خۆراگریمان وشازش نەكردن كلیلی سەركەوتن و بەدەسهێنانی مافەرەواكانە..

خۆراگریمان وشازش نەكردن كلیلی سەركەوتن و بەدەسهێنانی مافەرەواكانە..
پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە رابەرایەتی‮ ‬باوكی‮ ‬ڕۆحی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد مستەفا بارزانیی و پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬دژ بە رژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق خەباتیان كردوەو جەنگاون بۆ بەدیهێنانی‮ ‬مافە رەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردو هەر لەو پێناوەشدا هەزاران شەهیدو برینداری داوە جگە لە زیندابەچاڵ و ئەنفالكراو و‮.... ‬هتد.خەباتی دەیان ساڵە ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كە تێیدا بە دەیان هەزار شەهیدی پێشكەش بە ئازاد و سەربەستی خاك و نیشتیمان كردووە ،بۆ ئەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد ببێتە خاوەنی‮ ‬مافە بنەرەتی‮ ‬و نەتەوایەتیەكانی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬وەكو هاوڵاتی‮ ‬شەریكی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا بكرێت لەعیراقدا،‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬دروستبونی‮ ‬شۆرشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلول هەر لە زاخۆوە تادەگاتە خانەقین تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان وەك پێشمەرگەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەیەك دەنگ و بەیەك ریز و بەیەك هێز رووبەرووی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس بوونەوە و تەواوی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان سەقامگیربوو و لەژێرسایەی‮ ‬ئاڵای‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بارزانیی‮ ‬نەمر‮. ‬هەر ئەو‮ ‬یەكریزی‮ ‬و تەباییەی‮ ‬سەرتاسەری‮ ‬كوردستان،‮ ‬رژێمی‮ ‬عێراقی‮ ‬ناچاركرد كە بیر لەوە بكاتەوە كە رێكەوتننامەی‮ ‬جەزائیر لەنێوان سەدام و شای‮ ‬ئێران و سەرۆكی‮ ‬جەزائیر هەواری‮ ‬بومیدیەن واژو بكات و لەبەرامبەر بە شكستهێنانی‮ ‬شۆرش بەشێكی‮ ‬خاكی‮ ‬عیراق بدات بە ئێران‮.هەروەها لە ‮ ‬شۆرشی پێشكەوتنخوازی‮ ‬گوڵانیش هەر پێشمەرگە و لایەنگرانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوون دەستیان كردەوە بەشۆرش و بەرامبەر بە رژێمی‮ ‬بەعس وەستانەوەو بەرگریان لەخاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان كردو لە ساڵی‮ ‬1991 لەراپەرینە مەزنەكەی‮ ‬كوردا توانیان تەواوی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان لە بەعسیەكان پاك بكەنەوە و كۆتاییان بەرژێمی‮ ‬بەعس و رژێمی‮ ‬سەدامی‮ ‬دیكتاتۆر هێناو لەكۆبونەوە جەماوەریەكەی‮ ‬شاری‮ ‬كۆیە جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬پێشنیاری‮ ‬كرد كە هەڵبژاردن بكرێت و پەرلەمان و حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دابمەزرێت،‮ ‬لەساڵی‮ ‬2003 ‮ ‬و لەدوای‮ ‬روخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەدام بە هەوڵ و ماندوبوونی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و لایەنەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستانی‮ ‬و عیراق بۆ دروستبوونی‮ ‬عیراقێكی‮ ‬فیدراڵ دوور لەتوندو تیژی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬و تایفی،‮ ‬بەڵام بەداخەوە ئەوەی‮ ‬روویدا لەلایەن سەرۆك هۆزو عەشیرەت و دەسەڵاتدارانی‮ ‬باشوور و ناوەراستی‮ ‬عیراق بە شیعەو سوننەوە بەرامبەر بەكورد هەمان هەڵوێست و بیروبۆچونی‮ ‬رژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عیراق بوو،‮ ‬بگرە خراپتریش مامەلەیان لەگەڵ كورد دەكرد و هاوڵاتی‮ ‬كوردیان بەپلە دوو و سێ حساب دەكرد،‮ ‬هەر ئەو عەقڵیەت و تێگەیشتنەی‮ ‬ئەوان بوو وایكرد كە جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بیری‮ ‬لەوەكردەوە كە هیچ چارەسەرێكی‮ ‬تر نیە بۆ ئەوەی‮ ‬لەگەڵ عیراقێكی‮ ‬وادا نەمێنینەوە گەیشتە ئەو قەناعەتەی‮ ‬كە لەگەڵ حیزب و لایەنەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان كۆبونەوەیەك بكرێت و بریاری‮ ‬ریفراندۆم درا بۆ ئەوەی‮ ‬ببینە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان‮.‬ و ئینجا سەركەوتنی مێژوویی تۆمار كرد و دواتر كوردستانی لە داگیركەران و سرٍینەوە پاراست و دواتر لە هەڵبژاردنەكانی عێراق و كوردستان جارێكی تر بە هەموو داگیركەران و بەغدای گووت و ژێر دەستی قبوڵ ناكات و چونكە كورد خاوەن دۆزێكی رەوایە و مەحاڵە لە بەدەسهێنانی ئامانجەگەورەكەی پاشگەز بێتەوە...ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ باكگراوند مێژوو و خەبات و سیاسی و مێژوویی ئاشتیخوازانەی بنەماڵەی بارزانی لە كوردستاندا، دەبینین دەیان نموونە و هەنگاوی چاكسازی و ئاشتی لەسەر دەستی ئەم بنەماڵەیە هاوێژراون، بۆ بنیادنانی ئاشتی و پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و رێزگرتن لە هاووڵاتی، لەسەر بنەمای مرۆڤ بوون نەك لەسەر بنەمای نەتەوەیی یان ئایینی. هەر بۆیە پێموایە ئەم پاشخان و رابردووە و ئەو ژینگە دەروونیە، وایكردووە كەسێكی ئاشتیخوازو مرۆڤ دۆستی وەك سەرۆك مەسعود بارزانی بێتە بەرهەم. بارزانی وەك رابەر و كەسایەتیەكی دیار و كاریگەر لە دروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەیر دەكرێت . بارزانی لەوەتەی دەستی بە خەباتی رزگاری و ئازادی كردووە، بۆ ئەوە كاری كردووە ئاشتی بەسەر شەڕدا سەركەوێت و گەلی كورد لەسەر خاكی خۆی بە ئاشتی‌و دوور لە چەوساندنەوە بژیت. هەرگیز بڕوای بە شەڕ و توندوتیژی نەبووە،. لەبەر رۆڵی كاریگەر و ئاشتیخوازانەی سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش گوێ بۆ بۆچوون و تێبینی و سەرنجەكانی بارزانی رادەگیرێ. وڵاتانی خاوەن بڕیار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە تایبەتی ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا، ناچارن پەنا بۆ بارزانی بێنن، بۆ هەموو تەنگژەیەك بە تایبەت ئەو كێشەو تەنگژانەی لە عێراقدا روو دەدەن، داوا لە بارزانی دەكەن دەستپێشخەری نوێ بخاتە روو، تەنها بارزانی بە رزگاركەری بارودۆخە ناهەموارەكان دەزانن، كە زۆرینەی گەلی عێراقیش بە كورد‌و عەرەبی شیعە و سوننەوە متمانەی پێ دەكەن. ئێستا دەبینین رۆژانە هەموو لایەنەكان پەنا بۆ بارزانی دێنن و داوای لێ دەكەن چارەسەرێك بۆ تەنگژەی عێراق بدۆزێتەوە. بارزانی لەسەر ئاستی نەتەوەی كوردیش هیوا و ئومێدێكی گەشە لە دڵ و دەروونی هەموو كوردێكدا، هەتا ئەوانەش كە لە رووی سیاسیەوە جیاواز لە بارزانی بیر دەكەنەوە، هەر بۆیە بارزانی كەسایەتیەكی كاریگەری هەیە لەدروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. خوا نەخواستە ئەگەر شەڕێكی دیكە لەسەر كورد فەرز بكرێت، ئەوا بڕیارەكانی بارزانی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەشلەژێنێ، لەبەر ئەوەی زۆربەی گەلی كورد بە رابەر و سەرۆك و مەرجەعی خۆیانی دەزانن، هەروەها چەندین ناوەند و سەنتەری لێكوڵینەوەی ستراتیژی تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانیشتن دەكەن، بۆ گوێ گرتن لە راو سەرنجەكانی سەرۆك بارزانی، هەروەها وڵاتانی داگیركەری كوردستانیش گوێ لە بۆچوونەكانی بگرن، لەسەر ئاستی میدیایی جیهانیش لەلایەن چەندین دەزگا و كەناڵی نێودەوڵەتی گەورەوە، ئەو بەرەو پێشچوون و سەركەوتنە گەورانەی كە لە بوارەكانی ئەمنی ـ سیاسی و ئابووری لە كوردستاندا بەدی هاتوون، بۆ رۆڵ و سیاسەتی نەرم و حەكیمانەی سەرۆك بارزانی دەگەڕێننەوە. ‬پارتی‮ ‬و بارزانی ‬خواست و ئامانجە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬پێ دەهێنانەدی،‮ ‬بێگومان ئەوەش بەرهەمی‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و لێهاتووی‮ ‬سیاسیەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەركردایەتیەكەی‮ ‬بووە و هەمیشە داوای‮ ‬خۆشگوزەرانی‮ ‬بۆ‮ ‬گەلانی‮ ‬عێراق بەگشتی‮ ‬و نەتەوەی‮ ‬كورد بەتایبەتی‮ ‬كردووە،‮ ‬چونكە لەهەناوی‮ ‬زام و ئازارەكانی‮ ‬كورد چەكەرەی‮ ‬كردووە،‮ ‬بۆیە هیچ مایەی‮ ‬دوودڵی‮ ‬نیە لە ئێستادا دوای‮ ‬پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق‮ ‬جارێكی‮ ‬تر‮ ‬سیاسیە نەفامەكانی‮ ‬بەغداد‮ ‬ڕووبەڕووكەنەوە هەرێم بۆ وەرگرتنی‮ ‬كورسی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬لە بەغدا،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬چاك درك بەوە ئەكەن عێراق بەبێ بەشداری‮ ‬پارتی‮ ‬جگەلە حوكمێكی‮ ‬كارتۆنی‮ ‬هیچی‮ ‬تر نیە لەوەش زیاتر حوكمەكەیان ناگاتە كەناری‮ ‬ئارامی .ئەگەر سەركردایەتی‮ ‬كورد لە داڕشتنەوەی‮ ‬دەستور هۆشیار نەبووایە دەمێك بوو هەولێر و دەهۆك و سولیمانی‮ دەبوونە سێ‌ شاری عێراقی سپۆنسەر ئێران ‮. ‬پارتی‮ دیموكراتی ‬بە‮ ‬ڕێبەرایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬توانی‮ ‬مافە سیاسی‮ ‬و ئابوری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و فەرهەنگی‮ ‬یەكانی‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬كورد لە دەستور جێگیر بكات و سیفەتێكی‮ ‬بەردەوام و مسۆگەر وەربگرێت‮.‬
Top