر بەخوێن سورە، خەونە مەزنەكیان نەهاتۆتەدی، مەرەكەبی وەسیەتنامەكیان هێشتا وشك نەبوە، دڵنیام هەزاران سەربازی ون هەیە ئامەدەیە گیانی خۆی فیداكات بۆ كوردستانی سەربەخۆ بۆ دەوڵەتی كوردستان هەموو كورد لەهەر چوار پارچەی كوردستان، چاوەڕیی یەكگرتنی كوردن بۆ دورستبوونی بە كۆماری كودستان هێز چونكە ئەگەر تا 100 ساڵی تر دەوڵەتمان نەبێت هەروا ساواو بێ دە سەڵات دەبین، كەواتە دەوڵەت كلیلی دە ستخستنی گشت خەونێكمانە. شایانی‮ ‬تێڕامانە زوڵم و ستەمكاری‮ ‬دەرحەق بە كورد هی‮ ‬ئەمڕۆ نییە كە دەكرێت،‮ ‬بەڵكو سەدان ساڵە ئەم ستەمە بەردەوامی‮ ‬هەیە و هیچ قۆناغێكی‮ ‬مێژووی‮ ‬سیاسی‮ ‬نەتەوەكەمان بێ هەڕەشەو ستەمكاری‮ ‬دەرباز نەبووە،‮ ‬ئەو ستەمەی‮ ‬كە لە كورد كراوە وەكو نەتەوە لە سەر ئاستی‮ ‬مرۆڤایەتیدا بە ئەستەم دەبینرێت،‮ ‬ئەمەش لە ئەنجامی‮ ‬زاڵبوونی‮ ‬ئەو جۆرە ئەقڵە‮ ‬ڕامیاریەیە كە بە سەر هزرو بیری‮ ‬سیاسیی‮ ‬دەوڵەتە داگیركارەكانی‮ ‬كوردستاندا لە ئارادایە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬هەموو ئەو گۆڕانكارییانەی‮ ‬كە لە لایەك بەسەر‮ ‬ڕژیمە سیاسییەكانی‮ ‬ئەم دەوڵەتانەدا هات و لە لەلایەكی‮ ‬تریش ئەو گۆڕانكارییە سیاسییانەی‮ ‬كە بەسەر سیستەمی‮ ‬جیهانیدا هاتن،‮ ‬بەڵام نەبوونە هۆكاری‮ ‬گۆڕینی‮ ‬ئەقڵی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەوڵەتە داگیركەرەكانی‮ ‬ناوچەكەمان و بە تایبەت دەوڵەتە هاوسنورەكانمان و تا ئەمڕۆش هەڕەشە و گوڕەشەكانیان بەردەوامن و پەلاماری‮ ‬كوردستان دەدەن‮. ‬بە هۆی ‬نەبوونی یەكریزی و‮ ‬خیتابی‮ ‬سیاسی‮ ‬یەكددەنگی لە سەر ئاستی‮ ‬كوردستاندا بە گشتی،‮ ‬بۆیە ناكرێت تا سەد ساڵی تر چاوەروانی قەدەر بكەین و دەبێ‌ كوردایەتی بكەین و بە هەموو تواناوە كار بۆ چەسپاندنی یەكریزی نەتەوەیی بكەین و چونكە ئامانجی دوژمنامان هەموو كات ناتەبایی نێوان ریزەكانی كورد وكوردستان بووە ..بارودۆخی ناوچه كه ده خوازێت پرەنسیبی‮ ‬تەبایی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬بیروڕا سیاسییەكان لەمەودوا پتەوتر بێت و ئەم قۆناغە سەخت و دژوارەش بە هیممەتی‮ ‬دڵسۆزان و كوردپەروەران تێپەڕێنین و گەلەكەمان لە نەهامەتییەكان بە‮ ‬یەكجاری‮ ‬ڕزگاری‮ ‬بێت‮.
Top