پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتیی و سەرۆك بارزانیی پێشەنگی ئەو كاروانە پر سەوەری و شانازییە هیچ كاتێ خۆی لە بەرپرسیاریەتی لە قۆناغە سەختەكانی خەبات و بەرخۆدان نەدزیەوەتەوە بەڵكو وەك چیاییەكی پۆڵایین بەرگریی كردووە پارتی، بارزانیی هەمیشە پێشەنگ بووە لە قوربانیدان و بە ئەستۆگرتنی بەرپرسیاریەتییە گەورەكان و رێگە سەختەكانە لە پێناو پاراستنی شكۆیی نەتەوەیی و هێز و ئیرادەی گەل . هەر لە سەرەتای دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە ئەوە سەلمێنراوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی باوكی ڕۆحی نەتەوەی كورد بارزانیی نەمر و پێشمەرگە قارەمانەكانی دژ بە رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق خەباتیان كردوەو جەنگاون بۆ بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلی كوردو هەر لەو پێناوەشدا هەزاران شەهیدو بریندارو بێسەروشوێن و كەمئەندامیان داوە جگە لە زیندابەچاڵ و ئەنفال.پارتی دیموكراتی كوردستان خەباتی چەندین ساڵەی كردوە بۆ ئەوەی گەلی كورد ببێتە خاوەنی مافە بنەرەتی و نەتەوایەتیەكانی بۆ ئەوەی وەكو هاوڵاتی شەریكی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت لەعیراقدا، لە سەرەتای دروستبونی شۆرشی مەزنی ئەیلول هەر لە زاخۆوە تادەگاتە خانەقین تەواوی خەڵكی كوردستان وەك پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەیەك دەنگ و بەیەك ریز و بەیەك هێز رووبەرووی رژێمی بەعس بوونەوە و تەواوی خاكی كوردستان سەقامگیربوو و لەژێرسایەی ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و بارزانیی نەمر. هەر ئەو یەكریزی و تەباییەی سەرتاسەری كوردستان، رژێمی عێراقی ناچاركرد كە بیر لەوە بكاتەوە كە رێكەوتننامەی جەزائیر لەنێوان سەدام و شای ئێران و سەرۆكی جەزائیر هەواری بومیدیەن واژو بكات و لەبەرامبەر بە شكستهێنانی شۆرش بەشێكی خاكی عیراق بدات بە ئێران. پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی مستەفا بارزانی و ئێستاش سەرۆك بارزانیی لەسەر بناغەیەك دروست بووە كە هیچ ئاستەنگ و باو بوران و رەشەبای سیاسی و عەسكەری ناتوانن ئەم بناغەیە تێك بدەن. هەرچەندە هەندێك كەس و باڵ و لایەنی حزبی ناوی كوردستان و هێزی ئەقلیمیش كار لە سەر لەناوبردنی پارتی دەكەن و ئامانجیان ودروست بونیان بۆ دژایەتی و سرینەوەی پارتی بووە و بو ئەم مەبەستەش زیات لە هێزی خویان بەكار هێناوە، بەلام بێ ئەنجام بووە. بوویە من لێرەوە دەلێم، چەند زیاتر دژایەتی ئەم پارتە نەتەوەییە بكەن زیاتر پارتی بەهێزتر دەبێت، پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا بەرگریكارێكی سەرسەختی پاراستنی نەتەوەی كورد و تەواوی خەڵكی كوردستان بووە،بۆ ئەم مەبەستەش ئەوەی لەتوانایدا بووە بۆ كورد و كوردستان درێغی نەكردووە درێغیش ناكات،لەو كاتەی پارتی دامەزراوە خاەونی سیاسەتێكی راست و رەوان نەگور بووە، بە پێی پێویستی قوناغەكە خەباتی