پارتی،بارزانیی هێمای خۆشەویستی گەل ونیشتیمان..

پارتی،بارزانیی هێمای خۆشەویستی گەل ونیشتیمان..
گیانفیدایی ،خۆشەویستنی خاك ووڵات ، دووربوون لە حزبایەتی بەرتەسك و بیروهزری نەتەوەیی ئەو خەسڵەت كوردانە و نەتەوەییانەی پارتی و بارزانییە كە وەك قوتابخانەیەكی بەهێز تا بە ئەمرٍۆتوانیوێتی رووبەرووی گشت كۆسپ و تەگەرەكان ببێتەوە .پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماوەی رابردوو ، رووبەرووی چەندین پیلان و نەخشەی شوومی نەیارانی بۆوە و توانی سەركەوتووانە بەسەر هەموو ئەوپیلانانە سەركەوێت و تێكیان بشكێنێت كەلەتەوەقوعی نەیارانی پارتی نەبوو ئەوتێك شكاندنەیان،بەجۆرێك كە پارتی لەڕووی هێزی سەربازی و لەڕووی هێزی دیموكراسی توانی سەركەوێت و سەركەوتنی گەورەتۆماربكات.ئەو پیلانگێرییە ئیقلیمە كە گشت توانا سەربازییەكانی تێیدا بەگەر خرا بوو ئەوسەركەوتنەبوو كە لەدوای خیانەتی۱٦ی ئۆكتۆبەری۲۰۱۷لەبەرامبەر حشدی شیعی و سوپای عێراق كەبەپاڵپشتی ئێران هێرشیان كردە سەركوردستان،پێشمەرگەكانی پارتی بەسەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی لەپردێ و سەحێلا و محموودییە،توانیان شكست بەو سوپا زەبەلاحەی عێراق بهێنن و داستانی قارەمانانەیان تۆماركرد،كوردستانی پاراست لەدەستی داگیركەران.لە بەرامبەر ئەو خۆنەچەماندن و سەركەوتنە گەورانە گەلی بەدەنگێكی بەرز و دلێر بەدەنگەكانیان لەدووهەڵبژاردنی جیادا كە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان بوو،پارتیان كردەوە بەهێزی ژمارەیەكی عێراق و كوردستان و خەونی نەیارانیان لەگۆڕناو كوردستانێكی بەهێزیان هەڵبژارد. پارتی لەهەموو لایەكەوە پەلاماردەدرا. هەرچی نەرمی دەنواند بۆ ئەوەی هیچ نەبێت گوشارە‌ نێو خۆیەكان كەم بكاتەوە و ڕووبەڕووی شەڕی داعش و قەیرانی دارای و پیلانی دەرەكی بێتەوە , بەڵام بێ سوود ‌بوو . چونكە ئەوان بریاریان دابوو پارتی لە پێش چاوی خەڵك بخەن بۆ ئەوەی لاوازی بكەن یان بەتەواوی پەراوێزی بخەن , بۆ ئەمەش هیچ ڕێگەیە نەما دەستی بۆ نەبن لە دروستكردنی ئالۆزی ناوخۆی و تەنگژەی سیاسی و بشێوی و سوكایەتی و جنێوفرۆشی تا دەگاتە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەو سوكردنی هەرێم و پیلانگێری و خیانەت , بەجۆرێك كارگەیشتە ئەوەی ئەوەی بیویستایە خۆی بكاتە فسفس پاڵەوان دەبوایە لەسەرشاشەی تەلفزیون و لەسەر رووپەری رۆژنامە و سایت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بێ رێزی و جنێوی بە پارتی بدایە . ‌بەڵام پارتی لەبەرامبەر ئەو گەلەكۆمە ناوخۆی و دەرەكیەدا هەڵنەهات بەڵكو شانی دایە بەر بەرپرسیارتی و هەموو پیلانەكانی تێشكاند یان تێ پەڕاند , بۆیە لەم هەڵبژاردنە خەڵك پێچەوانەی خواستەكانی ئەوان پاداشتی پارتی دایەوە . بۆیە بە پشتیوانی خەڵك