كاروانی كوردایەتیی كە بارزانیی ئاڵاهەڵگرە دەیان پیلانی تێكشكاندووە و بەرەو لووتكەیە..

كاروانی كوردایەتیی كە بارزانیی ئاڵاهەڵگرە دەیان پیلانی تێكشكاندووە و بەرەو لووتكەیە..
ئەوانەی لە رابردوو ، پیلان و نەخشەیان بۆ سرٍینەوەی دۆزی كورد كە پارتی و بارزانیی ئاڵاهەڵگری بوون با بچن مێژوو بخوێنەوە بزانن چیان بە سەر هات و توانییان كاروانی خەبات و كوردایەتیی رابگرن ..ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كوردیش زیاتر له‌ 100 ساڵه‌ هه‌وراز و نشێو و ئه‌زموونه‌ جۆر به‌جۆره‌كانی به‌خۆوه‌ دیوه‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستانی گه‌وره‌. ئه‌گه‌رچی دوژمن و ناحه‌زه‌كانمان هۆكاری ئه‌و شكستانه‌مان بوون، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هۆكاری ناوه‌كی و خیانه‌تی ناوخۆ، هۆكاری به‌هێز بووه‌ بۆ كه‌وتن و شكستییه‌كانمان،ئەوانەی ڕیفراندۆم سەربەخۆیی و ئازادی بە مافی خۆیان نازانن ، لە بنەرٍەت و رٍچەڵەكیاندا ،شتێك بە ناوی خۆشەویستی گەل و نیشتیمان بوونی نەبووە ، ناخ و نارۆكیان بە كۆیلایەتی و ژێر دەستبوو ن وبێگانەپەرستی داپۆشراوە و تەنها دەمامكێكی كوردیی لە سەر رووخساری خیانەتكاریانە وبەس ...بۆیە، تاخمێك كە خوێنی شەهیدان و ناوی كوردستانی و شۆرشی دەیان ساڵە و ماندووبوونی پێشمەرگە و ئەنفاڵ و دەیان و سەدانی ماڵوێرانی هەست و سۆزی نەجوڵێنێ‌ چی مانای ریفراندۆم و سەربەخۆیی وكوردپەروەرییی دەزانێ‌..كورد كه‌ له‌هه‌ر 4 پارچه‌ی كوردستان ده‌یان هه‌زار رۆڵه‌ی لێ شه‌هید كراوه‌، ئه‌نفال و كیمیاباران و كۆمه‌ڵكوژ كراوه‌، به‌رده‌وام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتی خۆمانمان نه‌بوه‌ به‌چاوی سووك سه‌یر كراوین، كه‌چی ئێستا ده‌مانه‌وێت ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بده‌ین، هه‌ر له‌ناوخۆماندا هه‌ندێك نووسه‌ر و میدیا گاڵته‌ی پێده‌كه‌ن و سووكایه‌تی پێده‌كه‌ن.ئاخر هه‌رگیز سووكایه‌تی به‌سه‌ربه‌خۆیی ناچێته‌ چوارچێوه‌ی ئازادییه‌وه‌، له‌هه‌ر شوێنێك سووكایه‌تی به‌سه‌ربه‌خۆیی بكرێت، باجه‌كه‌ی یه‌كجار قورسه‌. هه‌موو سه‌رۆكه‌ به‌ناوبانگ و ئازادیخوازه‌كانی دنیا و ئه‌وانه‌ی ناویان چوه‌ته‌ ناو مێژوه‌وه‌ خه‌باتیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كردوه‌ و قوربانیان بۆ داوه‌، نموونه‌ ماندێلا، غاندی، گیڤارا. بۆیە لێرەدا بۆمان دەردەكەوێ‌ كە خاكفرۆشان و كۆیلەكان هیچ كاتێ‌ مانای ریفراندۆمخوازی و سەربەخۆیی و سەرفرازیی نازانن و باوەریان پێێ‌ نییە ، ئەم جۆرە تاخم و گروپانە مافیا ئاسا و وەك شێرپەنجەن بە جەستەی نیشتیمانەوە و دەبێ‌ لە ناوببرێن ..16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ڕۆژێكی ڕه‌شه‌ له‌ مێژووی سیاسیمان. بڕوا ناكه‌م نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ جه‌رگبڕه‌ تا هه‌تایە له‌بیر بكرێ
دەسەڵاتدارانی ئێستای بەغدا ساڵی رابردوو لە 16/10/2017 بە پاڵپشتی و چاوساغی گروپی خیانەتكاری نێو یەكێتی بەهەموو عەقلی پووكیان بە بێ‌ گەرٍانەوە بۆ مێژووییی خەبات و تێكۆشانی گەلی كورد لەگەڵ رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی پێش خۆیان هیرش كردنە سەر شارو شارۆچكەكانی كوردستان بوو، ئەگەر بەرگری پێشمەرگە قارەمانەكان نەبووایە لە پردێ و مەخموورو دەوروبەری هەولێر و سنووری دهۆك و چەند ناوچەیەكی دیكەی كوردستان، هەرخودا دەیزانی چ كارەساتێكیان دەقەوماندو كوردستانیان چۆن تووشی وێرانكاری دەكردەوە.