كارایی ئەندازیاری ئاسایش ودروستكردنی متمانەو بەهێزبوونی پێگەی كورد لە ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی

كارایی ئەندازیاری ئاسایش ودروستكردنی متمانەو بەهێزبوونی پێگەی كورد لە ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی
ژئۆ پۆلۆتیكی خاكی كوردستان كەوتۆتە چەقی مڵمڵانێی زڵهێزان و وڵاتانی ئیقلیمی و بە تاییەت كە خاك و نیشتیمانی كورد سەدەیەكە لەت لەت كراوە و گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی خاوەن ماف دەست بە خەبات و تێكۆشان كردووە تا مافەكانی بە شەرٍ بێ‌ یا ئاشتی بگەرێنێتەوە . بۆیە هەمیشە رۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەت خاكی كوردستان بەر هێرش و پەڵاماردان كەوتووە . ئاسایش وئارٍامی هەرێمی كوردستان بۆتە بابەتی سەرنج راكێش و جێگای سەرسامی وڵاتان و میدیا جیهانیەكان، ئارامی و سەقامگیری ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لەناوچەیەك جوگرافیایی وا دایە، كە رۆژانە بەدەیان تەقینەوەی تێدا روودەدات، ئارامی هەرێمی كوردستانش بۆتە جێگای سەرنج راكێشانی وڵاتانی جیهان و میدیاكان.هەرێمی كوردستان دورگەیەكی ئارامە و بە چەند هەوڵیكی ناحەزان ناشلەژێت و ئەو ئاسایش و ئەمنییەتەی كە ئەمڕۆكە لە هەرێمی كوردستاندا هەیە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لە وڵاتانی ئێران و توركیاشدا بوونی نییەو هەر كوردێك خۆی بە دڵسۆزییەوە ئاگاداری وڵاتەكەیەتی و ئێمەی كورد خۆمان بە قەرزداری كەسانێك دەزانین كە ئەم هێمنی و ئاسایشەیان بۆ بەدیهێناوین.راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كەسێكە كە توانا و وزەیەكی تایبەتی بۆ ئەم مەسەلە ئەمنیانە تەرخانكردووە و بە باشترین شێوە دەستی كردووە بە كاركردن لەسەر سەقامگیری ئاسایش و هێمنی هەرێمی كوردستان. واقیعی مێژوویی و سیاسی هەرێمی كوردستان و پرۆسەی بەدیموكراسیبوون بەراورد بە زۆر وڵاتی تری جیهان جیاوازە و تایبەتمەندێتی خۆی هەیە، ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر ئەو بایەخدان و گرنگیدانەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ناوچەیەكی ناسەقامگیری رۆژەهەڵاتی ناوین كە ئەویش هەرێمی كوردستانە بكەین و ویژدانەوە لە سەری بدوێن بە روون و ئاشكرایی بۆمان دەردەكەوێت كە ئاسایش و ئارٍامی بە بەردی بناغەی پێشكەوتن و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان هەژمار دەكرێت و بۆتە جێی متمانە . بەدڵنییاییەوە كەسایەتییەك و پێشمەرگەیەكی ماندوونەنناس لە پشت دابینكردنی ئەو كەشوهەوا ئارامەیە كە ئەویش راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، كە شەو وروژیان خستۆتە سەر یەك تا كوردستان بەرەو پێشكەوتن و گەشەسەندنی زیاتر بچێت لە رووی ئاوەدانی و سەقامگیرییەوە .