سەدان ساڵ چاوەروانی بو بە دیهاتنی خەونێک

سەدان ساڵ چاوەروانی بو بە دیهاتنی خەونێک
نەتەوەیێکی پەنجا ملیونی ڕوبارێک خوێنی بەخشی و بەردەوامیشە لە خوێن بەخشین و قوڕبانیدان بەڵام ئەو خەونەی هەر نەهاتەدی

لە شێخ عوبەیدولاێ نەهریەوە هەتاکو بارزانی نەمر و لە شوڕشەکانی بارزانیشەو تا ئەمڕو هەر چاوەڕوانی هاتنە دی ئەو خەونەین

بەڵێ سەربەخویی کوردستان خەونێکە هێشتا نەبویتە ڕاستی

زورن ئەو گەل و نەتەوانەی دوای ئێمە هاتن بەڵام بەر لە ئێمە گەیشتن بە ئامانج و ئێستا خاوەنی دەوڵەت و ناسنامەی خویانن

هوکار زورن دەرەکی و نێوخویی بەڵام هوکاری سەرەکی هەر خومانین لە نێو خوماندا ،دوژمنی گەورەی ئئمە هەر ئێمەخومانین و دوژمنانی تر بچوکن


ئەگەر بپرسین بوچی؟
بو وەڵامی پرسیارەکە/
کەو دوژمنی سەری خویەتی و هەروەها داریش گەر کرمی لەخوی نەبێت تەمەنی هزار ساڵ دەبێت

کورد گەلێ چەرمەسەری و مەینەتی چەشتووە بەڵام هەرگیز پەندو وانەی وەرنەگرتووە
بویە مەینەتیەکانیش کوتایی ناهێن

خودای گەورە نیشتیمانێکی جوان وخاکێکی دەوڵەمەندی پێ بەخشیوین

بەڵام بە داخەوە وەکو ئەو کابرایەی کە هەر چەند خوی ماندو دەکرد و تێدەکوشا دەوڵەمەند نەبو دەزانن بوچی ؟

چونکە لە بێ ئاقڵی خوی بووە خوراکی شێری کورە و لە ناو چوو

لە کوتایی دا دەڵێم ئەوکاتە خەونی ئئمە دەبێتە ڕاستی بو جارێکیش بێت یەک دەنگ ویەک ڕیز بین ،بەبرژەوەندی باڵای نیشتیمان پێوەری سەرەکی خەبات و تێکوشانمان بێت

بەڵام تروسکایێەک بە دی ناکەم و هەر خەون بە سەربەخوییەوە دەبینین و کوتایی بەو خەونەمان ناهێت.
Top