گەلی كورد، بە ڕێبەرایەتی بارزانیی قۆناغی سەختی بۆ گەیشتن بە مافەرەواكانی تێپەڕاندووە ..

گەلی كورد، بە ڕێبەرایەتی بارزانیی قۆناغی سەختی بۆ گەیشتن بە مافەرەواكانی تێپەڕاندووە ..
خەبات و شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی كوردستان بە درێژایی‮ ‬مێژوو بە زۆر هەوراز و نشێودا تێپەڕ‮ ‬بوون‮. ‬كە گەڵێكیان دەستكەوتی‮ ‬باشیان بۆ كورد و كوردستان بەدەستهێناوە و بەشێكیان بە داخەوە بە پیلانی‮ ‬دوژمنە ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكییەكان سەركوت كراوە‮. ‬بەڵام نائومێدی‮ ‬و شكستی‮ ‬یەكجاری‮ ‬لای‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كورد بە گشتی‮ ‬و بنەماڵەی‮ ‬تێكۆشەرو سەربڵندی بارزانیی بە تایبەت هەرگیز نەبووە و نابێ‮. ‬مێژوو ئەو‮ ‬ڕاستیە دووپات دەكاتەوە،‮ ‬كە شكستەكان ماوەیەكی‮ ‬كاتین و تیپەڕ‮ ‬دەبن و سەرەنجام كورد و شۆڕشەكانی‮ ‬بە هێزترو بە تواناتر دێنەوە گۆڕەپانی‮ ‬خەبات‮. ‬لەساڵی‮ ‬1991وە باشووری‮ ‬كوردستان تووشی‮ ‬ڕووداوی‮ ‬زۆر نەخوازراو پڕ‮ ‬لە كێشەی‮ ‬گەورە بووە‮.بە سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بە سەر تەواوی‮ ‬گرفتەكان زاڵبونە و دەسكەوتی‮ ‬گەورە بۆ گەلی‮ ‬كوردستان بەدی‮ ‬هاتووە‮. ‬هەر لە شەڕی‮ ‬نەگریسی‮ ‬ناوخۆ كە كارەساتی‮ ‬ناخۆش و قوربانیدانی‮ ‬لێكەوتەوە دوایی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كوردستان پرۆسەی‮ ‬رزگاری‮ ‬عێراق دەستی‮ ‬پێكرد و رژێمی‮ ‬ستەمكاری‮ ‬عێراق رووخا و گەلەكەمان توانی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬گەورەتر بچێتە پێشەوە‮. ‬پاشان هەڕەشەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬توركیا بە داگیركردنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان و دواتر لە شكر كێشی‮ ‬سوپا بەزیوەكەی‮ ‬مالیكی‮ ‬بۆ سەر كوردستان بە گشتی‮ ‬و كەركووك بە تایبەتی‮ ‬كە هەموویان شكستیان خوارد و ئیرادەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان سەركەوت‮. ‬دوایی‮ ‬ئەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان توانی‮ ‬پەرە بە بووژانەوەی‮ ‬ئابووری‮ ‬ووڵات و بنیاتنانی‮ ‬ژێرخانێكی‮ ‬بەهێز بدات جارێكی‮ ‬تر لای‮ ‬نەیارانی‮ ‬گەلەكەمان قەبوڵ نەكراو كە گەلی‮ ‬كوردستان وا وڵاتەكەی‮ ‬بەهێزبكات و هەر بۆیە تیرۆریستانی‮ ‬داعشیان بە ئاراستەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان جولاند بۆ ئەوەی‮ ‬ڕێگری‮ ‬بكەن لە پێشكەوتن و بنیاتنانی‮ ‬ووڵات‮. ‬ئەوبوو گەلەكەمان و هێزی‮ ‬پێشمەرگەیان رووبەڕووی‮ ‬شەرێكی‮ ‬نەخوازراو كردەوە كە ئامانجی‮ ‬تیرۆریستان سوتاندن و وێران كردنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان بوو‮. ‬تیرۆریستان هەوڵی‮ ‬زۆریان دا بە سەر ئیرادەی‮ ‬گەڵی‮ ‬كوردستان سەر بكەون بەڵام پێشمەرگە بە پشتیوانی‮ ‬راستەو خۆی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬توانی‮ ‬لە بەرەكانی‮ ‬جەنگ چۆك بە تیرۆریستان دابدات و تەواوی‮ ‬خاكی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕزگار بكاتەوە‮. ‬سەرەنجام پێشمەرگە سەركەوت و گەلی‮ ‬كوردستان براوەی‮ ‬یەكەم بوو لە شەڕی‮ ‬تیرۆریستان‮. ‬دوایی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم وەك مافێكی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بۆ دیاری‮ ‬كردنی‮ ‬چارە نووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بە ئامانجی‮ ‬درووستكردنی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬ئاشتی‮ ‬خواز و پارێزەری‮ ‬تەواوی‮ ‬كوردستانیان لە ناوچەكە‮، بەڵام دوژمنان چاویان بە كورد و دەسكەوتەكان و پێشكەوتەكانی هەڵنەهات ، ویستیان بە پیلانگێری و گەمارۆدان شكست بە ئەزموون و دەسكەوتەكانمان بێنن ،بەڵام نەك هەر نەیان توانیی بەڵكو سەریان لە لووتكەی چیا بەرزەكانی كوردستان دا و ئێستا تا دێت ئاسۆكانی بەردەمان روون و هەنگاوەكان بەرەو ئایندەیەكی گەش و پر هیوان ..پارتی دیموكراتی كوردستان دوای زیاتر لە حەوت دەیە، جگە لەوەی بە یەكەمین هێزی دیموكراسی خواز بووە لە سەر ئاستی عێراقدا ، لە هەمانكاتیشدا بە ئاڵاهەڵگری دیموكراسیی لە سەر ئاستی ناوچەكە ورۆژهەڵاتی ناوەراست هەژمار دەكرێت ، ئەوەش وایكردووە كە داگیركەران و دیكتاتۆران بە هەموو توانایەكەوە رووبەرووی ببنەوە ،چونكە جگە لەوەی پارتی هەڵگری بیروهزری دیموكراسییە مافی تاكەكانی كورد لە هەمانكاتیشدا قوتابخانەی كوردایەتیی و داكۆكییاری كردەیی مافەنەتەوەییەكانی گەلی كوردە. بە چەسپاندنی مافی ئۆتۆنۆمی لە شۆرٍشی مەزنی ئەیلوول ، بەداگیركەرانی گووت كورد خاوەنی ئەم خاك ونیشتیمانەیە و كەس ناتوانێ‌ نكۆڵی لێ بكات .. هەروەها لە شۆرشی گوڵانیش دوای رٍاپەرین و سەركەوتنەكانی جارێكی تر بە دەسەڵاتدارانی بەغدا و داگیركەرانی گووت هەر دەبێ‌ گەلی كورد خاوەنی كوردستان بێ‌ چونكە خاكی كوردستان داگیركراوە و گەلی كورد دوور لە ویستی خۆی شەرٍی بە سەر سپێنراوە و ئاشتیخوازە و دیموكراتیخوازە ، بەڵگەی ئەو راستیانەش ئەوەیە كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەر لە‮ ‬یەكەم هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لە ساڵی‮ ‬1992‮ ‬وەك حزبی‮ ‬قائید و كاریزما،‮ ‬خودان بڕیار و ئیرادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆی‮ ‬نیشاندا،‮ ‬لە بەرانبەردا هیچ كام لە حزبە سیاسییەكان،‮ ‬هەرگیز ئەو رێژەیان وەك پێویستە بەدەست نەهێناوە،‮ ‬تاوەكو بتوانن بگەنە شانی‮ ‬پارتی،‮ ‬بەڵام ئەوە پارتییە لەپێناو‮ ‬یەكگوتاری‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد،‮ ‬سازشی‮ ‬لە مافەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬كردووە‮. ‬ئەمەش لەو روانگەوەیە كە پارتی‮ ‬حزبێكە و بە كردار بەرنامەی‮ ‬هەیە نەوەك هەر بە قسە و دروشمی‮ ‬سیاسی،‮ ‬پارتی‮ ‬هەر لە‮ ‬1946ەوە بەو هەناسەیە كاری‮ ‬حزبی‮ ‬خۆی‮ ‬كرد،‮ ‬كە سنووری‮ ‬جوگرافی‮ ‬ببڕێت و تابۆكانی‮ ‬تائیفەیەكی‮ ‬داخراو تێكبشكێنێت‮. ‬هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستان ‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق ‬و كوردستان لە 12/5/2018 و 30/9/2018 ‮ جارێكی تر سەڵماندی وەك حزبی‮ ‬یەكەمی خۆی‮ ‬سەلماند و پێگەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬زۆر زیاترە لە جاران،‮ ‬هەرچەندە پیلانگێڕی‮ ‬زۆر كرا بۆ ئەوەی‮ ‬پێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬لاواز بكەن،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬چۆكی‮ ‬دانەدا و بە حوكمی‮ ‬قاعیدەی‮ ‬پتەوی‮ ‬جەماوەری‮ ‬خۆی‮ ‬پێشەنگایەتی‮ ‬بەرنەدا‮. ‬نەك هەر ئەوەندەش،‮ ‬بەڵكو تەنها پارتی‮ ‬بوو كە پێداگیری‮ ‬لەسەر سازدانی‮ ‬ئەو پرۆسە دیموكراسییە دەكرد و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو كە دەیگوت هەڵبژاردن لە كاتی‮ ‬خۆیدا بكرێت،‮ ‬نەیارانی‮ ‬پارتی‮ ‬ویستیان بە ریفراندۆم سزای‮ ‬پارتی‮ ‬بدەن،‮ ‬بێ ئاگا لەوەی‮ ‬كە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان داخوازیی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستانە و بە ریفراندۆمەوە نەبەستراوەتەوە‮. ‬پارتی‮ ‬بە سیاسەتێكی‮ ‬حەكیمانە و ورد،‮ ‬توانی‮ ‬پیلانگێڕی‮ ‬و هەوڵەكانی‮ ‬بچووككردنەوەی‮ ‬كیانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەبار ببات،‮ ‬لەو روانگەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەش لە داستانی‮ ‬پردێ و سحێلا بەرپەرچی‮ ‬هێرشە داگیركارییەكانییان دایەوە و رێگەیان نەدا لە رووی‮ ‬سەربازییەوە كوردستان داگیر بكەن،‮ ‬بە جۆرێك وانەیەكی‮ ‬وایان بە داگیركەر و خیانەتكار و خاكفرۆشان دا،‮ ‬كە هەتا هەتایە لە بیری‮ ‬نەكەن‮. ‬دوای هەموو ئەو رووداو و پێشهاتانە بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان روون بووەوە،‮ ‬كەوا متمانە بەخشین بە پارتی‮ واتا بە ئاوەدانی‮ ‬و ئاسایش و سەقامگیریی و ‬درێژەدانە بەو هەلومەرجەی‮ ‬پارتی‮ ‬وەك ستراتیژ كێشاویەتی،‮ ‬دەنگدان بە پارتی‮ ‬دەنگدانە بە گۆڕانكاریی‮ ‬ئەم هۆكارانە بوون كە پارتی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬پێ زیاد كرد،‮ ‬پارتی‮ ‬بە هۆی‮ ‬دەنگ و دڵسۆزی‮ ‬كاسبكار و چینی‮ ‬زەحمەتكێشان و كریكار و خەڵكی‮ ‬عەوام كێرڤی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرزكردەوە،‮ ‬بۆیە پێویست دەكات پاداشتی‮ ‬ئەو دڵسۆزییە بە هەنگاوی‮ ‬چاكسازی‮ ‬فراوان بداتەوە و بژێویان دابینبكات و كەرامەتیان و سەروماڵ و سەقامگیرییان بپارێزێت و بۆ بەدیهێنانی‮ ‬ئاواتی‮ ‬لەمێژینەیان تێكۆشێت‮. ‬بنەماكانی‮ ‬ژیانیان بۆ زامن بكات و هەڵوێستی‮ ‬ئیجابیان دەربارە وەربگرێ و بەرژەوەندییە سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتییەكانیان زامنبكات‮. ‬
Top