نێچیرڤان بارزانی یەکەم بەردی بناغەی دیموکراسی بونیاتنانیکی کوردستانی بەهێزە

نێچیرڤان بارزانی یەکەم بەردی بناغەی دیموکراسی بونیاتنانیکی کوردستانی بەهێزە

لەدوای ئینشقاقی نەوشیروان لەمندالدانی یەکیتی نەوشیروان موستەفا ئەوەی لەناویەکیتی خەونی بەبڕیاردانی سیاسی هەریم دەبینی وەک کەسی یەکەم ویستی لەریگای پەرلەمان ببیتە ئەم خاوەن بڕیارە سیاسیە ئەوەی لەنا یەکیتی پی نەگەیشتبوو ویستی لەریگای ئەم بزوتنەوەیەی کەدروستی کردبوو پی بگات و وەک خاوەن فەلسەفەیەکی سیاسی تعریفی ئەو نمایشەبکات کەخۆی دەیزانی چۆن نوسەری ئەم سینارویەسیاسیانەی کەچۆن دەینوسێت و دادەرێژیت،بەڵام دەرئەنجام شەقامی سلیمانی بوو بە بازاری هەراجی جنیودان و تیکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بەئامانج کردنی پارتی لەژیر ئیرهابی فیکریدابەمونەزەمی بەرنامەریژی بۆکراو ڕۆژانە کاری لەسەر ئەم ئیرهابە فیکریە دەکرا،غیابی مام جلال دوای نەخۆش کەوتنی ژینگەی سلیمانی بۆ ئەم فەوزایە سیاسیە لەبارترو فراونتر کرد لەسلیمانی بۆیە زۆر بەئامانج و پیلانگیری دەیانەویست ئەم فەوزایە بگوازنەوە بۆ هەولیر هەولەکانیان بەرشکستی یەک لەدوای یەک دەکەوتن،بۆیە گەر بۆ میژووی کابینەکانی حکومەتی هەریم دابچینەوە لەیەکەم خولی پەرلەمانەوە تاکوو ئەم کابینەیە تازەیە پارتی قوربانی لەئیستحقاقاتی هەلبژاردن و مافی سیاسی خۆی داوە لەپیناو یەک ریزی و ئارامی کوردستان تحمولی قورسایی قۆناغی میژووی و هاشوهۆش و موهاتەراتی سیاسی کردوەو نازی هەموو حیزبەکانی کوردستانی راگرتووە بروای بە ژیانی هاوبەشی سیاسی هەبووەو خەباتی پراکتیزەکردنی کردوە بۆ ئەم مەبەستە،بەلام بەلام نیازی خراپی سیاسی یەکیتی و گۆڕان وکۆمەڵ و یەکگرتو بەرامبەر هەریم و ئامانج کردنی پارتی لەڕۆژی ۲۳/٦/۲٠۱٥دەرکەوت دژی پارتی ئەویش بەپچەوانەی ئەو ریکەوتن و ئیتفاقەی لەگەڵ پارتی دا کرابوو پۆسەیەکی سیاسی بوو لەپەرلەمان دژی پارتی گەرچی شەوی۱۸/۸/۲٠۱٥هەموو پارتەسیاسیەکان بەنوینەرایەتی ئەمریکا بڕیاریاندا رۆژی ۱۹/۸/۲٠۱٥دانیشتن نەکریت و ئەم کیشەیە نەورژینریت بەڵام یوسف محمد گوی بۆئامۆژگاری حیزبەکان نەگرت دانیشتنی بەریوەبردو نیسابی قانونی تەواو نەبوو شکستی خواردو پرۆسەی سیاسی هەریمی بردە باری مت بوونەوە دەرئەنجامی ئەوە بزوتنەوەی گۆران دەستی کردەوە بەئاژاوەگیری پەلاماری بارەگاکانی پارتیان دا ئەمەش بۆ هۆی ئەوەی لە۱۲/۱٠/۲٠۱٥یوسف محمد ریگری لیکرا بیتە هەولیر دیبورتی سلیمانی کرایەوەئەمجارە لەدەباشان کرا بۆ زیندوو کردنەوەی ریکەوتنی دەباشانی نیوان مام جلال و نەوشیروان کرایەوە مام جلال بەبی دەنگی و نەخۆشیەوە هینرا بۆ واژوو کردنی ریکەوتنی دەباشان لەنیوان مام جلال و نەوشیروان،پۆسەی سیاسی حیزبەکانی کوردستان بۆ ئیفلیجی پرۆسەی سیاسی کوردستان دەرئەنجامەکەی خیانەتی ۱٦ی ئۆکتوبەری لیکەوتەوە لەئەنجامدانی ئەم خیانەتەش حیزبەسیاسیەکانی کوردستان هیچ هەلویستیکیان نەبوو وورتەیان لەدەم نەهات،تائیرە هەژموونی واقیعی ئەئەحداسانەیە لەپرۆسەی سیاسی کوردستان کە پارتی نەفەسیکی فراونی قولی سیاسی هەبووە هەموو پیلانگیریەکانی شکست پی هیناوەو دەستی بەباڵای پرۆسەی سیاسی و پراکتیزە کردنی دیموکراتیەوە گرتووە بەپیچەوانەی حیزبەکانی تر کەلەپەنا ناوی دیموکراتی بۆسەی سیاسی و پیلانگیریان ئەنجام دەدا،بۆیە لەکابینەی تازەی حکومەت دا کەپارتی بەدروشمی بونیاتنانی کوردسانیکی بەهێز سەرکەوتنیکی گەورەی تۆمارکرد لەم قۆناغەتازەیەدا نیچیرڤان بارزانی لەراگەیاندراوی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەلبژاردنی خولی پینجەمی پەرلەمانی کوردستان دا ئاماژەی ئەم ڕاگەیاندراوە پیمان دەڵیت نیچیرڤان بارزانی یەکەم بەردی بناغەی دیموکراسی و کوردستانیکی بەهیزترە بۆ داهاتوو لەخولی تازەی کابینەی حکومەت بارزانی سەرۆک وەزیران بەم هیزوە لەپڕاکتیزەکردنی دەولەتداری دەبینین،
Top