سەركردایەتی سیاسی كورد هەموو رێگەكانی بە ریفراندۆمی سەربەخۆیشەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا تاقیكردۆتەوە .دەسەڵاتدارانی بەغدا باش دەزانن كە لە ئەنجامی پێشێلكردنی مافەكانی گەلی كورد لە لایەن رژێمی عێراق و خوێندنەوەی سەركردایەتی سیاسی كورد بوو بۆ پێشبینییەكان و ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە ناوچەكەدا سەرهەڵدەدەن هاتە كایەوە ، بەمەش ئەنجامدانی ئەو ریفراندۆمە كاردانەوەی دژە كوردەكانی لێكەوتەوە كەوا خۆی لە سزادانی بە كۆمەڵی گەلی كورد بینیەوە لە لایەن وڵاتانی عێراق- ئێران- توركیا وە بە پلەی یەكەم رژێمی عێراقی بەناو دیموكراتیخواز، كەوا بە پێچەوانەوە هیچ سیمایەكی دیموكراسی لەم رژێمەدا بەدی ناكرێت، جگە لە رژێمێكی شۆڤێنی و تایفی و مەزهەبگەرایی زیاتر. ئەنجامدانی ریفراندۆم لەوە تێدەگەین كە كورد ناحەق نەبووە لەسەر ئەنجامدانی ئەم پڕۆسە دیموكراسی و شەرعی و دەستوورییە و لەم بڕیارەشیدا سەركەووتوو بووە و ئامانجەكەی پێكاوە و توانیویەتی سەنەدێكی یاسایی بۆ مافە رەواكانی دابینبكات كە دەتوانێت لە داهاتوودا وەك بەڵگەیەكی دەستووریی و یاسایی پاڵپشت بە یاسا نێودەوڵەتییەكان پشتی پێببەستێت.پێش ریفراندۆمی سەربەخۆیی سەركردایەتیی سیاسی و گەلی كورد زۆر هاواریی كرد كە ئێمە ناتوانین لەگەڵ ئەم شۆڤێنیستییانە بژین و ئەوانە بە هیچ شێوەیەك لە بنەماكانی مافی مرۆڤ و مافەكانی گەلان و پێكەوەژیان تێناگەن و جگە لە قۆڵبادانی كورد و گاڵتەپێكردن زیاتر هیچیتر بە كورد رەوا نابینن ، بۆیە ئێستا دەبێ تاكی كورد بگاتە ئەو قەناعەتە كە تۆبەی گورگ مەرگە و لە زەلیلكردن زیاتر هیچیتر لەم رژێمە شۆڤێنییە چاوەڕوان ناكرێت، ئیتر پێویستە كورد لە جیاتی ئەم هەموو چاوەڕوانییە هێز و توانای خۆی كۆبكاتەوە و خۆی بۆ هەموو ئەو ئەگەرانە ئامادە بكات كە خەریكە لە ناوچەكەدا ڕوودەدەن دوا پێشهاتەكانی ناوخۆی عێراقی حەشدی شیعی و سووریا لە ژێر هەژموونی ئێران و گڕگرتنی ناوچەكە بە گشتی، ئیتر ئەم هەموو پێشهات و گۆڕانكارییانە كارێك نییە چاوەڕواننەكراو بێت و كەس خۆی بۆ ئامادە نەكردبێت، بەڵكۆ گۆڕانكارییەكان بەپێی پلان و كات و شوێنی خۆی كە بەرنامە بۆ داڕێژراوە ئامادە كراوە و دەڕوات بەڕێوە، ئیتر پێویستە كورد لەو بەرنامە گۆڕانكارییەی ناوچەكە تێبگات و خۆی كۆبكاتەوە و خۆی بۆ ئەگەرەكان و پێشهاتەكان ئامادە بكات و بەرنامەی تایبەتی خۆی بۆ دابڕێژێ بۆ ئەوەی بتوانێت كورتترین هەل بقۆزێتەوە و ئامانجەكانی بپێكێت..