پارتی هەمیشە باجی بە مافی پارتییەكان لە پێناو یەكریزی داوە ، ئیتر با لە پێناو كوردستانێكی بەهێز بێ‌ ..

پارتی هەمیشە باجی بە مافی پارتییەكان لە پێناو یەكریزی داوە ، ئیتر با لە پێناو كوردستانێكی بەهێز بێ‌ ..
پارتی دیموكراتی كوردستان ، تا بە ئەمرٍۆ هەموو باجێكی لە پێناو یەكریزی بەخشیووە و باچیتر لە پێناو حزبێك كە سەڵماندی تەنیا بیر لە بەرژوەندییە تایبەتییەكانی خۆی ئامادەیە هەموو شتێك بكات دەنگی پارتییەكان بكەینە قوربانیی.لە رۆژگارە سەختەكاندا و لە كاتە ناخۆشەكاندا هەمیشە قوتابخانەی كوردایەتیی پشكی شێری لە بەرپرسیاریەتیی بەركەوتووە تا بە ئەمرٍۆ تا گەلی كورد یەكدەنگ بێ‌ .لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەموو رووبەرووی خیانەتكاری و پیلانگێری بۆتەوە .پارتی دیموكراتی كوردستان كە حزبی یەكەمی كوردیە لە سەر ئاستی عێراق و نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان و زۆرینەی خەلكی كوردستان دەكات بەو پێیەی كە ئێستا خاوەنی 44 كورسییە ،گەر بگەرێینەوە بۆ سەردەمی دوای ڕووخانی رژێمی بەعس لە ٢٠٠٣ بەهەوڵ و هیمەتی جەنابی سەرۆك بارزانی لەوكاتەوە ئەم پۆستە وەكو پشكی كورد دانراوە بۆتە نەریتێكی سیاسی, بۆیە تاكو ئێستاش دەسكەوتێكی سیاسی گرنگە بۆ كورد بەڵام ئەبێت دەسەڵاتەكانی خۆی بەكاربێنێت بۆ نموونە گرنگترینیان هەڵوەشا نەوەی حكوومەت و ڕەفزكردنەوەی یاساكان كاتێك لە پەرلەمان دەردەچن بەتایبەت ئەگەر دژی مافەكانی كورد بن . بەڵام كاتێك ئەم پۆستە لە دەست لایەنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بووە جگە لە مالوێرانی بۆ كورد و بەكارهێنانی بۆ بەرژەوەندی حیزبی و ماددی و تاكەسی هیچی ترنەبووە نموونەشمان سەروماڵی خەڵكی كەركووك و ئەمنییەتی تاكو ئێستاش مەترسی لە سەرە چونكە سەرۆك كۆمار كە پشكی یەكێتی بوو هیچی لەم بارەیەوە نەكرد. لەلایەكی تریشەوە كاتێك پارتی دەڵێت خیانەتە بێ گومان لەبەر ئەوەیە چونكە یەكێتی پێشێلی رێكەوتنامەكەی خۆی كردووە لەگەڵ پارتی لە سەر پۆستی سەرۆك كۆمار, بەدەنگی لایەنی عەرەبی دەرچووە بۆیە بە خیانەت ئەژمار دەكرێت لە كاتێكدا دەبویە رەزامەندی حیزبە كوردستانیەكان دیاریكرابایە.ئەگەر یەكرێزی هەبێت لە بەغدا بۆ كورد زۆر باشترە و بەهێزترە بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە چ جۆرە یەكرێزیەك لە كاتێكدا زۆربەی حیزبە كوردستانیەكان بۆ بەرژەوەندی خۆیان كاردەكەن لەوانەش یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەڵام ئەمەش بەو مانایە نییە كە دەرفەت نەماوە بەڵكو دەكرێت حیزبە كوردیەكانی تر لە غیابی یەكێتی دا یەكرێزبن لە بەغدا بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەتوانێت كەناڵێكی نوێ پەیوەندی لەگەڵ حیزبە كوردستانییەكان بكاتەوە لەگەڵ یەكگرتوو, كۆمەڵ و گۆڕان بەنەوەی نوێشەوە لە پەرلەمانی عێراق".