گەر هەڵوەستەیەك بە قۆناغەمێژووییەكانی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان و تاكو ئێستا بینیمان كە تەنها پارتی بۆتە ئامانجی دوژمن و داگیركەران ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كەوا پارتی حزبێكی جەماوەرییە و خوازیاری مافی خەڵكی كوردستانە بە هەموو چین و توێژ و نەتەوە و ئایین و ئاینزاكانەوە، بۆیە بەردەوام بۆتە ئامانجی دوژمن و داگیركەرانی كوردستان و نۆكەرەكانیان، هەركاتێك دوژمنان دەستیان نەگاتەپارتی، ئەوا هەوڵدەدەن لەڕێگای خیانەتی حزبێك یان لایەنێك یاخود تاقمێك ئەجێندای خۆیان جێبەجێ دەكەن بۆ ئەوەی كۆسپ و رێگری لە خەبات و داوا رەواكانی پارتی بكەن.بەڵام هێز وگەورەیی پارتی لەوەدایە و مێژوو سەلماندوویەتی كەهەر لەسەرەتای حوكمی عێراق كاتێك بریتانیەكان لەعێراق كشانەوە تاكو ئەمڕۆ حكومەت و كەس و لایەنە دژە پارتی ئاساریشیان نەماوە، وەك مەلیك فەیسەڵی یەكەم و مەلیك غازی و مەلیك فەیسەڵی دووەم و عەبدولكەریم قاسم و عەبدول سەلام عارف و عەبدول ڕەحمان عارف و ئەحمەد حەسەن بەكر و سەدام حوسێن و هەر بنەماڵە و حزبێكیش هیچ وجودێكیان نەماوە، لەبەرامبەردا پارتی لەساڵی 1946 درووست بووە تاكو ئەمڕۆ هەر حزبی یەكەمە و بنەماڵەی بارزانیش هەر وەك خۆیان رابەر و سەركردەی بزووتنەوە ئازادی خوازی خەڵكی كوردستانن بەردەوام قوربانی ماف و ئازادیەكانی خەڵكی كوردستانایان داوە.ئەمەیە جیاوازی ئێمەی شۆڕگێڕ و نیشتیمان پەروەر لە گەڵ حكومەت و تاقمەخیانەتكارەكان كۆیلەی وڵاتان و داگیركەرانی كوردستان. پارتی دیموكراتی كوردستان پارتێكە هەڵگری دروشمی درووست بوونی دەوڵەتی كوردستانە، هەركاتێك لەسەركەوتن نزیك ببێتەوە، بەدەیان پیلانگێڕی ناوەخۆ و دەرەوەی بۆ دەنێنەوە و كۆسپ و تەگەری بۆ سازدەكەن، چونكە تاكە حزبە لەسەرەتای درووستبوونی تاكو ئەمڕۆ هەم لەپێشەنگە و هەم وازی لە هزری درووستبوونی دەوڵەت نەهیناوە، بۆیە بەردەوام بۆتە نیشانەی دوژمنان. پارتی ئەو هێزە جەماوەرییە كە لەهیچ شكستێك و كەوتنێك دەستەو ئەژنۆ نەوەستاوە و هەمیشە خۆی ئامادە دەكاتەوە و سەر لەنوێ دەست پێدەكاتەوە، بۆ نموونە لە 1946 حزبی خۆی ڕاگەیاند و لە 1947 بەپیلانگێڕی سێ وڵات بەپارە و سەروەت و سامان و ئیمتیازاتی كەسی ویستیان خواست و داواكانی بارزانی نەمردەستەمۆی بكەن ، بەڵام بارزانی نەمر قەبوڵی نەكرد و لەنێوان سنوری هەرسێ وڵاتی دووژمن خۆی و 516 هەڤاڵی لە داستانێكی شۆرشگێڕی بەرخودانی كەم وێنەدا خۆیان گەیاندە سنوری یەكێتی سۆڤیەتی جاران و لە ڕووباری ئاڕاس پەڕیەوە چۆكیان نەدا بە هیواو ئاواتەكانی شۆڕش و پارتی و خەڵكی كوردستان، تا ساڵی 1958 كاتێك ڕژێمی پاشایەتی ڕووخا بە كودەتا و بەكوشتنی مەلیك فەیسەڵی دووەم لەلایەن عەبدول كەریم قاسم و حوكمی كۆماری لە عێراق راگەیەنرا، ئەگەر چی بارزانی بەهۆی دژایەتی عیراق و وڵاتانی تر كوردستانی جێهێشت بوو، بەڵام دوای 11 ساڵ هەر لەسەر داوای حكومەتی عێڕاق گەڕایەوا و 3 ساڵ پارتی بەشداری حكومەتی قاسمیان كرد و زۆر هاوڕا و هاوكاری یەكتری بوون، بەڵام كە كار گەیشتە ئەوەی كەوا پارتی هیواو ئاواتەكانی كورد دەستەبر بكات، دیسان بارودۆخی حكومەتی بەغدا و كوردستان تێكچوو و دەسەڵاتی بەغدا دیسان كەوتەوە پیلان گێڕی دژی پارتی و مافەكانی خەڵكی كوردستان.