گشت ئەو سیاسەتە هەڵانەی سەركردەكانی عێراق، دوای رووخانی رژێمی بەعسی لەناو چوو، هەموو هۆكاربوون كە ئەو وێرانكاریەی ئێستای لێبكەوێتەوەو وڵات بەرەو چارەنووسێكی نادیار بڕوات، دیارە لەو نێوانەشدا زۆرترین غەدر لە كورد كراوە، وەك جێبەجێ نەكردنی ماددەی 140ی پەیوەست بە كەركوك و ناوچە دابڕاوە كوردستانییەكان و دان پێدانەنانی پێشمەرگە كە تاكە هێزبووە لە رووبەڕوبوونەوەی تیرۆرستان و داگیركەران، روون و ئاشكرایە ئەگەر هێزەكانی پێشمەرگە نەبوونایە هەرگیز موسڵ و شارەكانی دیكەی ژێر دەستی داعش بە هێزە عێراقییەكان ئازاد نە ئەكران، هەروەك هاوپەیمانانیش دان بەو راستییە دەنێن، هەروەها بڕینی مووچەی فەرمانبەران و بودجەو قوتی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، كارەساتێكی دیكەبوو، كە بەرامبەر بەو میلەتە كرا، كە لەهیچ یاساو رێسایەك رێگە بەو جۆرە كردارانە نادرێت.ئەگەر چی گەلانی عێراق، بە كورد و عەرەب و ئەوانی تر پێیان وابوو " دوای روخانی رژێمی بەعس، عێراق بەرەو فیدڕالیەتی راستە قینە دەڕوات و هاووڵاتیان مافەكانیان دەستەبەر دەكرێت، كەچی بەداخەوە دیكتاتۆرێك روخاو دەیان دیكتاتۆر هەریەكەو سەر بە وڵاتێك و مەرجەعیەتێك هاتنە سەر دەستەڵات و بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆیان، مافی پێكهاتەكانیان پێشەلكردو وایان كرد كە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان عێراق، بە یەكێك لە رێزەبەندەكانی گەندەلترین وڵاتەكانی جیهان هەژمار بكرێت، رۆژ لەدوای رۆژیش رەوشەكە بەرەو خراپتر بڕوات، تا ئەو عاقلیەتە شۆڤینیەش مابێت هیچ ئاسۆیەكی روون لە عێراق بەدی ناكرێت، بەڵكو باشترین چارەسەر بۆ ئەو میلەتە كۆنفیدڕالی راستەقینەیە، كە عێراق بەسەر چەند هەرێمێك دابەش بێت و لەچوار چێوەی حكوومەتی مەركەزی بەغدا.ئێستا زانیمان بۆ چی ریفراندۆم راست بوو و هەموو كوردێك دەبێت شانازی بە ریفراندۆمەكەی سەرۆك مەسعود بارزانی بكەین، كە لە 25-9-2017 ئەنجامدانی گشتپرسی سەربەخۆیی مانەوە لەگەڵ عێراق یان نەخیر ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا زیاتر لە 92% دەنگی بەڵێی بەدەستهێناو بۆ كورد بوو بە تاپۆی رەش، چونكە پێداگری بارزانی لەسەر ئەنجامدانی ئەو راپرسیە لەكاتێكدا بوو، كە شاری كەركووك و ناوچە كوردستنییەكانیش لەژێر دەستەڵاتی حكوومەتی هەرێم و هێزەكانی پێشمەرگە دابوون، بەرلەوەی دەستی رەشی نەیاران بەو ناوچانە بگاتەوەو داگیر بكرێن، توانرا بۆ تا هەتایە ئەو ناوچانە بخرێنە نەخشەیەك، كە هەموو جیهان دان بە كوردبوونیان دابنێت و لەهەر دەرفەتێكی گونجاودا بگەڕێندرێنەوە بۆ سەر هەرێمی كوردستان، تازە راگواستن و بەعەڕەب كردنی ئەو ناوچە كوردستانیانە بۆ عەڕبە شۆڤێنییەكان بێ‌ بەهایە.دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و ئەو خیانەتە گەورەیەی لە كەركووك ئەنجامدراو گەڕانەوەی هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی بۆ ناوچە كوردستانییەكان، نەتونرا ئەم ریفراندۆمە هەڵبوەشێتەوە، بەڵكو تائێستا كارتێكی بەهێزە لەدەست حكومەتی هەرێمی كوردستان، تەنانەت ئەو ڕوشە خراپەو ئاڵۆزیانەی لە عێراق سەریان هەڵداوە، بوونەتە هۆی ئەوەی كە ئەو كەسانەش كە لە كوردستان دژایەتی ریفراندۆمیان دەكرد، دان بە هەڵەكانیان بنێن و لە كاریزماو لێهاتووی بارزانی تێبگەن، كە چ پێشبینیەكی هەبووە بۆ داهاتووی گەلەكەی و بەدیهێنانی مافەرەواكانی گەلی كورد كە ئەوەیش بە دەسهێنانی دەوڵەتی كوردستانە. بۆ نەیارانی و دوژمنانی گەلی كورد دەبێ‌ باش بزانن پارتی و بارزانیی پێشەنگی كاروانی كوردایەتییە و هیچ پیلانگێرییەك ناتوانێ‌ بەربەست بێت لەبەردەم گەیشتن بە لووتكەی ئامانجەگەورەكەمان ..
Top