گەر هەڵوەستەیەك لە سەر رووداوەكانی چەند ساڵی رابردوو بكەین ، بە ئاسانی بۆمان روون دەبێتەوە ، كە هەموو ئەو پیلان و نەخشە پێش تر دارێژراوانە ئامانجێكی روون و ئاشكرایی هەبووە و هەیە بەوەی رێگریكردن لە پێشكەوتن و گەشەكردنەكانی هەرێمی كوردستان ، لاواز كردنی پێگەی سیاسی،دیپلۆماسی و ئابووری هەرێمی كوردستان و خاڵی هەرەسەرەكیش پارتی و سەرۆك بارزانیی بە گەورەترین كۆسپی بەردەم جێبەجێكردنی مەرٍامە شوومەكانیان دەزانن بۆیە بە هەموو توانایەكەوە كاریان بۆ لێدانی پێگەی كردووە . لە هەمانكاتیشدا حزب و گرووپ و کەسانێک زۆر بێشەرمانە و بە حەماسەتەوە هەرچی پێیانکرا بۆ دژایەتیکردنی مافی ڕەوای نەتەوەکەی خۆیان کردیان، هەر لە پشتیوانیکردنی ئۆپەراسیۆنی دیجلە بۆسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێشنیازی بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان، پیلانگێڕان و نانەوەی ئاژاوە لە گەرمەی شەڕی داعش و هەوڵدان بۆ دابەزاندنی ورە و مۆڕاڵی پێشمەرگە، جاسووسیکردن بۆ بەغدا بەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامودەزگاکانیەوە، هاندان و پشتیوانیکردن لە حکومەتی عێراق بۆ دەرکردنی پێشمەرگە لە کەرکووک، كاركردن بۆ دابه‌زاندنی ئینتیمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و گاڵته‌كردن به كوردایه‌تی و له به‌رامبه‌ریشدا بانگەشەکردن بۆ عێراقچێتی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق، درووست‌کردنی کێشە بە مەبەستی پەکخستنی دامەزراوە یاساییەکانی وەک سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان، دژایەتیکردنی ریفراندۆم و مافە سەرەتاییەکانی گەلی کوردستان، داواكردن له به‌غدا و عه‌بادی تا خۆی راسته‌وخۆ مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌جیا بۆ هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، تا کار بەوە گەیشت لە 16ی ئۆکتۆبەر، لوتکەی خیانەت و بێشەرمی و دژایەتی گەلی کوردستان لەلایەن گرووپێکی خیانەتکارەوە تۆمارکرا و له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا هه‌موو میدیاكانی حزبه عێراقچییه‌كان بۆ رووخاندنی وره‌ی خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه سات به‌سات وه‌كو موژده پڕوپاگه‌نده‌ی پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییان بڵاوده‌كرده‌وه و به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی داگیركردنی هه‌ولێر و دهۆك بوون له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه !..بەڵام لە ئەنجامی ئەو هەموو خیانەنە، چیمان بینی؟..بێگومان بینیمان بەرەی کوردایەتی سه‌ره‌ڕای هه‌موو كۆسپ و گرفت و دوژمنكارییه‌كانی كه له به‌رامبه‌ری پیاده‌كرا، سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی ئابڵووقه‌ی ئابووری و دیبلۆماسی و قه‌یرانی دارایی كه له‌لایه‌ن عێراق و وڵاتانی هه‌رێمییه‌وه كه له دژی جێبه‌جێكرا، به‌ڵام به‌ره‌ی كوردایه‌تی به‌سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكه حه‌كیمه‌كه‌ی، هەموو پیلانەکانی دوژمنان و خیانەتکارانی پووچەڵکردەوە و سەرکەوت بەسەر هەموو پیلانگێڕی و کۆسپەکانداو تا گەیشتن بە مافەرەواكانی بە دروشمی كوردستان یان نەمان ساتێك لە خەبات و تێكۆشان ناسرەوێ و ناوەستێ..رێبەر رووحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی نەمر سه‌رده‌مێك ده‌ستی دایه خه‌بات كه داگیركه‌ران به‌هێز و هه‌ژموون و خاوه‌ن پشتیوانی و كوردیش جگه له خوا و ره‌وایی دۆزه‌كه‌ی و ئاماده‌یی رۆڵه‌كانی بۆ مه‌رگ له پێناو ئازادی، هیچ پشت و په‌نایه‌كی شك نه‌ده‌برد، به‌ڵام باوه‌ڕی به خۆ و به ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌ی و ره‌وایی دۆزه‌كه‌ی بۆ چركه‌یه‌ك ئیمانی له‌ق نه‌كرد كه رۆژێك دێ كورد سه‌رده‌كه‌وێ و دوژمنه‌كانی نابوود ده‌بن. جیهان له په‌یامی مرۆڤایەتی كورد تێده‌گا و ناحه‌زانیشی ته‌سلیم به ئیراده‌ی له‌بن نه‌هاتووی ئه‌م نه‌ته‌وه كۆڵنه‌ده‌ره ده‌بن. مستەفا بارزانی ئەو سەركردە كارێزماییە كە بەیداخی كوردایەتی هەمیشە لە دڵ و كار و هزره روناكەكەی دا بوو، بۆیە تا ئێستاش لە دڵی كورد دا دەژی وگەڵی كورد یش لەسەر هەمان ئەو ڕێبازە دەڕوات كە سەرۆك مسعود بارزانی رێبەرایەتی دەكات وئێمەش لە دوای ئەوداین لە م رێبازه پیروزه كوردایەتیه دا .