دیسان پەیوەندی و شەراكەتی كوردستان و حكومەتی بەغدا تێك چوو، ناچار بارزانی نەمر شاخەكانی هەڵبژاردەوە بۆ داكۆكی كردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان، قاسم زۆر هەوڵیدا بارزانی ڕازی بكات كە واز لە ئوتونۆمی كوردستان بهینێت، بەڵام بارزانی قبوڵی نەكرد و شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە گوڕ و تینێكی شۆڕشگێڕانە و نیشتیمان پەروەران بە بەشداری هەموو چین و توێژ و نەتەوە و ئاین و ئاینزاكانی خەڵكی كوردستان دەستی پێكرد، یەكگری و یەك هەڵوێستی خەڵكی كوردستان لە شۆڕشی ئەیلوولدا، گوڕ و تین و نیشتیمان پەروەری خەڵكی كوردستان و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە گەیشتنە ئەوئاستە كە بەیانی 11ـی ئاداری 1970ـی لە لایەن حكومەتی بەغدا راگەینەرا بە كەركوك یشەوە، كە یەكەم دیكۆمێنتی فەرمی بوو لە مێژوودا دان بەبوون و شەراكەت و مافەكانی كورد نرا لە عێراقدا. بەڵام حكومەتی بەغدا هەرگیز مافەكانی خەڵكی كوردستانی بە رەوا نەزانیوە و نییەتی ئەوەی نەبووە كە سنوری ئیداری كەركوك بخاتە نێو سنوری كوردستان، بۆیە لە ماوەی 3 ساڵدا 1970 تاكو 1974 وردە وردە كەوتنە تەعریب كردنی كەركوك و پیلان گێڕی تەنازولاتی نێودەوڵەتی و ئەقلیمی، كاتێك سنوری رۆژهەڵاتی خۆی بە ئێران بەخشی بەرامبەر گەمارۆدان و سەركوت كردنی شوڕشی بارزانی نەمر و خواستی خەڵكی كوردستان دابڕانی كەركوك لە ناوچەی ئۆتۆنۆمی به هۆی بەیاننامه 11ی ئازار ، لە كۆتایی ساڵی 1974 بە پیلانگێڕی ژێر بە ژێری عێراق و ئێران لە جەزائیر ڕیكەوتنیان مۆر كرد و عێراق لەفاو تا عەبادان بدات بە ئێران و ئێرانیش لەبڕی ئەوە شۆڕشە مەزنی ئەیلوول كۆتایی پێبێنێت، ئەمەش لە ساڵی 1975 جێبەجێ كرا، دیسانەكە بارزانی شاخەكانی هەڵبژارد و ئامادە نەبوو متووی دەسەڵات ئیمتیازاتی كەسی دوژمن بێت كەوا واز لە مافە ڕەواكانی كورد و كوردستان و كەركوك بێنێت!، پێی گوتن ئەگەر كەركووك یەك كوردیشی لێ نەمێنێت هەر كوردستانییە بەڵكو كەركوك دڵی كوردستان..ئێستاش هەر لە شۆرٍشی پێشكەوتنخوازی گوڵان و فیدرالی تا كاتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و بەرگریكردن لە دەسكەوتەكان بە هەموو تواناوە تێكۆشاوە و تێدەكۆشێ تا بست بە بست مافی زەوتكراوەكان بگەرێنێتەوە .. لە ماوەی زیاتر لە حەوت دەبە تەمەنی پڕ لە شكۆمەند و سەرفرازی پارتی دیموكراتی كوردستان ،سەیرە كە ئەو جۆرە كەسانە پەندیان وەرنەگرتووە، كە پارتی حزبێكی خاوەن پێگەی جەماوەری بەهێزە و حزبێكە كە هەڵقووڵاوی ناخی دڵی تێكۆشەرانی میللەتەكەمانە و بەسەدان هەزار ئەندام و لایەنگرانی لە رۆژی دامەزراندنی بە سەرۆكایەتی باوكی رۆحی كورد مستەفا بارزانی هەزاران داستان و سەركەوتنی بێ وێنەیان تۆمار كردووە و بەوپەڕی شانازییەوە بەرگری لە كوردستان و میللەتەكەی دەكەن.ئەمڕۆش پارتی لەسەر هەمان رێباز و هەڵوێست بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانی درێژە بە خەباتی نەپساوەی دەدات بۆ دابینكردن و بەرگریكردن لە مافەكانی گەلەكەمان، هیچ و كات و ساتێكیش سازشی لەسەر مافە نەتەوەییەكان نەكردووە، بەڵكوو رۆژ لە دوای رۆژ سوورترە لە گەیاندنی میللەتەكەمان بە ئاواتەكانی، ئەمە لە ساتێك تا ئەو رادەیەی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان چەند هەنگاوێكی كەمی مابوو، بەڵام ئەوانەی هەردەم وا پەروەردەكراون، جارێكی دیكە وەك پیشەی هەمیشەییان ئەو ئاواتەیان زیندەبەچاڵكرد، ئاواتی ساڵانێكی پڕ لە خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانیان لەباربرد، ئەمڕۆش بۆ داپۆشینی ئەم كردەوەیەیان دژ بە میللەت دەیانەوێت بە هێرشكردنە سەر پارتی و بارزانی رەفتارە خیانەتكارەكەیان لە یادی میللەت ببنەوە. لای هەمووان ئاشكرایە كە خانەوادەی بەڕێزی بارزانی هیچ و كات و ساتێك پلە و كورسی پەرست نەبوون، بەڵكو میللەت و خاك و نیشتمانپەرستن، جەنابی سەرۆك بارزانی رۆژێك لە رۆژان لە خەباتی پڕ لە سەروەری زیاتر لە نیو سەدە بۆ پلە و كورسی نەبوو، بەڵكوو بۆ دابینكردنی مافەكانی میللەتەكەی و دابینكردنی ئاشتی و دیموكراسی و تەبایی و پێكەوەژیان بووە. ئەمڕۆش كەسانێكی سەرلێشیواو دوور لە راستییەكان تۆمەتی بێ بنەما دەخاتە پاڵ پارتی و سەرۆك بارزانی، تەنیا روو رەشییان بۆ دەمێنێتەوە، چونكە میللەت لەوە گەیشتووە كە كێ دڵسۆز و خەمخۆری راستەقینەیەتی.