هەرێمی كوردستان كەوتۆتە نێو چەقی ناوچەیەكی پڕ لە كێشە وئاڵۆزی وەكو خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە، كە دەوروبەرەكەی پڕە لە نائارامی و توندو تیژی و ناسەقامگیری، لە ڕەوش و هەلومەرجێكی وادا پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە كوردستان ئەركێكی سادە نییە لە لایەكی دیكەوە لە ماوەی رابردوو بە تایبەت لە كاتە هەستیارەكان ئەو كاتانەی كە دەوروبەرمان دەزگەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان زۆر بە سەركەوتوویی توانیویانە ئەركەكانیان لە پێناو ئارامی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان جێبەجیی كردووە، لەم هەڵومەرجانەدا رۆڵی سەركردەی نوێ ولێهاتوو وكارامە وخاوەن رابردو وئەزموونی پاك، رۆڵێكی چارەنوسساز ویەكلاكەرەوەیە لە هەڵسانەوە ودووبارە بونیادنانەوەی دامەزراوەكان، بەشێوەیەك كە بتوانێت لە هەموو بوارەكانی سیاسی، ئەمنی، ئابوری وكۆمەڵایەتی، دەستكەوتە نەتەوەییەكان بپارێزێت وپەرەیان پێ بدات. بێگومان نەتەوەی كوردیش خاوەنی چەندین كەسایەتی لێهاتوو وشارەزایە كە بتوانێت ئەم ئەركە پیرۆز ومێژووییە جێبەجێ بكات وئەزموونی حكومڕانی هەرێمی كوردستان لەم هەڵبەزودابەزە دەرباز بكات وبگەیەنێتە گەشەپێدان و سەقامگیری هەمیشەیی و بەردەوام. لێرەدا تیشك دەخەینەسەر كەسایەتیەكی ناسراو وبەئەزموون كە ئەویش مەسروور بارزانیە؛ دەبێت ئەو راستیەش بزانین كە ئارامی و ئاسایشی ناوخۆ تەنیا بە هێزەكانی ئاسایش ناپارێزرێت، بەڵكو پێوستە حكومەتی هەرێم بە هەماهەنگی دەزگاكانی راگەیاندن و خەڵك شان بە شانی یەكتر هاوكاری یەكتر بن تا دوژمنان و ناحەزانی گەلەكەمان نەتوانن زەفەرمان پێبەن .دوژمنانی گەلی كورد لەسەر ئاستی نێوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا، هەردەم پیلان بۆ راگرتنی پێشكەوتنە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەكان دادەڕێژن، بەڵام هەموو كات خەونە نەزۆكەكانیان پوچەڵ دەبێتەوە، هەركاتێكیش بیانەوێت پیلانەكانیان جێبەجێبكەن و لەمپەری تازە بخەنەبەردەم گەشەپێدانی كوردستان، ئەوا هەرێمی كوردستان بە نەخشەرێگەی تازەی ئاوەدانی و پەرەپێدان وەڵامیان دەداتەوە، بە جۆرێك لەگەڵ هەر پیلانێك نەمامێكی ئاوەدانی، درەختێكی تازە دەڕوێنرێت لە دروستكردنی تەلاری هیوا بۆ گەلی كورد.ئارامی و سەقامیگری لە هەر وڵاتێك بە پلەی یەكەم وا دەكات كە زیاتر پرۆسەی ئاوادانكردنەوە و ئابووری و سیاسیی گەشە بكات ئەمەش هۆكاری سەرەكییە بۆ ئەوەی بەرەو خەون ومافی دەیان ساڵەی كە لە پێناویدا هەزاران قوربانیمان مان داوە بێتە دی .لە لای زۆربەی دەوڵەتان، مانای سەرەكیی ئاسایشی نەتەوەیی بریتییە لە پاراستنی سەربەخۆیی و یەكپارچەییی خاك و پاراستنی شێوەی ژیانی نەتەوەیی و ڕێگرتن لە دەستێوەردانی دەرەكی. كەواتە ئاسایشی نەتەوەیی لە پلەی یەكەمدا، خۆپاراستنە لە هەڕەشە و مەترسییە دەرەكییەكان بە مەبەستی سەربەخۆییی سیاسی، هەروەها پاراستنی بەها باڵا كەلتوورییەكان و دووركەوتنەوە لە ترس و دڵەڕاوكێ، چ دەرەكی بێت چ ناوخۆیی، ئەوەیش وا لە دەوڵەتان دەكات كە پانتاییی ئاسایشی خۆیان بەرفراوان بكەن. بەم واتایە كە تا مەترسی و هەڕەشەی دەرەكی بەردەوام بێت، ئەوا مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوخۆییی دەوڵەت بەردەوام دەبێت.ئەمنیەت و ئاسایشی و سەقامگیری كوردستان یەكێك لەو كارنامەی پارتییە كە هەمیشە پێداگری لەسەر كردووە و سەلماندوویەتی كە بۆ پارێزگاریكردنی كوردستان چۆن كۆششی كردووە.