زیاتر لە حەوت دەیە خەبات وتێكۆشانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، پاراستنی مێژوویی گەلێكی مەزڵوم و مافەزەوتكراوەیی كوردستانە چونكە پارتی لە دەستپێكی دامەزراندنی دا كە وەك زەروورەتێكی مێژوویی بۆ رابەرایەتی كردنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان هاتۆتە مەیدانی سیاسی دا هەمیشە پێشەنگی بزاڤی نەتەوەیی ونیشتیمانی بووە بە جۆرێك هەموو كات ئامرازێك بووە بۆرێكخستن و یەكخستنی هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان بۆ داكۆكی كردن لە مافە رەواكانی كوردستانیان چونكە لە دیدی پارتیدا مرۆڤی كورد ئامانج بووە نەك ئامراز بۆیەش هیچ كات ئامادەنەبووە سازش لەسەر مافە رەواكانی بكات و بەلكو هەمیشە كاری كردووە بۆ پاراستنی شكۆی گەلی كوردستان و رێگری كردن بۆ لە ناوبردنی ئەزموونی سیاسی كوردستان كە داستانەكانی پردێ وسحێلا و محمودیە و تلسقۆف باشترین نموونەن كە چۆن رێگا نەدرا پیلانی ناحەزان بێتەدی كە لەگەل ئەمەشدا بەردەوام بوو لە كاركردن لە چوارچێوەی فەلەسە وستراتیژیەتی رێبازی بارزانی نەمر لە پێناو كوردستانێكی سەربەخۆ و خاوەن دەولەت وكیان بۆیەش هەمیشە پارتی كراوەتە ئامانج جۆرەها پیلانی دژی كراوە بەلام سوپاس بۆ خوا بە حیكمەت و وورد بینی سەرۆك مسعود بارزانی توانیویەتی بەسەر گشت پیلانەكاندا سەربكەوێت كە دڵنیاشین لەم قۆناغەدا سەنگ وپێگەی كورد لە بەغدا وابەستەی پارتی یە كە چەندەی پارتی بەهێز بێت ئەوا كوردیش بە هێزتر دەبێت و بەدڵنییاییەوە پارتی خاوە هەگبەیەكی پر لە شانازیی و شكۆیە هەمیشە لە پێناو دۆێنی ،ئەمرٍۆ و سبەی كوردستانێكی بەهێزو بەدەیهێنانی دەولەَت تێدەكوشێ. پێشمەرگە،سەرۆك بارزانیی بەرامبەر بە خۆراگرتن لە بەرامبەر پیلانگێری ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان لە ماوەی زیاتر لە نێو سەدەی رابردوو و هەروەها شاڵاوە بەدناوەكەی ەنفال و راگواستن و رووبە رووبوونەوەی چەكی كیمیاوی و پڕۆسەی تەفروتونا كردنی نەتەوەیی كورد. ئینجا بەرپاكردن و سەركردایەتی كردنی راپەڕین، دواتر، ئازاد كردنی كوردستان و رێكخستنی یەكەم هەڵبژاردنی دیموكراسی لە كوردستاندا. دامەزراندنی پەرلەمان و حكومەت. گەشەپێدانی ئابووری و بازرگانیی كوردستان. ئاوەدانكردنەوەی كوردستانێكی خاپوور كە تازە لە ژێر سیاسەتە وێرانكارییەكەی رژێمی پێشووی عێراق دەرچوو بوو. گەشەپێدانی مەودای دیپلۆماسی و نێودەوڵەتی كورد. گەڵاڵە پێكردنی تاقیكردنەوەی سیاسی كوردستان وەك حەقیقەتێكی حاشا هەڵنەگر لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا. دامەزراندن و گەشەپێدانی دۆستایەتی لە نێوان ئەمریكاو كوردستان، لە نێوان ئەوروپاو كوردستان. لە نێوان كوردستان و دەوڵەتانی ناوچەیی و عەرەبی و ئیسلامی. ئینجا پاراستنی