پارتی توانی دوای 26 ساڵ لەیەكەم هەڵبژاردنی كوردستان هەمان كورسیەكانی ساڵی ١٩٩٢ بەدەست بێنێتە‌وە . ئەم سەركەوتنە گەورەی پارتی ئەوەمان پێ دەڵێ كە میللەت هوشیارە و سەرای قەیرانی دارای و سەختی ژیان پشتیوانی لە ئەو لایەنە دەكات كە پارێزگاری لە بەها نەتەوەیەكان دەكات و لەسەنگەری بەرگری نیشتماندا خوێن دەبەخشێ‌ و ئارامی و سەقامگیری و خۆشگوزرانی دابین دەكات . نەك ئەوانەی هاوئاوازی بیگانە‌ بۆ بەرژەوەندی خۆیان خەڵك چەواشە دەكەن و ئارامی دەشێوێن و ئادابی گشتی تێكدەدەن بۆیە ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە وەڵامە بۆ هەموو ئەو لایەنانەی كە مەلەیان لە ئاوی لێڵدا دەكرد , بۆ ئەوانەشی كەسیاسەت دەكەن ئەزمۆنێ باشه. چونكە لەم هەڵبژاردنە‌ دەركەوت كە لای كۆمەڵگەی كوردستانی چ جۆرە كەلتور و سیاسەتێ پەسەندە . . پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێناو ب بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان دامەزراوە و هەمووكات وەك وەك پارتێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە بگرە تا دەگاتەشورەشی ئەیلول و گولان و سەرهەلدانەكەی ۱۹۹۱ و لە عێراقی نوێدا هەمیشە خەبات و تێكوشانی بو دەستەبەركردنی مافە یاسایی و دەستورییەكانی گەلی كوردستان كردووە،هەمیشە پارتی بەرژەوەندی گەلی كوردستان و مافە یاسایی و دەستورییەكانی گەلی كوردستان بەئامانجی سەرەكی خوی زانیوە و لەو باوەرەیەشدابووە هەمیشە گەلی كوردستان شایستەی ئەوەیە لە خوشترین ژیاندا بژیت و زۆرترین خزمەتگوزاری پێشكەشی بكرێت،هەربویە لە ۲٥/۹/۲۰۱۷دا سەرەرای بوونی فشاری ناوخویی و هەرێمی و نێودەولەتی بو دواخستن و ئەنجامنەدانی رێفراندۆمی سەربەخویی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان بە پێشرەوایەتی و سەركردایەتی خودی مسعود بارزانی رێفراندومی سەربەخویی ئەنجامدا و شانازیش بەوەش دەكات كە خوی پێشرەوایەتی و سەركردایەتی ئەم پرۆسە گرنگەیە كردووە..وەكو ئاماژەمانپێدا پارتی هەمیشە جەختی لە مافی گەلی كوردستان كردووە،لەورووەشەوە قوربانی زۆری داوە و لەئێستاشدا بەردەوامە لەسەر قوربانیدانی بو دەستەبەركردنی مافەكانی گەلی كوردستان،پارتی دیموكراتی كوردستان بە درێژایی مێژوو بە ھەڵوێسترین حزب بووە، لە شۆڕشە نەتەوەییەكان پێشەنگ بووە و خاوەنی ھەزاران شەھیدە كە لەرێگەی رزگاری خاك و نیشتمان گیانیان بەختكردووە، ھاوكات لەرووی كارگێڕیەوە ھەر لەسەردەمی كابینەی سئ تا ئێستا دەستی باڵای لە ئاوەدانی و بەرەوە پێش چوون ھەبووە، شان بەشانی ئەوەش لەرووی ئارامی و سەقامگیریش بووە بە كەناری ئارام نەك تەنھا خەڵكی رەسەنی ھەرێمی كوردستان بەڵكو بوو بە جێگەی حەوانەوەی ھەزاران ئاوارە كەوا ناتوانن لە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان