پارتی ئەو قوتابخانە هزری و نەتەوەییە كە هەركاتێك لەسەركەوتن نزیك ببێتەوە، بەدەیان پیلانگێڕی ناوەخۆ و دەرەوەی بۆ دەنێنەوە و كۆسپ و تەگەری بۆ سازدەكەن، چونكە تاكە حزبە لەسەرەتای درووستبوونی تاكو ئەمڕۆ هەم لەپێشەنگە و هەم وازی لە هزری درووستبوونی دەوڵەت نەهیناوە، بۆیە بەردەوام بۆتە نیشانەی دوژمنان. بەڵام پارتی كاتی پیلانگێری هیچ كاتێ دەستەو ئەژنۆ نەوەستاوە و هەمیشە خۆی ئامادە دەكاتەوە و سەر لەنوێ دەست پێدەكاتەوە، بۆ نموونە لە 1946 حزبی خۆی ڕاگەیاند و لە 1947 بەپیلانگێڕی سێ وڵات بەپارە و سەروەت و سامان و ئیمتیازاتی كەسی ویستیان خواست و داواكانی مستەفا بارزانی دەستەمۆی بكەن ، بەڵام بارزانی نەمر قەبوڵی نەكرد و لەنێوان سنوری هەرسێ وڵاتی دووژمن خۆی و 516 هەڤاڵی لە داستانێكی شۆرشگێڕی بەرخودانی كەم وێنەدا خۆیان گەیاندە سنوری یەكێتی سۆڤیەتی جاران و لە ڕووباری ئاڕاس پەڕیەوە چۆكیان نەدا بە هیواو ئاواتەكانی شۆڕش و پارتی و خەڵكی كوردستان، تا ساڵی 1958 كاتێك ڕژێمی پاشایەتی ڕووخا بە كودەتا و بەكوشتنی مەلیك فەیسەڵی دووەم لەلایەن عەبدولكەریم قاسم و حوكمی كۆماری لە عێراق راگەیەنرا، ئەگەر چی بارزانی بەهۆی دژایەتی عیراق و وڵاتانی تر كوردستانی جێهێشت بوو، بەڵام دوای 11 ساڵ هەر لەسەر داوای حكومەتی عێڕاق گەڕایەوە و 3 ساڵ پارتی بەشداری حكومەتی قاسمیان كرد و زۆر هاوڕا و هاوكاری یەكتری بوون، بەڵام كە كار گەیشتە ئەوەی كەوا پارتی هیواو ئاواتەكانی كورد دەستەبر بكات، دیسان بارودۆخی حكومەتی بەغدا و كوردستان تێكچوو و دەسەڵاتی بەغدا دیسان كەوتەوە پیلان گێڕی دژی پارتی و مافەكانی خەڵكی كوردستان.دیسان پەیوەندی و شەراكەتی كوردستان و حكومەتی بەغدا تێك چوو، ناچار مستەفا بارزانی شاخەكانی هەڵبژاردەوە بۆ داكۆكی كردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان. بە پێداچوونەوەی قۆناغەكانی سەرەتای دامەزراندنی پارتی و تاكو ئێستا بینیمان كە تەنها پارتی بۆتە ئامانجی دوژمن و داگیركەران ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كەوا پارتی حزبێكی جەماوەرییە و خوازیاری مافی خەڵكی كوردستانە بە هەموو چین و توێژ و نەتەوە و ئاین و ئاینزاكانەوە، بۆیە بەردەوام بۆتە ئامانجی دوژمن و داگیركەرانی كوردستان و كۆیلەكانیان هەركاتێك دوژمنان دەستیان نەگاتەپارتی، ئەوا هەوڵدەدەن لەڕێگای خیانەتی حزبێك یان لایەنێك یاخود تاقمێك ئەجندای خۆیان جێبەجێ دەكەن بۆ ئەوەی كۆسپ و رێگری لە خەبات و داوا رەواكانی پارتی بكەن.بەڵام هێز وگەورەیی پارتی لەوەدایە و مێژوو سەلماندوویەتی كەهەر لەسەرەتای حوكمی عێراق كاتێك بریتانیەكان لەعێراق كشانەوە تاكو ئەمڕۆ حكومەت و كەس و لایەنە دژە پارتی ئاساریشیان نەماوە، وەك مەلیك فەیسەڵی یەكەم و مەلیك غازی و مەلیك فەیسەڵی دووەم و عەبدولكەریم قاسم و عەبدولسەلام عارف و عەبدولڕەحمان عارف و ئەحمەد حەسەن بەكر و سەدام حوسێن و هەر بنەماڵە و حزبێكیش هیچ وجودێكیان نەماوە، لەبەرامبەردا پارتی لەساڵی 1946 درووست بووە تاكو ئەمڕۆ هەر حزبی یەكەمە و بنەماڵەی بارزانیش هەر وەك خۆیان رابەر و سەركردەی بزووتنەوە ئازادی خوازی خەڵكی كوردستانن بەردەوام قوربانی ماف و ئازادیەكانی خەڵكی كوردستانایان داوە.