رێبازی بارزانی رێبازی كوردایەتی و قوربانیدان و فیداكاریە، بۆیە ئەو سەركردەیە تا ئێستاش سەرچاوەی سەرەكی بەردەوامیمانە لە پاراستنی نەتەوە و نیشتیمان و ئەو كەلەپوورەی بۆوتە مەشخەڵی رووناك كەرەوەی رێگەی تێكۆشەران ولە دڵی ملیۆنەها كورد دا ماوە و لە هەموو بەشەكانی كوردستان دا بۆتە ئیلهامێك بۆ هەموو بزاڤەكانی رزگاریخوازی كوردستان و چەندین نەوەی ئەم گەلەش لەسەر ئەم رێبازەوە پێگەیشتوون.سەرٍەرای گشت كۆسپ و تەگەرەكان كاروانی خەبات و تێكۆشان بەرەو ترۆپكی سه‌ركه‌وتنە و كورد له وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافە زه‌وت كراوەكان ا تا دێت نزیكتر دەبێتەوە. ئه‌م نزیكی و ئومێده مه‌زنه به‌رهه‌می ئه‌و پرنسیپانه‌یه كه بارزانی تان وپۆی خه‌باتی كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی پێ داڕشت و بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و دۆزه ره‌وایه‌ش، جگه له یه‌كده‌ستی و یه‌ك دڵی رۆڵه‌كانی میلله‌ت هیچی دیكه‌ی به مه‌رجی سه‌ركه‌وتن نه‌ده‌زانی. بۆیه ئه‌مڕۆش بە هیوا وئومێدێكی زۆرتر و ئیرادەیەكی بەهێز به‌دیهێنانی ئامانجه ستراتیژییه‌كه‌مان .. پێشمەرگە، ئەو تاكە قارەمان و خۆنەویستەیە كە بەدرێژایی زیاتر لە حەوت دەیە خەبات و قوربانیدانی ، بۆتە جێگەی شانازیی و ناوییەكی پر سەروەری بۆ كورد‌و كوردستان تۆمار كردووە ،هەر شوێنك ناوی پێشمەرگە هات بێ ئەوا دوژمنان و نەیارانی ترس و مەرگیان خۆیان هاتۆتە بەرچاو ..هێزی پێشمەرگە ،ھەمیشە پارێزەری ڕاستەقینەی كوردستان بووە، زۆرن و به ژماره نایەن ئه و سەروەری و داستانانەی كه پێشمەرگه تۆماری كردبێ و كوردیش شانازی پێوه بكات، كورد هه میشه ڕۆڵەی خۆبەخشی هەیه بۆ پاراستنی ناسنامەی كوردایەتی.داستانی خواكورك یەکێکە لەو داستانانەی كه له ژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک مسعود بارزانی بوو له ساڵی 1988 ـدا له پێناو مانەوەی كورد و ئازادی دژ به خوێنڕێژترین ڕژێم، كه ڕژێمی بەعس بوو ڕوویدا، كه لەم داستانەدا پێشمەرگە سەلماندی كورد بوونی هەیه و بەھێز له ناو ناچێ !! دوای ڕیفراندۆمەكەی كوردستان، كه كورد دەنگی بۆ سەربەخۆیی دا دوژمنان و ناحەزانی كورد له جیاتی پاداشت كردنی پێشمەرگە و گەلی كورد توانیان گەورەترین تیرۆرستی جیهانی تێكبشكێنن به هەموولایه ك ڕێككەوتن كه شكۆی پێشمەرگە بشكێنن، بەڵام نەیانزانی كه پێشمەرگه دەرچووی قوتابخانەیەكه قوتابخانەی بارزانی نەمرەكه هەرگیزا و هەرگیز مانای شكست نازانێ.
پلانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی دانرابوو بۆ تێكدانی نەمانی هەرێمی كوردستان.
بەڵام به زیرەكی ئەندازیاری ڕیفراندۆم و لێهاتوویی سەرۆك بارزانی پێشمەرگە توانی سەرجەم ئەو پلانانه بشكێنی، كه دژ به كورد دانرا بوون، عەرەبه شۆڤێنیەكان هەمیشه له پلانداناندان بۆ ئەوەی كه بتوانن شكست به كورد بێنن ئەوه بوو سەرجەم هێزەكانی خۆیان كۆكردەوه به سوپا و حەشد و پاسدار هێرشیان كرده سەر بنكەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، پێشمەرگە وەك شێر و پۆڵا ئاسا لێیان هاته مەیدان له داستانێكی كەم وێنەدا كه ناونرا داستانی نەبەردی و قارەمانیی پردێ و سحێلا ناسنامەی كوردایەتی پێشمەرگەكانی دەرچووی قوتابخانەی ڕێبازی پارتی و بارزانی دەرسێكی وایان دا به دوژمنان و ناحەزان كه تا ماون له یادی نەكەن ، بۆیە ، دەبێ ناحەزان و دوژمنانی كورد باش بزانن كە تا پێشمەرگەیەك مابێ شكۆ و سەروەریی كوردستان پارێزراوە ..