ئەوەی لە هەرێمی كوردستان زۆر سەرنجی خەڵكی راكێشاوە ئەو سەقامگیرییەیە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بە هەرێم سەرسامە، بەڵگەیش شكاندنی رێكخراوی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی هەرێم وەك كیانێك و هەروەها رووبەڕووبوونەوەی حەشدی شەعبی و شكاندنی ئەوانیش لە پردێ و سحێلا بەڵگەیەكی دیكەبوو كە ئاسایش و سەقامگیری هەرێم چەندە لای پارتی سەنگ و قورسایی هەیە.ئەو سەقامگیرییە وای كردووە كە هەرێم لەنێو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە جیاواز لە عێراقدا سەیربكرێ، لە نێوخۆیشدا خەڵك شانازی گەورەدەكەن كە هەرێم سەقامگیرە و ئاسایشی هاووڵاتیان پارێزراوە، ئەگەر سەیری عێراق بكرێ دەبینرێ كردەری تیرۆر و رفاندن و ناجێگری ئەمنی لەچ دۆخێكدایە،پەرەپێدانی ئابووری، پێویستیی بە دژایەتیی گەندەڵی و بوونی شەفافییەت و سەروەریی یاسا و بەهێزبوونی كەرتی تایبەت و پاراستنی خاوەندارێتی ماددی و مەعنەوی و كەمكردنەوەی نادادپەروەری و زیاتركردنی ئازادییەكان هەیە، كە ئەمەیش جارێكی تر دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی سیستەم و كۆمەڵگە و ڕەوایەتیپێدان بە سیستەمی سیاسی و ئامانجەكانی، كە لە كۆتاییدا ئاسایشی وڵات جێگیرتر دەكات.لە نەبوونی ئابوورییەكی پتەو و بەهێز، قەیرانەكانی هەڵاوسان، بێكاری، لێكترازانی قووڵی چینایەتی، بڵاوبوونەوەی هەژاری، زیادبوونی گەندەڵی، بەرزبوونەوەی ئاستی تاوان و توندوتیژی و ناسەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی ڕوو دەدات، كە كاریگەریی لەسەر كۆی پرۆسەی سیاسی و ئاسایشی وڵات هەیە. لەبەڵام ئەگەر سەیری هەرێمی كوردستان بكرێ دەبینرێ كە خەڵكی چۆن بەو پەڕی ئازادییەوە گوزەران دەكەن.هێزە ئەمنییەكان و ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە بەردەوامی لە پارێزگاریكردنی كوردستان دان، ئەم دەستكەوتانە پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەری پێداگرە بۆ پارێزگاریكردن لە كوردستان، بۆیە خەڵك لەڕووی سەقامگیری و ئاسایشی هاووڵاتیان و پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكانی كوردستان .هەروەها هەڤاڵی ماندوونەنناس مەسروور بارزانی لە هەموو بوارەكاندا خاوەن شارەزایی و توانا وئەزموونی هەیە بۆ لەئەستو گرتنی ئەركی زیاتر وهەڵسانەوەی نەتەوە لەم دۆخە ناهەموار ودژوارەی كوردستان دا، بە گەواهی ئەوانەی باس كران دەكرێت بگوترێت هەرێمی كوردستان پێویستی بە توانا وروخسار وكەسایەتی وا هەیە بێنەپێشەوە و ئەركی سەخت وقورسی نەتەوەسازی و دەوڵەتسازی‌ لە ئەستۆ بگرن وتەكانێك بە هەرێمی كوردستان ببەخشنەوە لە هەموو بوارەكانی بەدامەزراوەكردنی پرۆسەی سیاسی وحكومڕانی، بووژانەوەی ئابووری ورێكخستنەوەی ئەمنی وسەربازی وهتدهەروەها بەرێز راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش جگە لە رۆڵی بەرچاو و ئەرك و ماندووبوونی لە رووی كاری ئاسایشی و سەقامگیری لە رووی دیپلۆماسییەوە لە ماوەی رابردوو و تا بە ئەمرۆ كاری بۆ زیاتر بەهێزكردن و بەدەسهێنانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ ئارٍامی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان كردووە كە ئەوە هەنگاوە ستراتیژیانە رێگە لە بەردەم زیاتر پێشكەوتنی سیاسی،ئابووری ،كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان زیاتر دەكات ..
Top