تازەترین وتارمان لەژێرناونیشانی گرنگی ھۆیەکانی فێرکردن لە قۆناخی بنەڕەتی

تازەترین وتارمان لەژێرناونیشانی گرنگی ھۆیەکانی فێرکردن لە قۆناخی بنەڕەتی
شاعیروفەیلەسوفی ئەڵمانی فریدریش شیلر دەلێ" ناتوانی ئازادی بەدەست بھێنێ، تەنھا لە رێگای فێرکردن نەبێت".
لەو ووتارەدا دەمەوێ باسی گرنگی فێرکردن بکەین لەقۆناخی بنەڕەتی بەدیاری کراویش لە بازنەی یەکەم واتە لە پۆلەکانی ( ١،٢،٣)لە قۆناخی بنەڕەتی و کاریگەری ئەو فێرکردنە لە سەر قوتابی گرنگی فێرکردنی بێگومان تەنھا یەک رێگا نییە کە کاریگەری و باشی ھەبێت چەندەھا رێگای جۆراوجۆر ھەن و ھۆکاری جۆراوجۆریش ھەن، ھەروەکو ژینگەی قوتابخانە چەند لە بارە بۆ ئەو فێرکردنە ، وە شارەزایی و توانای مامۆستا و پرۆگرام و بابەتی خوێندنەکە و لەگەڵ قوتابییەکەش تا چەند ئامادەیە زانیارییەکان و فێرکردنەکە وەربگرێ و ئارەزووی ھەیە لە فێربوون، جودا لەوانەش ھۆیەکانی فێرکردن ھۆکاری سەرەکین بۆ بەدەستھێنانی باشتر و خێراتر لە فێربوون و رۆڵی مامۆستا لە بەرکارھێنانی ھۆیەکانی فێرکردن. بۆیە قۆناخی بنەڕەتی قۆناخێکی گرنگی فێرکردنە و ھەوێنی یەکەمی فێرکردنە و پایەی یەکەمی پایەکانی فێرکردنە و دەبێتە بنچینە بۆ قوتابییەکە، بۆیە گرنگە لە سەر مامۆستایانی ئەو قۆناخە و پەروەردەکارانی ئەو پۆڵانە زیاتر خۆیان ماندوو بکەن و گرنگی زیاتر بدەن بە فێرکردن و فێربوون و پەروەردەکردنی قوتابیان کە کاریگەری جێ دەھێلی لە سەر کۆی پرۆسەکە و تا دەکرێ ئەوەی بتوانین ئەنجامی بدەن بۆ فێرکردنی قوتابیان دوو دڵ نەبن و ویژدانیان ئاسودە بکەن، ھەموو رێگاکان و ھۆیەکانی فێرکردن بەکاربھێنن بۆ زیاتر و ئاسانتر فێربوونی قوتابیان بە تایبەتیش بەکارھێنانی ھۆیەکانی فێرکردن کە جۆرەھا ھۆیەکانی دیاری کراو و روون کردنەوە و بینین و بیستن دەگرێتەوە کە جۆرە کەلوپەلێکی فێرکردن و پەروەردە بێت و مامۆستا بەکاری دەھێنێ بۆ باشتر و چاکترکردنی پرۆسەی فێرکردن و فێربوون بۆ روون کردنەوەی بابەتەکان و شی کردنەوەی بیرو ڕا و ئەنجامەکان لە ھزری قوتابی، بۆیە مامۆستا و پەروەردەکاری سەرکەوتوو ھۆیەکانی فێرکردن بۆ قوتابیان دابین و دەستەبەردەکات و لە ناو پۆڵ لەگەڵ بابەتەکەی بۆ قوتابیان بەکاری دەھێنێ بە شێوەی کرداری بۆ راکێشانی سەرنج و بیروھۆشی قوتابی و جۆش و خرۆش کردنی وانەکەی کە ھۆکارێکی گرنگی سەرکەوتنی وانەکەیەتی و لەلایەن قوتابیانیش پێشوازی لێ دەکرێ و دڵیان خۆش دەبێت و بابەتەکەش لە یاد ناکەن ئامانجەکەش بەدەست دەھێنێ کە فێرکردنی قوتابیانە بە شێوەیەکی گشتی، ھەموومان ئەوانەی لە قۆناخی بنەڕەتی ھۆیەکانی فێرکردنیان بەکارھێنا بێت بۆ فێربوونمان تا ئێستاش ناوی مامۆستاکە و ناوی بابەتەکە و پۆڵەکە و قوتابخانەکەمان لە یادە دوای ئەو ھەموو ساڵە کەواتە جۆش و خرۆش کردنی بابەتەکە و بەکارھێنانی ھۆیەکانی فێرکردن گرنگی و بایەخی زۆری ھەیە لە پرۆسەی فێرکردن، بێگومان رێکخستنی بەکارھێنانی ھۆیەکانی فێرکردن گرنگە نابێ بە شێوەی پەرش و بڵاو بەکاربێت لە کاتی نیشاندان و بەکارھێنان لە ئاسان بۆ گران لە تاک بۆ کۆ بەکار بێت پرۆسەکە سەرکەوتووتر دەکات کاریگەری خۆی لە ناخی قوتابی جێ دەھێلی، بێگومان ھۆیەکانی فێرکردن جۆراوجۆرن لە ھەموو بابەتەکان بەکارھێنانیان بۆ قوتابیان توانایی و زیرەکی و شارەزایی لای قوتابیان زیاد دەکات و ھەردەم ئامادە دەبێت بۆ فێربوون و لە ئامادە باشی تەواو دەبێت و توانای بیرکردنەوەو ووردبینی لە تێبینیەکان و بەردەوام زانستیانە بە دوای چارەسەرکردنی کێشەکان دەگەڕێت ئەوەش بێگومان دەبێتە جۆرێک لە جۆرە باشەکانی فێرکردنی باش و بەرزکردنەوەی توانای قوتابیان و وا لە قوتابی دەکات ئاراستەکانی کۆ بکاتەوە و بەرەوو ئەنجامی باش و نوێ. بێگومان بۆ دەستەبەرکردنی فێرکردنێکی نموونەیی بە ھەموو جۆرەکانیەوە و ھەموو ئەوانەی باسمان کرد گرنگە وەزارەتی پەروەردە ھۆیەکانی فێرکردن بۆ ھەموو بابەتەکان لە قۆناخی بنەڕەتی دابین بکات لە قوتابخانەکان مامۆستاکانیش بۆ قوتابییەکان روون بکەنەوە.
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر
ماستەر لە کارگێرێ پەروەردەیی
Top