پێشمەرگە ،خاوەن مێژوویی تۆماركردنی داستان و شانازیی گەورەیە بۆ كورد وكوردستان ، هەموو ئامانجیش گەیاندنی پەیامی رزگاریخوازی و ئازادی و مافی گەلی كورد بە داگیركەران و هەموو دونیا كە كورد دەستبەردانی مافە زەوتكراوەكانی نابێ ، بۆیە ، هەر لە داستانی خواكورك و كۆرٍێ 1991 و 1988 تا 2017 پردێ و سحێلا پەیامێكی روونی بە دوژمنان و داگیركەران داوە كە خاكی كوردستان هێلی سوورە و مەحاڵە لە ژێر پۆستاڵی داگیركەراندا بمێنێتەوە. لە دوای رووداو و پێشهاتەكان ساڵی رابردوو و پیلانی داگیركاری و خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری2017 ، ئەوانەی ئەو خیانەتەیان كرد، دەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقیان گرت بۆ ناو كەركووك و خورماتوو، جۆرێك لە غرووری توشی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەر عەبادی ببۆوە، پێی وایە ئەو سەركەوتنە سەركەوتنی خۆیەتی، بۆیە بە جۆرێك لە جۆرەكان توشی غروورێكی سیاسی بووە، ئەو گەلە كۆمەكیەی لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر كرا بە سپۆنسەری رژێمی ئێران و میلیشاكانی حزبوڵڵا و حەشد، هەڵكردنی گڵۆپی سەوزی ئەمریكا و هەندێك وڵاتانی دیكە و بێ دەنگ بوونی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە ئاست ئەو هەموو كارەساتانەی كە بەسەر كوردیان هێنا، جۆرێك غرووری بە سەرۆكوەزیرانەوە دیارە، بەڵام ئەو غرووریە كاتیە و كات نەماوە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ئەو جۆرە یاریانە بكات، هەڵبژاردنیش نزیكە، ئەوانە هەموو بانگەشەی هەڵبژاردنە، بۆ ئەوەی كە دەنگێك زیاتر بێنێ لەوەی دیكە، بۆیە پێموایە مایەپووچ دەردەچێت هەوڵەكانی عەبادی، هەموو ئەوانەی بە درێژایی مێژوو دژایەتی كوردیان كردووە، بڕیاری سەربازی و بڕیاری داسەپاندنیان بەسەر كورددا فەرز كردووە، لە مێژوودا تێكشكاون، عێراق بەبێ كورد نە سەقامگیری تێدا بە دی دێت و نە پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی لە عێراق سەر دەكەوێت،دوای گەشەكردنی هەرێمی كوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتی و مامەلە كردنی وەڵاتان وەك حكومەتێكی سەربەخۆ لەگەڵ كوردستان، لە هەموو روویەكەوە هەستیان بە مەترسی كرد و دەستیان كرد بە دارشتنی پیلان لە دژی كورد، بە تایبەتی هەر چوار وڵاتی داگیركەری كوردستان، سەرەتا بیریان لە تۆمەت هەڵبەستن كرد وەك تێوەگەڵانی كورد لە دروستبوونی داعش و ویستیان كورد بەوە تاوانبار بكەن كە دەستی لە دروستبوونی داعش هەیە و هاوپەیمانن لەگەڵیان، بەڵام بە هۆی ژیری سەركردایەتی سیاسی كورد بە تایبەتی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی، تواندرا ئەم پیلانە بێ ئاكام بكرێت و كورد ببێتە هاوپەیمانێكی بەهێزی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، ئەمەش ویستی دوژمنانی لە ئاست كورد پێچەوانە كردەوە و كورد زیاتر لە ئاستی نێودەوڵەتی بەرەو پێشچوو، كورد توانی لە رێگەی بەرگرییەكان و خۆراگری لەدژی داعش بەهەموو جیهان بڵێت نەتەوەیەكی مرۆڤ دۆستە و حەزی لە پێكەوە ژیانە، سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی داعش زیاتر پێگەی كوردی لە ئاستی نێودەوڵەتی بەهێز كرد، بە جۆرێك رۆژانە سەرۆكی وڵاتان و شاند و وەزیرەكان سەردانی هەرێمیان دەكرد، بۆیە دوژمنانی كورد بیریان لە نەهێشتنی ئەم كیانە كردووە، بە جۆرێك كە لە هەر چوار پارچەی كوردستان جولانەوەیەكی سیاسی و نەتەوەیی بە ناوی كورد نەمێنێتبەرگری كردنی سەرسەختی پێشمەرگە لە پردێ و مەخموور و سەهێلا و سنووری فیشخاپوور جگە لە كرینەوەی كەرامەتی كورد بووە هۆی پۆچەڵ كردنەوەی پیلانەكانی داگیركەرانیش، واتە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەو بەرگرییەی لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر كردیان نەك تەنها كیانی سیاسی هەرێمی كوردستانی پاراست بەڵكو دۆزی هەموو نەتەوەی كوردی لە مەزنترین كارەساتی دوژمنكارانە پاراست، لەبەر ئەوەی ئەو پیلانەی دایانرشتبوو زۆر مەزنتر و بەرفەراوانتر بوون