گەر پێداچوونەوەیەكی ورد بە مێژووی خەبات و قوربانییەكانی گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان دەڵێم نەك ڕیفراندۆم كارێكی هەڵەنەبوو، بەڵكۆ گەورەترین دەستكەوتی سەد ساڵی ڕابردووی گەلەكەمانە، ڕیفراندۆم ئەو ڕۆژە باپیرە و داپیرە بەچاوی پڕ لە فرمێسكەوە دەچوون بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان، ڕیفراندۆم ئەو ڕۆژەبوو زۆرێك لەوانەی چەندین ساڵبوو خەبات و تێكۆشانیان دەكرد بۆ سەربەخۆی و ئازادی كوردستان لە رۆژی 25ی گووتیان خەونەكەمان بوو بە بەراستی, هەموو ڕۆژێك خەونمان بەو ڕۆژەوە دەبینی دەنگ بە كوردستانێكی ئازاد و سەربەخۆ بدەین، بۆیە ڕیفراندوم نەك هەر هەڵە نەبوو، بەڵكۆ بڕیارێكی دلێر و مەردانەبوو، ڕۆژی كورد پەروەری و خەبات و تێكۆشانبوو بەشێوەی سەردەمانە و دوور لە تۆندوتیژی و بەهەڵگری قەەلم و سندوقەكانی دەنگدان بۆ جیابوونە لە عێراقێكی فاشیست و دەستەڵاتێكی ستەمكار و وێرانكەر، ئایە هێشتا هەر ڕیفرادۆم بڕیارێكی هەڵەبوو؟ ڕیفراندۆم ئەو ڕۆژەبوو كوردستانیان بە تەواوەی وڵاتانی جیهان و گەلانی دونیایی ووت منیش وەك ئێوە هەم , منیش مافی ئازادی و سەربەستی و سەربەخۆییم هەیە، تاكەی لەدوای سەد ساڵی ئەنفال و كیمیاباران و زیندە بە چاڵكردن و بێسەروشوێنكردنی گەنج و پیرو كچ و ژنانی كورد ئیتر بەسە كاتی ئەوەیە ئێمەش وەك كورد هاوشانی گەلانی تر بڕیار لە چارەنووسی خۆم بدەم، ڕیفراندۆم زیاتر مانایی بەخشی كاتێك ئەوانەی باسی مافی گەلان و مافی مڕۆڤیان دەكرد ئەم مافەیان بۆ ئێمە بەرەوا نەبینی و دژی ئیرادەی گەلێكی ستەم لێكراوە و مەزلوم وەستانەوە كە دەیویست بەیەكێك لە پرەنسیپەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان كە ڕیفراندۆمە سەربەخۆی خۆی بەدەست بێنێت, ریفراندۆم ڕووی ڕاستەقینەی هەموو ئەوانەی دەرخست كەباسی مافی مرۆڤ و ئازادی گەلان دەكەن، ڕیفراندۆم ئەو ڕۆژە كە سەرۆك بارزانی" گووتی ئەو كەسەنیم خۆم شەرمزاری گەلەكم بكەم، تاكەی بە گوێی ئەمریكا و وڵاتانی تر بكەین پێویستە خۆمان بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەین، واز لە خەڵكی كوردستان بێنن وەرن من سزا بدەن" ڕیفراندۆم ئەو ڕۆژەبوو كە لە زاخۆ تاكۆ خانەقین بەیەك دەنگ و یەك ڕەنگ هەواریان دەكرد بەڵێ بەڵێ بۆ سەربەخۆیی بەڵێ بۆ ئازادی گەلی كورد، ڕیفراندۆم دەنگی بەڵێی زیاتر لە ٩٢% خەڵكی هەرێمی كوردستانبوو، ئایە هێشتا پێتان وایە ڕیفراندۆم كارێكی هەڵەبوو؟ ئێوە دێن ئێمەی ڕیفراندۆم چی بەوە تومەتبار دەكەن كە ئێمە هەڵەین و دەبێت سزا بدرێین ، ئەی ئێوە دەبێت چیتان لێ بكڕێت ئەی ئێوە نەبوون نیوەی خاكی كوردستانتان بۆ بەرژەوەندی تەسكی بنەماڵەیی و شەخسی هەرزان فرۆشتكرد ، ئایە هێشتا دەڵێی ڕیفراندۆم هەڵەبوو؟ ئەی فڕۆشتنی كەركوك و ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان هەڵەنەبوو!؟ ئەی ئێوە نەبوون بەدەیان ڕۆلەی ئەم میلەتەتان بەكۆشتدا و لەپەشتەوە خەنجەرتان لە براكانتان دا، هەڵەی لەمە گەورەتر چییە؟، گەر ڕیفراندۆم هەڵەبووبێت چونكە میلەتێك ویستوویەتی لە ڕێی سندوقی دەنگدانەوە بەشێوەیەكی سەردەمیانە بڕیار لەچارەنووسی خۆی بدات، دوای رزگاربوونی سەد ساڵی قوربانی بكات، ئەوە نەك ڕۆژێك بەڵكو ئامادەین هەموو ڕۆژێك ئەم هەڵەیە دووبارە بكەینەوە تا دەگەین بە ئامانج و مەبەست، ڕیفراندۆم گەورەترین و پیرۆزترین بڕیار و ڕۆژ بووە لە مێژووی خەبات و تێكۆشانی گەلی كورد و كوردستان لەهەر چوار پارچەی كوردستان, بۆیە ئێمەی ڕیفراندۆم چی سەربەرز و ویژدان ئاسوودەین كە دەنگمان بەسەربەخۆی كوردستان دا. دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و ئەو خیانەتە گەورەیەی لە كەركووك ئەنجامدراو گەڕانەوەی هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی بۆ ناوچە كوردستانییەكان، نەتونرا ئەم ریفراندۆمە هەڵبوەشێتەوە، بەڵكو تائێستا كارتێكی بەهێزە لەدەست حكومەتی هەرێمی كوردستان، تەنانەت ئەو ڕوشە خراپەو ئاڵۆزیانەی لە عێراق سەریان هەڵداوە، بوونەتە هۆی ئەوەی كە ئەو كەسانەش كە لە كوردستان دژایەتی ریفراندۆمیان دەكرد، دان بە هەڵەكانیان بنێن و لە كاریزماو لێهاتووی بارزانی تێبگەن، كە چ پێشبینیەكی هەبووە بۆ داهاتووی گەلەكەی و بەدیهێنانی مافەرەواكانی گەلی كوردستان. به زیرەكی ئەندازیاری ڕیفراندۆم و لێهاتوویی سەرۆك بارزانی پێشمەرگە توانی سەرجەم ئەو پلانانه بشكێنی، كه دژ به كورد دانرا بوون، عەرەبه شۆڤێنیەكان هەمیشه له پلانداناندان بۆ ئەوەی كه بتوانن شكست به كورد بێنن ئەوه بوو سەرجەم هێزەكانی خۆیان كۆكردەوه به سوپا و حەشد و پاسدار هێرشیان كرده سەر بنكەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، پێشمەرگە وەك شێر و پۆڵا ئاسا لێیان هاته مەیدان له داستانێكی كەم وێنەدا كه ناونرا داستانی پردێ ناسنامەی كوردایەتی پێشمەرگەكانی دەرچووی قوتابخانەی ڕێبازی پارتی و بارزانی دەرسێكی وایان دا به دوژمنان و ناحەزان كه تا ماون له یادی نەكەن و لووت و هەیبەتی داگیركەران تێكشكێنرا..دوژمنان ناحەزان، كه دبینیان پێشمەرگەرگیان لەسەردەستەکانی كوردستان ئامادەن گیانی خۆیان ببەخشن، بەڵام ئامادەنین بستێ له خاكی كوردستان بكەوێتە ژێر دەسەڵاتی داگیركەران به ناچاری و سەر شۆری و شەڕەكەیان ڕاگرت و پێشمەرگە دووباره سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كرد، دووباره ناسنامەی كوردیان به جیهان نیشاندا. بۆیە ،مێژوو بە دوژمنان و داگیركەران گووت كە خاكی كوردستان شوێنی ئەوان نییە و ئەمرٍۆ یا سبەی بستێك خاكی كوردستان لە ژێر پۆستاڵی دوژمنان نامێنێتەوە..