نێچیرڤان بارزانی زامنی مانەوەی کوردستانێکی بەھێزە

نێچیرڤان بارزانی زامنی مانەوەی کوردستانێکی بەھێزە

ھەرێمی کوردستان لەم چواڕساڵەی دەسەڵاتی دەوڵتمەداردا بەسەخترین قۆناغی ( سیاسی و ئابوری و سەربازی ) دا تێپەڕی ، کە بەشاھیدی دۆست و دوژمن ئەگەر ھەوڵە بێوچانەکانی جەنابیان نەبوایا ئێستا شتێک نەمابوو بەناوی کیانی سیاسی و یاسایی ھەرێمی کوردستان ، کاتآ داعش پەلاماری عێراق و دواتر بەشێکی کوردستانیدا ، ئاوارەیەکی ئێجگار زۆر ڕووی لەھەرێمی کوردستان کرد ، کە ئەوکات بەقەیرانی سەختی دارایدا تێدەپەڕی ، بەڵام بە حیکمەتی بەڕێزیان توانرا جێگای ئەو ژمارە زۆرە پەرنابەرە بکرێتەوە و بەستانداردی نێودەوڵەتی کامپیان بۆ دروست بکرآ و پارێزراوبن ، ھەروەھا لەکاتی بڕینی بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان لەلایەک و جەنگی سەپێنراوی داعش لەلایەکی تر ھەندآ لایەن لەحکومەت کشانەوە و چەندین وەزارەتی ھەستیاری وەک ( پێشمەرگە و دارایی ) ان بەبآ گوێدانە ھەستیاری قۆناغەکە بەجێھێشت ، لەھەندآ ناوچەی کوردستان خەڵکیان ھاندا بۆ خۆپیشاندان و ھەردوو پرۆسەی خوێندن و تەندروستیان لەبەشێکی زۆری کوردستان ئیفلیج کرد ، دواکاری سەرەکیشیان ڕوخانی حکومەت و دامەزراندنی حکومەتێکی کاتی بوو ، بەڵام دەوڵەتمەدار لەھەوڵەکانی بەردەوام بوو ، سوربوو لەسەر ئەوەی کە ئەم کەشتیە بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام ، ئەوەبوو لەڕووی سەربازیەوە توانی ھاوپەیمانان بەتایبەت ( ئەمریکا و فرنسا و ئیتالیا ) ڕازی بکات کە مەشق بەپێشمەرگە بکەن و پڕچەکی بکەن ، چونکە ھێزێکی کاریگەری شەڕی دژی تیرۆرە و ھەرئەو دەتوانآ ھەموو پێکھاتەکانی عێراق و کوردستان بپارێزآ ، کە خۆشبەختانە ئێستاش کە نزیکەی ساڵێکە شەڕی داعش کۆتایی ھاتووە ، بەڵام ئەو ووڵاتانە ھەر بەردەوامن لە مەشق و ھاوکاری پێشمەرگە و ھەردوو ( کۆنگرێسی ئەمریکا و پەرلەمانی ئەڵمانیا ) بڕیاریاندا ئەرکی مەشق و ھاوکاریکردنی پێشمەرگە بۆ ماوەی ساڵێکی تر درێژبکرێتەوە ، لەڕووی ئابوریشەوە ھەر لەدەسپێکی قەیرانی داراییەوە خودی دەوڵەتمەدار پرۆژەی ( بایۆمەتری ) ڕاگەیاند کە خۆی لە داتایەتی ئەلیکترۆنی دەقیقی تایبەت بە ڕێژە و ژمارەی فەرمانبەران دەبینیەوە ، خۆشبەختانە توانرا ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەری وەھمی و دوو مووچە و .... ھتد بدۆزرێتەوە ، لەماوەیەکی کورتدا تاڕادەیەک توانرا ژمارەی ڕاستەقینەی فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تۆمار بکرآ ، لەلایەکی ترەوە جەنابیان زۆر بوێرانە توانی حکومەتی ناوەندی ڕازی بکات بەپێدانی بەشێک لەشایستە داراییەکانی حکومەتی کوردستان ، ئەوەبوو لەماوەیەکی کورتدا و لە بەھاری ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتمەدار مژدەی ڕەوینەوەی قەیرانی دارایی دایە ھاوڵاتیان و توانرا ڕێژەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران زۆر کەم بکرێتەوە و باری ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان سوک بکرآ .
لەڕووی نێودەوڵەتیشەوە دوای ڕۆژی ڕەشی ( ١٦ ئۆکتۆبەر ) ئەگەر ھەوڵە دبلۆماسیەکانی بەڕێزیان نەبوایا ئەزموونەکەمان لەبەردەم لەناوچوونێکی حەتمیدا بوو ، بەڕێزیان سەردانی کۆشکی ئەلیزی کرد لەفرنسا و لەگەلڕ ماکرۆن کوبووەوە ، دواتر توانی ڕای گشتی ووڵاتانی ئەوروپا بەلای دۆزی ڕەوای گەلەکەماندا ڕابکێشآ ، ووڵاتانی ئەوروپا ڕازی بکان کە فشار لە حکومەتی ناوەندی بکەن کە ڕێزی لە دەستوور بگرێت و مافە دەستوریەکانی ھەرێمی کوردستان زامن بکات ، لەسایەی ئەو ھەوڵانە ھەرێمی کوردستان مەترسیدارترین ساتەکانی بەڕآ کرد و ئێستا ڕۆژانێکی گەش چاوەڕوانی دەکات ، ھەروەھا خەڵکی کوردستانیش زۆر دڵسۆزانە و وەفادارانە ئەم ھەوڵانەی دەوڵەتمەداریان لەبیرنەکرد و لەھەردوو ھەڵبژاردنی ( پەرلەمانی عێراق و کوردستان ) پارتیان کردە حیزبی یەکەمی عێراق و کوردستان ، بۆیە ئەگەر بمانەوآ لە پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستاندا پێگەی ھەرێم لە ناوخۆ و دەرەوە پارێزراوبێت ، کوردستانێکی بەھێز و ئارام و ئاوەدانمان ھەبێت ، ئەوا پێویستە چوارساڵی داھاتوو ، چوار ساڵی پڕ خزمەت و پڕ دەسکەوتی دەوڵەتمەدار بێت ، بەتایبەت ئێستا پارتی ژمارەیەکی بەرچاو کورسی ھەیە لەپەرلەمانی کوردستان و دەتوانی پشتیوانێکی باشی ھەنگاوەکانی دەوڵەتمەدار بێت ،



Top