ئەوەشی خستەڕوو" هۆكاری بەشدارینەكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دانیشتنی تایبەت بەراسپاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق بۆ خودی شەخسی عادل عبدالمهدی ناگەرێتەوە بەڵكو بەهۆی بەرێوەچوونی پرۆسەیەكی نادیموكراسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بوو. ئەمەش بەو مانایە نایەت كە پارتی دیموكراتی كوردستان پەراوێز دەخرێت بە پێچەوانەوە بەبێ پارتی حكوومەتی عێراق پێكناهنێرێت بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنی ٣٠ئەیلول كە ئەنجامی 85% دەنگەكان ڕاگەیەنراوە پارتی توانیویەتی 44 كورسی مسۆگەر بكات كەئەمەش پارتی بەهێزتر كرد و پەیامێكیشە بۆ بەغدا كە پارتی حیزبێكی كاریگەر و خاوەن زۆرترین دەنگە لە كوردستان و خاوەن بڕیارە. جگەلەمەش لە عێراقیشدا حیزبی یەكەمە. لەكاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە ٢٥/٩/٢٠١٧ نێو ماڵی كورد یەكرێز نەبوو بەڵام پرۆسەكە هەر ئەنجامدرا و نەتیجەكەش ڕای زۆرینەی خەڵكی كوردستان بوو بۆ سەربەخۆیی. لەلایەكی تریشەوە مادامێك هەڵبژاردن كرا ئەبێت ئەنجامەكەی سەنگی مەحەك بێت نەك رێكەوتنەكان بۆیە هیچ پێویست بە یەكرێزی ناكات بەڵكو ئەبێت حكومەتێكی بەهێز لە كوردستان لەلایەن حیزبی براوە پێك بێنرێت بە بەشداری ئەو لایەنانەی كە دەیان ئەوێت بەپێی ئیستحقاقی خۆیان بەشداربن." پارتی دیموكراتی كوردستان مافی خۆیەتی هەر رێگەیەك بگرێتە بەر بۆ پێكهێنانی حكووموتی نوێ لە هەرێمی كوردستان چونكە پارتی قوربانی خیانەتە و دروشمەكانی یەكرێزی حیزبەكانە، هەروەها پارتی هەمیشە لە پێناو بەرژەوەندی میللەت قوربانی داوە بەڵام باشترە پارتی چیتر دەستپێشخەری یەكرێزی بۆ لایەنەكان نەكات چونكە هیچ جیێ متمانە نین، پارتی لەكاتێكدا حیزبی یەكەم و خاوەن بڕیارە لە كوردستان پێویستە تا لە عێراقدایە دەبێت وەكو حكوومەت لەگەڵ بەغدا مامڵە بكات و پەرە بە پەیوەندییە دیبلۆماسییەكان بدات و خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەشی هاولاتییان و دەنگدەری خۆی بكات بۆ ئەوەی هەمیشە بە بەهێزی بمَینێتەوە تاكو بتوانێت لە دەرفەتێكی گونجاوی هاوشێوەی رۆژی ڕیفراندۆم دەوڵەت ڕابگەیەنێ لە عێراق جیا بێتەوە، ئەمەیە رێگەی یەكرێزی كە لەگەڵ گەلدا بی نەك لەگەڵ حیزبەكان كە هەریەك بۆ بەرژەوندی خۆی دەجوڵێتەوە بەبێ ڕەچاوكردنی هەستی نەتەوەیی جگە لە پارتی. زیاتر لە ١٥ لە ساڵە دوای ئازادكردنی عێراق پارتی هەمیشە هەوڵیداوە كورد یەكرێز بێت بەڵام جگە لە خیانەتكردن لەگەڵ پارتی و چاوپۆشی كردن لە مافەكانی خۆی بۆ بەرامبەرەكانی تر هیچی لێ سەوز نەبووە بەهۆی ئەمانەوە ، بۆیە باشترە هەر حزبێك بە پێی قورسایی دەنگەكانیان مافەكانی بەرپرسیاریەتیی پێبدرێت ..بۆیە لە پێناو یەكریزی گەلی كورد نابێ چیتر دەنگی گەلی كورد و بە تایبەت مافەكانی پارتییەكان بكرێنە قوربانیی...
Top