لە هەموو پیلانەكانی رابردوو كە لە دژی نەتەوەی كورد كراوە.. بۆیە سەركەوتنی هێزی پێشمەرگە، تێكشكاندنی پیلانگێری سرٍینەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان توانی بە داگیركەران بڵێت كە سەردەمی نكۆڵی كردن و لەناوبردنی دۆزی كورد بەسەرچوو و گەلی كورد بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری مافەرەواكانی نابێ و ئەمرٍۆ یا سبەی خاك بەخیاتەت و زۆر داگیركراوەكان دەگەرێنێتەوە باوەشی كوردستان.. هەروەها هێزی پێشمەرگە سەڵماندوویەتی كە لەسەر زەوی تاكە هێزە كە بتوانێت معادەڵاتی ناوچەكە بگۆڕێت، بۆیە لە ئایندەیەكی نزیكدا هەموومان دەبینین ئەوانە مەجبووری گەلی كورد دەبنەوە، ئەوانە هەموویان بە بێ هێزی پێشمەرگە هیچ گۆڕانكاریەكیان لەناوچەكە پێ ناكرێت، كورد ئەمڕۆ بووەتە كارتێكی زۆر بە هێز لەناوچەكە، بۆیە بەبێ كورد هیچ چارەسەریەك لە ناوچەكە و هیچ سەقامگیریەك بۆ ناوچەكە خەون و خەیاڵە..كوردستان بە هۆی داگیركاری و دابەشبوونی لە ماوەی سەدەی رابردوو ، درووبەرووی كارەساتی زۆر و تراژێدیای گەورە بۆتەوە ،لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا داگیركەران لە رێگەی دروستكردنی ناكۆكیی ریزەكانی گەلی كورد رێگەیان نەداوە هێلێكی نەتەوەیی دروست ببێ تا كورد بە یەكدەنگ و یەكهەلۆێست كە كلیلی سەرەكی بەدیهێنانی مافەزەوتكراوەكان بگات بە ئامانج .خاكی كوردستان لە دوای پەیماننامەی شوومی سایكس پیكۆ، بە رواڵەت جارێكی تر دابەش و داگیر كراوە لە قەوارە و فۆرمێكی نوێی سیاسیی ناوچەییدا كە تا ئێستەیش دوای تێپەڕبوونی 100 ساڵ لەم پەیماننامە شوومە، شوێنەوار و كاریگەریی نەرێنی بەسەر كوردستانەوە هەر ماوە، دیارە گەلی كورد هەموو كات و لە قۆناغی جیاوازدا و بەپێی هەلومەرجی گونجاو لەسەر ئەمری واقیع، شۆڕش و خەباتی خۆی لەپێناو ئازادی و دەستبەركردنی سەروەری سیاسی كردووە، بەڵام نەك بە پێوەر و شوناسی زانستییانەی نەتەوەیی كە بتوانێ دەوڵەت نەتەوەی كوردی بێنێتە سەر نەخشەی سیاسیی دنیا.پێوستە بیر و گوتاری نەتەوەیی لەسەر بنەمای شوناس و پێوانەی هەموو ئەو مەرجانە لە زانستی سیاسیی بۆ نەتەوەیەكی سەربەخۆ دیاری كراون.بایەخدان و هەستكردن بە گرینگی سەرچاوە و ژێرخانە ئابوورییەكانی كوردستان و كاركردن بۆ بەهێزكردنی بیرۆكەی دەوڵەت/نەتەوەی كوردی لە هەموو ڕوویەكەوە.له هەرێمی كوردستان گەلی كورد بە بەراورد لەگەڵ بەشەكانی تر سەركەوتووتر كاری كردووە، هونەرمەندان و ئەدیبان توانیویانە ڕۆڵی باش و سەرەكی ببینن.هەموو بەشەكانی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیركەرانی كوردستان پێویستە بە تێگەیشتن لە خواست و پێناسەی ناسیۆنالیزم، خەباتی مەدەنی بە گشت رەهەندەكانیەوە، زمان و فەرهەنگ و كولتوور بكەن بە قەڵغانی بەرگری لە ناسنامەی نەتەوەیی گەلی كورد.لەسەر بنەمای مافی دیاریكردنی چارەنووس كە دەتوانێ لە هەریەك لە چوار شێوازی مومكیندا خۆی زەق بكاتەوە، حوكمی زاتی- خودموختاری، فیدراڵی و سەربەخۆیی، ئاستی هۆشیاری سیاسی و تێگەیشتوویی كۆمەڵگە، دەتوانێ لە بارودۆخی تایبەتدا خۆی لە تەنگژەی بێ شوناسی و لە لایەكی تریشەوە بەشداری لە سیستمێكی دیموكراتیكی لامەركەزی، دەتوانێ بەرەو ئاراستە و خواستی سروشتی نەتەوەخوازی لە كۆمەڵگەی كوردستان كە هەمان ساغكردنەوەی سەروەری سیاسی و كە قەوارەی تایبەتی كوردستانییە، بنوێنێ.بۆیە ئەركی سەرشانی هەموو دەستەبژێر و سیاسی و ڕووناكبیرێكی كوردستانە لە چوارچێوەی ئەو شۆڕشە فیكرییەدا كار بكەن بۆ پێناسە و شوناسی نەتەوەیی و ڕزگاركەر لە كوردستان بەبێ وچان و سڵكردنەوە لە هەموو تۆمەت و ناوزڕاندنەكانی داگیركەرانی كوردستان.پرسی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە باشووری وڵات بە ڕێبەرایەتی سەرۆك بارزانی ،كە ئێستە سەرۆك بارزانی ڕێبەری هێڵی نەتەوەیی هەموو كوردستانی گەورەیشە، دەتوانێ خاڵی وەرچەرخانی ئەو شۆڕشە فكرییە بێت و هاوكات وەدیهێنەر و سەرخستنی نەتەوەخوازی ڕزگاركەری گەلی كوردستان بێت لە چوارچێوەی مافی دیاریكردنی چارەنووس و سەربەخۆیی كوردستان.