كورد لەو هەموو ئاڵۆزی و دژواری و شەڕو ناكۆكییانەی لە دەوروبەری كوردستاندا هەیە. قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی لە ناو ریزەكانی میللەت و ئینجا لە نێوان كوردو پێكهاتە مەزهەبی و ئیتنی و ئایینیەكانی كوردستان. بەرَێوەبردنی پەیوەندی و ناكۆكی و دانوستان لەگەڵ حكومەتی تازەی عێراق. بەشداری كردن لە دامەزراندنی عێراقێكی تازە. دابینكردنی دەستوور. فیدرالی. پاراستنی كورد لە گیانی تۆڵەو دەردی تیرۆرو دەماری رقابەرایەتی. بەرهەمهێنی نەوت و غاز و گواستنەوەی كوردستان بۆ ریزی نەتەوە بەرهەمهێنرەكانی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكاندا. یەكسانی و مافی ئافرەت و دابینكردنی ئازادی و فرەخوازی و لێبووردەیی.
راستە، ئەمانەو دەیان دەسكەوتی دیكە كە هەر یەكەیان بایەخێكی تایبەتیی خۆی هەیە، لە سووچێكەوە، زادەی خەباتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانن. زادەی ژیری و بەرنامەرێژیی پەرلەمان و حكومەتی كوردستانن. زادەی تێكۆشانی حزبە سیاسیەكانی كوردستانن. زادەی لە خۆبوردوویی پێشمەرگەی كوردستانن. بەڵام لە هەمان كاتدا، مەحاڵ بوو ئەم دەسكەوتانە بهاتنایەتە دی و جێگیر بوونایەو گەشەیان بكردایەو بە راستە رێگەی خۆیان بڕۆیشتنایە، لە پێناو قازانجی كوردو عێراقێكی مرۆڤایەتی، ئەگەر خواستێكی پۆڵایین و كەسایەتییەكی بەهێزو عەقڵێكی وردبینی وەك جەنابی سەرۆك بارزانی، بە بێ دەنگی، بە وردی، بە خەمخۆری، بە بەردەوامی لە پشتی نەبووایە.یەك لە خەسڵەتە گەورەو بایەخدارەكانی سەرۆك بارزانی هەمیشە لەوەدایە كە ئەو پێوانەو رێبازە سیاسییەی پەیڕەوی دەكات، رێبازو كەلتوورێكی رەگوریشەدارو درێژخایەن و مێژوویەكی نەپساوەی خەباتە كە ئەویش رێبازو كەلتووری بارزانیی نەمرو بنەماڵەی شكۆداری بارزانیانە، بۆیە هەمیشە لە پانتایی سیاسەتی كوردیدا، دابو نەریتێكی وای داڕشتووە كە كەم لە میللەتانی ناوچەكە دابونەریتی دەوڵەمەندو ئەكتیڤی لەو جۆرەیان هەیە. بە بڕوایەكی زۆرو متمانەیەكی بەهێزی ئەوتۆوە جوڵاوەتەوەو جڵەوی كاروانی شكۆدارانەی میللەتی كوردی بەرێوە بردووە كە كەم لە تاقیكردنەوە سیاسییەكانی ناوچەكە بڕواو متمانەی لەو بابەتەیان بە سەرۆكەكانی خۆیان هەیە. بە ئازایەتی و جورئەتێكی ئەدەبی گەورەوە بڕیاری داوە كە كەم جار لە ناوچەكەماندا سەرۆك هەیە بەو جورئەتەوە بڕیار بدات. بۆیە ، تا بە ئەمرۆ گشت رێگەكان بە مەبەستی تێگەیاندنی دەسەڵاتدارانی بەغدا تاقیكراوەتەوە ، ئەوەش واقیعە كە دەبێ ئەو هەر دوو نەتەوەیی كورد و عەرەب مادام دوو نەتەوەیی جیاواز و دوو نیشتیمانی جیاوازن و بە زۆر بەیەكترەوە لكێنراون و دەبێ جیا ببنەوە ..