ئەمەیە جیاوازی ئێمەی شۆڕشگێڕ و نیشتیمان پەروەر لە گەڵ حكومەت و تاقمەخیانەتكارەكان كۆیلەی وڵاتان و داگیركەرانی كوردستان. هەروەها چوار ساڵی رابردووش سەرۆك بارزانیی سەرٍەرایی قەیران و گوشارەكاندا و شەرٍ و گەمارۆكان ،ئامادە نەبوو، سازش لە سەر مافەرەواكانی كورد وكوردستان بكات ،ئەو ماف و دەسكەوتانەی دەیان ساڵە خەبات و قوربانیی بۆ دەبەخشرێ..ئەوانەی لە رابردوو و ئەمرٍۆ تەنیا قسە و دروشمی بریقەدار دەكەن و لە كاتە سەخت و هەستیارەكاندا پشتیان لە دۆزی كورد كرد و بوون بە پاڵپشتی نەیارانی كورد ، هیچ كاتێ جێگەی متمانەی گەل و نیشتیمان نین و ناكرێت ئەوانە پارێزەری خاك و نیشتیمان بن . پارتی دیموكراتی كوردستان و وەك پێشەنگ و ئاڵا هەڵگری كوردایەتیی هەموو كات قەڵغانی بەرگری بووە بۆ داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی كورد و كوردستان .پارتی هەردەم خۆی لە پێشمەرگە كردووەتە خاوەن، ئەگەر پارتی نەبێت كوردستان و پێشمەرگەش نابێت، بەڵام سەرۆكی پارتی، سەرۆك بارزانی، خۆی پێشمەرگەیە، بۆیە دەزانێت پێشمەرگە چەند بەرز و بەڕێزە، ئەوەیشی پارتی بۆ خۆشگوزەرانی و ژیانی پێشمەرگە دەیكات، هیچ حزب و لایەنێكی دیكە نایكات. ئەوەی پێشمەرگەی پارتی و بارزانی لە سحێلا و پردێ كردیان، هیچ كەس و لایەنێكی دیكە ئەوەی نەكردووە، ئەگەر پارتی و سەرۆك بارزانی نەبووایە، ئێستا كەسانی دیكە لە هەولێر حوكمیان دەكرد، بەڵام ئێمە وەكو پێشمەرگە ئازاكانی پارتی توانیمان هەم داعش لەناو ببەین. دژایەتیکردنی پارتی و بارزانی لە نێو خۆ و دەرەوە. روون و ئاشکرایە کە کارێزمایی سەرۆک بارزانی و پیادەکردن و خۆ بەخاوەن زانینی پرسی کورد و ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانبوو.هەر ئەمەش بووە هۆی ئۆمێد بەخشێک بۆ ئێستا و داهاتوومان و هەر بۆیە دەبێ پارتیش لەئاست دڵسۆزی جەماوەر و خەڵکی کوردستان خزمەتی زیاتر پێشکەشبکات. هەڵسوکەوتی تێکدانی تەوافقی سیاسی لەعێراق هەڵوێستی لایەنەکانی تر بەدوای خۆیدا دێنێ، ئەش سەرەتایەکی گۆڕانکاری نەخشەی سییاسی لەکوردستان و عێراقدا دەبێت.هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە روون و ئاشکرایە ئەنجامدانی ریفراندۆم بریارێکی دروست و لەجێی خۆی بوو، بەڵام وڵاتانی هاوپەیمان لە بەر پاراستنی بەرژەوەندی سییاسی و ئابووری خۆیان ئەمەیان نەدرکاند، لە هەمان کاتیشدا بۆ بەئامرازێک بۆ دژایەتیکردنی نەتەوەی کورد لە لایەن هەندێک وڵات و لایەنی ترەوە.هەموو دژایەتیکردن و تەحەدایانە لەلایەن لایەنەکانی بەرامبەر لە بەرژەوەندی پارتیدا دەشکێتەوە، و ورە و ئۆمێدی لایەنگرانی رێبازی پارتی و بارزانی بەرزتر دەکاتەوە، تا ئەو کاتەی بەرەو سەربەخۆیی و وەرزی سەرکەوتن دەڕۆین. تا گەلی كورد خاوەنی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی و دڵسۆز ونیشتیمانپەروەران بێ هیچ پیلانگێرییەك ناتوانێ كاروانی خەبات و تیكۆشانمان بۆ گەیشتن بە ماف و ئامانجەگەورەكەمان بوەستێێ..