لە رۆژی خیانەتی ۱٦ ئۆکتۆبەر ماڵی بارزان سەری رەشیان چۆلکرد

لە رۆژی خیانەتی ۱٦ ئۆکتۆبەر ماڵی بارزان سەری رەشیان چۆلکرد
رۆژی خیانەتی نەتەوەیی کە چەندین کاڵفامی سیاسی و باڵی خیانەتکارانی ۱٦ی ئۆکتۆبەر جگە لەوەی لە رێگای سەربازیەوە خاکیان فرۆشت و خاکی کوردستانیان رادەستی دووژمنانی گەل و میللەت کرد لە هەمان کاتدا دەزگاکانی راگەیاندنەکانیان خستبووە بەرژەوەندی داگیرکەرانی کەرکوک و کوردستان، و هەواڵ و پڕوپاگەندەی بێ بنەما و مایە پووچیان بڵاو دەکردەوە هەم بۆ دابەزاندنی مۆڕاڵی پێشمەرگەکانی سەنگەر و بەرگری و هەم بۆ دروستکردنی ئاژاوەو تێکدانی بارودۆخی ئەمنی ناو شارەکان بەوەی ماڵباتی بارزان سەری رەشیان چۆلکردووە، چونکە خۆیان باش دەزانن تەنها پارێزەری راسەقینەی كوردستان ماڵباتی بارزان و پێشمەرگەی پارتی و شوێن کەوتوانی رێبازی بارزانی نەمرن کە دەتوانن خاك و نه‌ته‌وه‌ لە هێرش و داگیرکاری ناحەزان بپارێزن. کەواتا باش پلانیان بۆ دانرابوو لەلایەن ئاغاکانیان کە پڕوپاگەندی راگەیاندنەکانیان هاوکات بێت لەگەڵ خاک فرۆشتن و پێش دەبابە و هەمەڕی حەشدی شەعبی و پاسداری ئێرانی و حزب اللە لبنانی بکەون .
بێگومان لە یەک خاڵدا راستیان گووت کە ئەو رۆژی ئەوان خیانەتیان لە خاک و نشتیمان کرد و هەرزان فرۆشیان کرد بە دووژمنان و داگیرکەران، ئەوکاتە ماڵباتی بارزان گەورە و بچووکیان ئەوەی کە دەیتوانی دەستی چەک هەڵبگرێت لەسەری رەش نەمان روویان کردە سەنگەرەکانی بەرگری و مقاوەمەت و پاراستنی سنورەکانی کوردستان هەر لە سنوری ئێران و تورکیا و سوریا و عێراق و دێگەڵە و هیران و نازەنین و مخمور و پردێ و سحێلا چ بۆ رووبەرووبونەوەی دوژمنانی دەورووبەر و چ بۆ بڕینی دەستی دووژمنانی ناوخۆی کوردستان کە بەپێ پلانەکانیان و بەخەیاڵی خاویان دەیانوویست قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌ و له‌ناوی به‌رن، لە پێناو ئاغاکانیان و عێراق ئەلعزیمکەیان، ئەوان باش دەیانزانی چ دەڵێن بە خەڵکی کوردستان بەو پەیامەیان، چونکە کوردستانیان کاتێک بێ ئومێد دەبوون کە پێشمەرگەی پارتی و ماڵی بارزان شەڕ نەکات کە ئەوەش مەحاڵە.
ئەوێی رۆژیێ گەورە و بچووکی بارزانیەکان بە سەرۆکایەتی و فەرماندەیی سەرۆک بارزانی شان بە شانی پێشمەرگەی پارتی و خۆبەشە دڵسۆزەکان لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری و لەگەڵ سروودی ئەرەقیب و خۆ نەچەمێنەکان بەرگرییان لە خاک دەکرد و لە ماڵ و حاڵی خۆیان دانەنیشت و خۆیان بچەمێنن بۆ دووژمنان و داگیرکەران ، لەبەر ئەوەی لە کەلتوری پارتی و بارزانیدا نیە میللەت بفرۆشێت بۆ دەستکەوتی کەسی و حزبی و ئەوان موریدی تەریقەتی شێخ ئەحمەد و شێخ عبدالسلام و بارزانی نەمر و کاک ئیدریسن و هیچ و لەکاتی تەنگژە و ناخۆشی ئامادەنین میللەت بکەن قوربانی خۆیان و ئەوان هەردەم لە پێشەوەی قوربانیدان بوونە بۆ میللەت . کەواتا ئەو رۆژی خاکتان هەڕاجکرد و خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەرتان ئەنجامدا و کەرکوک شارەکانی کوردستانتان لەسەر سینیەک و بە رێکەوتنێک و خیانەتێکی مێژووی تەسلیمی داگیرکەرانکرد ، یەک راستیتان فەرموو کە هەقە خەڵات بکرێن لەسەری ، ئەوەش ماڵباتی بارزان سەری رەشیان چۆلکرد ! چۆلکردن بەرەو سەنگەری پاراستنی شکۆی کوردستان و تۆمارکردنی داستانەکانی پردێ و سحێلا و محمودیە ، چۆلکردن بۆ پاراستنی ناو و شکۆی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان و هەرێمی کوردستان لەدەست دووژمنانی ناوخۆی و عێراقی و ئەقلیمی و نێودەوڵەتی ، راستانکرد پێش شاشەی تەلەفزیۆن و قەنەفیان چۆلکردوو و بەرگە خاکیەکەیان لەبەر کردو دەستیان دایە تفەنگ و بەرگریان لە کوردستان کرد ، لەبەر ئەوەی ماڵباتی بارزان پەروەردەی رێبازێکن هەر کات مەترسی دووژمنان لەسەر خاکی کوردستان بێت ئەوان لە ماڵەوە دانانیشن .
Top