نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ روس نەفت نەخشەی ووزەی گۆڕی

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ روس نەفت نەخشەی ووزەی گۆڕی
لە سەدەی بیست و سەدەکانی ڕابردوودا ئیکۆنۆمی لەخزمەت سیاسەت دابوو بەرژەوەندیە سیاسیە نێو دەوڵەتیەکان لەبازاری چەک کڕین و فرۆشتن دا لەتاقیکردنەوەی چەک لەجەنگەگاندا، هێز یەکلا کەرەوەی بڕیارە سیاسیەکان بوو پارەو ئابوری هاوبەش لەخزمەت هێزو عەسکەرو سیاسیەت دابوو، گەر خوێنەوەی مێژووی بکەیت لەریکەوت نامەی چاڵدێران و لۆزان و سایکس بێکۆ، ئەو ڕاستیە دابەش بوونیە روون بەرچاو دەکەوێت لەسەر حسابی پیستی رۆژ هەڵاتی ناین و کورد بەتایبەتی، کە بەریتانیا خاوەن بڕیاری سەرەکی رێکەوتنەکان بووە بۆ بەرژوەندی باخەڵی سیاسی خۆی، زۆر ئینگلیزانە وەک خۆی ئیدارەی ململانی مەزەهەبی و ئاینی و جوگرافیای سیاسی ناوچەکەی داوە، بۆ ئەوەی شکۆی بەریتانیای گەورەی مەزن بپاریزێت وەک خۆیان چۆنیان ویستبێت نەخشەیان کیشاوە، بەڵام پاش ئەوەی ئەمریکا بەنەخشەی ووزەیی ئیکۆنومی و ئابوری بواری بەهێز ئەم سیستمە کۆنەی ڕەتکردەوە سیاسەتی خستە خزمەت ئیکۆنومی کەئیستا ئەو سیاسەتە زۆر بەڕوونی لەئەدای کاری سیاسی ترامپ وەک ستراتیژیەت پەیرەو دەکریت بێنیمان بەسەردانی بۆ شا نشینی عەربستانی سعودیە بەملیونەهاو ملیار دۆلاری بردەوە بۆ ئەمریکا، بۆیە ڕۆژ هەڵاتی ناوین و کوردستان بەتایبەتی لەژیر قەلەم ڕەوی بەریتانیادا دەرچوو بێنیمان بەریتانیا وەک سەرچاوە هەولیەکان و چاوەدیرانی سیاسی جیهانی خویینەوەیان بۆ کردووە بەریتانیا داعشی وەک کۆمپانیایەک بۆ دەسکەوتە ئابوریەکانی جولە پێکرد ئەمەش لوعبەیەکی هەواڵگەری و سیخوری نێو دەوڵەتی سەرپەرشتی ئەم یاریە ترسناکەی دەکرد گەڕانەوەی داعش لەبن پایتەختی بەغداوە گۆڕینی ئاراستەکەی رووبەڕووی هەریم پاراستنی نفوسی شیعەی عیراق بوو لەلایەن بەریتانیا و ئیران دواتر دروست کردنی حشدی شعبی بەناوی داعش ئامانج لەم دروستکردنی حشد بەهاوکاری تاقمی۱٦ی ئۆتوبەر بەسەرپەرشتی بەریتانیا و ئیران لەگرتنی کەرکوک ئامانج نەوتی کەرکوک بوو کە بەریتانیا ویستی دەستی بەسەر دابگریتەوە؟ بەڵام گریبەستی روس نەفت لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەنگاوی سەرکەتوانەی نێچیرڤان بارزانی نەخشەی وزەی لەڕۆژ هەڵاتی ناوین و جیهان گۆڕی بەریتانیای خستە بەردەم واقیعیکی شکستی ووزەیی لەناوچەکە هاتنی رووسیا بۆ هەرێمی کوردستان لەستراتیژیەتی ئابوری سەربەخۆیی کوردستان شکستی بەژووری عملیاتی ۱٦ی ئۆکتوبەری ئینگلیزو ئیران هێنا، دووايى ١٦ى ئۆکتوبەر بەریتانیاو ئیران وایان زانی نەوتی کەرکوک کەوتە ژێر کۆنترۆلی خۆیان بەڵام بەعیراقیشەوە نەیان توانی بێ ڕەزامەندی روس نەفت بەفەرمی لتریک نەوت بفرۆشن؟ لەدووایی ٤/۱۱/۲٠۱۸ دووای سزایی ئەمریکا بەسەر ئیران نەخشەوی وەزەیی تازەیی هەریمی کوردستان لەنیوان بەرژەوەندی هاوبەشی نەخشەی تازەیی رووسیاو ئەمریکا دەبێنرێت و سیاسەتی گۆرینی وەزەیی نێچیرڤان بارزانی لەهەریمی کوردستان لەئابوری سەربەخۆیی هەریم روون دەر دەکەویت لەسەر ئاستی نەخشەی ووزەیی جیهانی کە کورد کارتی یەکلایی کردنەوەی هاەکیشەکانە کۆتایی بەخۆری نەخشەی سیاسی و ووزەیی ئینگلیزدێت لەناوچەکە
Top