كردووە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكان، هەموو جورەكانی خەباتی سیاسی و چەكداری ئەنجام داوە و لەو كاروانەشدا كەوتن و هەڵسانەوەی زۆر بینیوە و روبەڕووی كودەتا و پیلانی گەورە بویتەوە لە لایەن دوژمنانی ناو خۆ و دەرەكی. واتە پارتی بە پێی قوناغەكە كاری كردوو ئەگەر قوناغەكە پێویستی بە خەباتی چەكداری بووبێت بێ دوو دڵی خەباتی چەكداری كردووە و لەو رووەشەوە داستانە بەرگریكارەكانی لە ژمار نایەن. ئە گەر قوناغەكەش پێویستی بە خەباتی سیاسی و دیبلوماسی هەبووبێت دیبلوماسیەت و سیاسەتێكی حەكیمانەی بەرێوە بردووە، هەر بۆیە پارتی توانای زاڵبون و گوڕینی هەموو دوخێكی هەیە لە بەرژەوەندی كورد و خەڵكی كوردستان بەگشتی. بێگومان ئەو هێزەی كە پارتی هەیتی لە خورا دروست نەبووە، بەڵكو ئەمە لە ئەنجامی خەبات و هەڵوێستە نەتەوەیەكانی پارتی بووە بە درێژایی مێژووی پڕسەروەری خۆیدا و هەمیشە خەڵكی كوردستان لە پشتی پارتیەوە بووە.روژ لەدووای روژ جەماوەری پارتی لە فراوان بوندایە پارتی بە جەماوەرە نەگورەكەیەوە بەهێزە و هەر بە بەهێزیبش دەمینێتەوەو بەهێزتریش دەبێت. واتە سەرچاوەی هێزی پارتی میلەتەكەیەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێشخستنی دوزی رەوای كورد زۆر دەسكەوتی گرانبەهاو بەرچاو بە دەستی هێناون كە لە سەر ئەرزی واقعیشدا دیارن بەكردەوە پارێزگاری لە خاكی كوردستان و خزمەتی گەلی كوردی كردووە ...دواتر لە سەرەتای دروستبوونی شۆرشی گوڵان هەر پێشمەرگەو كادیران و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوون دەستیان كردەوە بەشۆرش و بەرامبەر بە رژێمی بەعس وەستانەوەو بەرگریان لەخاكی پیرۆزی كوردستان كردو لە ساڵی 1991 لەراپەرینە مەزنەكەی كوردا توانیان تەواوی خاكی كوردستان لە بەعسیەكان پاك بكەنەوە و كۆتاییان بەرژێمی بەعس و رژێمی سەدامی دیكتاتۆر هێناو لەكۆبونەوە جەماوەریەكەی شاری كۆیە جەنابی سەرۆك بارزانی پێشنیاری كرد كە هەڵبژاردن بكرێت و پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دابمەزرێت، لەساڵی 2003 و لەدوای روخانی رژێمی سەدام بە هەوڵ و ماندوبوونی جەنابی سەرۆك بارزانی و لایەنەكانی تری كوردستانی و عیراق بۆ دروستبوونی عیراقێكی فیدراڵ دوور لەتوندو تیژی مەزهەبی و تایفی، بەڵام بەداخەوە ئەوەی روویدا لەلایەن سەرۆك هۆزو عەشیرەت و دەسەڵاتدارانی باشوور و ناوەراستی عیراق بە شیعەو سوننەوە بەرامبەر بەكورد هەمان هەڵوێست و بیروبۆچونی رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عیراق بوو، بگرە خراپتریش مامەلەیان لەگەڵ كورد دەكرد و هاوڵاتی كوردیان بەپلە دوو و سێ حساب دەكرد، هەر ئەو عەقڵیەت و تێگەیشتنەی ئەوان بوو وایكرد كە جەنابی سەرۆك بارزانی بیری لەوەكردەوە كە هیچ چارەسەرێكی تر نیە بۆ ئەوەی لەگەڵ عیراقێكی وادا نەمێنینەوە گەیشتە ئەو قەناعەتەی كە لەگەڵ حیزب و لایەنەكانی تری كوردستان كۆبونەوەیەك بكرێت و بریاری ریفراندۆم درا بۆ ئەوەی ببینە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان.