داستانی پردێ ئومێدی گەڕاندەوە ە بۆ نەتەوەیەك
October 22, 2018
وتار و بیروڕا
لە دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلول بە ڕێكەوتن نامەی وڵاتانی ئیقلمی، گەلەكۆمەی دووژمانی گەلی كوردستان لە وڵاتی جەزائیر لەبەرواری6 /3/1975، گەلی كورد هیوا بڕاو بوو، چونكە شۆڕشی ئەیلول شۆڕشی ناوچەیەكی داخراو نەبوو، شۆڕشێكی سەرتاسەری و جێگەی ئومێدی نەتەوەیەك بوو، بەڕابەرایەتی(بەرزانی نەمر) گەشتبووە ئاستێك تەنگی بەڕژێمی بەعس هەڵچنی بوو، بەڵا وەك ئێستا خیانەت لەو شۆڕشە كرا و گەلی كورد لە شۆڕشی كوردستان هیوا بڕاو ببوو، هیچ ئومێدێكیان نەمابوو.
زۆری نەخایاند شۆڕشی گوڵان بەڕابەرایەتی سەرۆك و پێشمەرگە(مسعودبارزانی) ساڵی1976سەری هەڵداو بووە جێگەی ئومێدی نەتەوەیەك.
دیسان دوای خیانەتی16ی ئۆكتۆبەر و گەلەكۆمەی وڵاتانی ئیقلیمی و بەچاوساخی گرووپێكی خیانەتكار كەركووكی بەدەستەوەدا و زوڕنای گرتنی هەولێری دەژەنی، ئومێدی بۆنەتەوەیەك نەهێشت و گەلی كوردی بێ هیوا كرد، ئەمە لەكاتێكدا سوپاو حەشدی شەعبی لەسەركەوتنی داگیركردنی كەركووك غروری سەركەوتن ببوون، لەرۆژی ٢٠ی ئۆكتوبەر، فەرماندەكانی ئەو هێزە داگیركەر و پەلاماردەرانە كە بۆنی نەوتی كەركووك مەست و كەڕ و لاڵ و كوێری كردبوون، بە ئامانجی داگیركردنی پایتەختی كوردستان، بەرەو تێپەڕین لە شارۆچكەی " پردێ" فەرمانی جووڵەیان دەركرد.
ریز بوونی لەشكرێكی هەزاران كەسیی ئیقلیمی، تەیار بە سەدان چەك و ئالیاتی جەنگیی پێشكەوتووی وەك: دەبابەی ئابرامز و هامەر و باجەر و دۆشكە و مودەرعەی ئەمریكی و تۆپی دوورهاوێژ و كاتیۆشا و سارۆخی كۆرنێت لە بەرەی دوژمن و لەبەرانبەریشدا، دامەزرانی بەرپرس و فەرماندە و پێشمەرگەكانی بەر فەرمانی میحوەری رۆژئاوای كەركووك، كە بۆ رێگرتن لە پێشڕەویی داگیركەران بەرەو هەولێر، پەیمانی سەركەوتن یان شەهید بوون لەو سەنگەرانەیان بەستبوو، تابلۆیەك لە جەنگێكی مێژوویی و چارەنووسسازی نێوان كورد و داگیركەرانی نەخشاند بوو. ئەو رۆژە چاو و دڵ و هەست و هیوای هەموو كوردستان لە سەر پردێ بوو، كە پێشمەرگە وەك هێزی رۆژی تەنگانە و رۆژە سەختەكان، گەل و نیشتمان و پایتەختەكەی لە داگیركەران بپارێزی.
سوپای كوردستان و سوپای داگیركەران ئاوقای یەكتر بوون و بە توندی بە گژ یەكدا چوون. گرمەی تۆپ و شریقەی گوللە و بڵێسەی ئاگر و دووكەڵی بارووت و تۆزی هاوەن و زڕەی زنجیری دەبابەی دوژمن، ئاسمانی پردێ و ناوچەكەی داگرتبوو. پێشمەرگە وەك چیاكان چەقیبوون و وەك داربەڕووەكان وەها خۆیان داكوتابوو كە سینگیان ببووە قەڵغانی پاراستنی نیشتمان و بەها بەرزەكانی. سەرەنجام بە هەموو ئەو ناهاوسەنگییەی كە لە رووی سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسییەوە لە نێوان بەرەی وڵاتپارێزانی كورد و دوژمنانی داگیركەر و خاكفرۆشان لە ئارادا بوو، پاش زیاتر لە ٨ سەعات شەڕی بێ پسانەوە و بەردەوام، دوژمن نەك هەر نەیتوانی بەرەو ئامانجە دیاری كراوەكەی پێشڕەوی بكات، بەڵكوو تێكشكان و هەڵاتن و ڕاونران، هەموو ئەو غروور و لە خۆبایی بوونەی بە هۆی خیانەتەكەی تاقمەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە، كەڵەكەی سەر لەش و رۆحیان ببوو، پووكایەوە.
میدیاكان هەواڵی سەركەوتن و لوت كشانی دووژمنیان بڵاو كردەوە، بەهەزاران كەلاكی بۆگەنی دوژمن و دەیان تانك و هەمەر و باجەری ئامرزێكی سوتاوی دووژمن لەبەرەكانی جەنگ بەجێما، دیسان جارێكی دیكە پارتی و سەرۆك و پێشمەرگەی كوردستان ئومێدیان بۆ نەتەوەی كورد گەڕاندەوەو دووژمنانی گەلیان نائوومێد كرد.