بە ئارامی بژین. پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەو قوتابخانە مێژوو و كورداپەروەرانەیە كە بە درێژایی مێژوو خەونی باشتر بوون و بنیاتنان و ئارامی و سەربەخۆیی و ئازادی هەبووە بۆ گەل و نیشتیمانەكەی، هەمیشە خەونی وەدیهێنانی گۆڕانكاری لە قۆناغێك بۆ قۆناغێكی تری هەبووە، ئەگەرچی زۆر جار بەو سیاسەتە حەكیمانەیەی كە جەنابی سەرۆك بارزانی هەیەتی، وە بە خەمخۆری و ئەندازیارێتی كاك نێچیرڤان بارزانی، وە پەرۆشی و شەونخوونی كاك مسروور ی براگەورە بۆ ئارامی و دەستەبەركردنی ئاسایشی كوردستان.... لە گەیشتن بە خەونە مەزنەكە بۆ سەربەخۆیی و ئازادی نزیك كەوتینەتەوە... حەیفێ دەستی خیانەتی نێوەخۆیی و ویستی گەورەی دووژمنان زاڵ بووە بۆ لە بەینبردنی خەونەكانمان. دوای خیانەتە شومەكەی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 ئەوە هەوڵ و خەمخۆری و دیبلۆماسیەتی كاك نێچیرڤان بارزانی و سیاسیەكانی تری ناو پارتی بوو بۆ هێشتنەوەی هەرێمی كوردستان و باشتر كردنی دۆخە خراپەكان بە باشتر، یان چاكسازی كردن تیادا بە ئاراستەی باشتر كردنی باروگوزەرانی خەڵك و هێشتنەوەو پاراستنی ئەنجامی ڕاپرسی وەك خۆیی و شكاندنی ئەو گەلەكۆمەو گەمارۆیانەی كە لەسەر كوردستان دا بوون، ئەوە سەرۆك بارزانی بوو لە گەڵ هێزی پێشمەرگە قارەمانەكان كە لە دوای رووداوەكانی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر، حەشدی شەعبی بە تانكی ئەبرامز و نوێترین چەكی هاوپەیمانان، كە بۆ شەڕی دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش درابوونە سوپای عێراق، هێرشی كردە سەر هەرێمی كوردستان لە شەڕەكانی بەرگریدا لە ناوچەكانی سحێلا، پردێ و مەخموور قارەمانانە دوو تانكی ئەبرامزی ئەمریكییان تەقاندەوە، كە تانكێكی هەرە پێشكەوتوو و بەهێزی جیهانە و میلیشیا عێراقییەكان بۆ هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان بەكاریان هێنا، لە كاتێكدا ئەگەری تێكشكاندنی ئەو جۆرە تانكە زۆر لاوازە، پەیامێكیان بە دووژمن و وەڵاتانی ناحەز دا كە هیچ كات لە بیریان نەچێتەوە. ئەو ئیرادەیە و كۆڵنەدانە پشت بە خەون و بەرنامە و پلانی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان دەبەستێت بۆ داهاتووی كوردستان لە پێناو رزگاركردنی هەموو بەستێكی خاكی كوردستان لە ژێر چەپۆكی داگیركەران و چوون بەرەو ئامانجەگەورەكەمان كە بەدەسهێنانی دەوڵەتی كوردستانە.. ئەڵبەتە پارتیش دوای ئەم سەركەوتن لە هەر دوو هەڵبژاردنەكانی عێراق و كوردستان ڕووبەرووی بەرپرسیاریەتیەكی گەورەتر بووتەوە, چونكە ئیستا زۆرینەی خەڵكی كوردستان گەیشتوتە ئەو باوەڕەی كوردستانێكی ئارام و ئاوەدان پێوستی بە هێزێكی نیشتمانی بەهێزە و ئەوەش ئیستا لە هەموو ڕوویەكەوە لە پارتیدا بەرجەستە بووە .
Top