تاقمى ١٦ى ئۆکتوبەری لەتابلۆیەکی قوفل دراوی خیانەتی نەتەوەیی دا،

تاقمى ١٦ى ئۆکتوبەری لەتابلۆیەکی قوفل دراوی خیانەتی نەتەوەیی دا،
مێژووی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کورد پڕیەتی لەهەورازو نشێوی سەربازی و سیاسی و خیانەتکاری،دەرئەنجامەکانیشی یا لەدەست دانی سەرکردەسیاسی و شۆرشگیرەکان بووە یا نسکۆی شۆڕش بووە بەڵام مێژووی سیاسی و بزاڤی رزگاری و جڤاکی کوردهێچ تابلۆیەکی خیانەتی بەقەد تابلۆی خیانەتی ۱٦ی ئۆکتوبەر تاقمی خیانەتکارانی خۆی قوفل نەداوە وەک نویترین میژووی خیانەتی سەردەمی،لەبەرامەریشدا هەر بەپی ئەم مێژوویە هێچ خیانتکاریکی کورد ئەوەندە روو سووری خیانەت نەبووە لەتابلۆی قوفل دراوی خیانەتکارانەی خۆیدا روو سوور پی بکەنێت و خاک بفرۆشتن و رادەست کردنی دلی کوردستان بەسەرکەوتنی سیاسی و دەسکەوتی سیاسی بزانێت،کەلەهەمان کات سەدا ن پیشمەرگەو تێکۆشەری خۆیان خستە بن زنجیری دەبابەو هەمەری حەشدی شعبی و خۆشیان دەیان گووت حەیاتم وەرن با لەرەحیماوا دەستێک دۆمینە بکەین و سلیفی لەپارکی مامەریشە لەگەڵ حەشد بگرین و گەورەترین ئالای کوردستان ڕەش کەینەوە و لەگەڵ کریم نوری ئالائەسەدی وشوان داودی وماسی مسگوف نوش بکەی،ئیدی ئیمە عیراقین فەخر بەعیراقی بوونی خۆمان دەکەین ئیمە مەمنونی براعەرەبەکان و تورکمانەکانین ئەوەی ئیمە لە ئینفازە بەرامبەر ئەوانمان کرد لە۱٦ی ئۆکتوبەر بەرامبەر ئیمەیان نەکرد ئەوە قسەی ئاراسی شیخ جەنگی بووکەپیمان دەڵێت عەهدی دەسەلاتی ئیمە لەخیانەتی ۱٦ی ئۆکتوبەر دەست پیدەکابڕیارلەدەست ئەم تاقمەدایە،نەتەوەو خاک ونیشتمان لای ئەوان هیچ نرخیکی نیە تەنهائەو سەفقە گوماناویە بزنزیەسیخورو خیانەتکاریەی دەستیان ۆ بردووە لەسەر حساب پیستی نەخاک و نەتەوە ،بۆیە لەم تابلۆیە قوفل دراوەی خیانەتی ۱٦ی ئۆکتوبەر وینەو ناوی (ئاراس و باڤل و لاهور )بەتابلۆی قوفلدراوی خیانەتی نەتەوەی تۆمار کراوەتارۆژی دادگای کردن،ئەوەی ت ئیستا ئاماژەم پیکردووە مفرداتی گوزەشتی سات و دەست پیکردنی رووداکانی خیانەتی خۆیان بووە لەسەر زاری خۆیان،بۆیە لەرەهەندی ئایدۆلۆجیەتی سیاسی و حیزبی و هزری میژووی ئەم تاقمە وەک خەلفیەتی مێژووی بخوینینەوە کەزەرورە ئەم میژووە خوینەوەی بۆ بکریت بۆ دەست نیشان کردنی کروسوماتی خیانەت لەخوین و میژووی نەتەوایەتی وەک سامپلی خیانەت دەبێت شیکردنەوەی بۆ بکریت بۆ نەوەی داهاتوو روون بێت کەخیانەت لەمێژووی کوردا لەکۆی وە سەرچاوەی گرتووە،ئەمە ترجومەی ئەم شوناسەیە کەخیانەت لەسەردریژە پێدەری مێژوویەکی بەردەوامی ئایدۆلۆجی باگراوەندیی بنەمالەیی ئەم تاقمە بەپی قۆناغەکان دریژەی هەیە بۆیە مفرداتى ئەم سیراعە لەسەر ئاستئ ئەم تاقم و کالفامانە نیە چونکە ئەم خیانەتەی کردیان لەکەرکوک لەئاست ئەوانە دانەبوە کالفامانە بی خۆینەوە بۆ بوعدی قورسایی مێژوو لەبریاردان وەک بەکریگیراو و خاک فرۆشیک مانەوە،بۆیە لە۱٦ی ئۆکتوبەردا لەساتەکانی قولایی شیرنی بەشینەوەی خیانەتیان کاتیک عەبادی هەموو سەرەکات ژمیریک لەسوشیال میدیاو تیڤی بریاریکی توندی بەرامبەر هەولیر دەدا هەولى خنكاندنى هەریمیان دەدا تا شتیک نەهێلن بەناوی هەریمی کوردستان،بۆیە دروستکەری مێژووی سیاسی هەریمی کوردستان لەهەلگەرانەوەی کارتەکانی۱٦ی ئۆکتوبەرو تیکشکانی ئەم پڕۆژەیەی کەویستیان وەک پرۆژەیەکی ئیقلیمی نیودەولەتی فەرزبکریت لەسەر هەریمی کوردستان بکریتە واقیع هەلگیرانەوەی ئەم کارتانەو تیکشکاندنی ئەم پرۆژەیە زۆر لیزانانە و ژیرانە سەرۆکی حکومەت نیچیرڤان بارزانی بوو کەتوانی لەناسکترین و قورسترین قۆناغی میژووی خیانەت هەریمی کوردستان لەژیر سەرکردایەتی سیاسی خۆیدا لەستراتیژیەت و تاکتیکی سیاسی داسەرکردایەتی بکات و سەرکەوتوو بێت لە زووترین کات دا بەستەلەکی سیاسی هەریم تێک بشکێنیت و موخاتەبەی دبلوماسیەت لەهێزەوە بکاتەوە لەکاتیک دا کە گەورەترین داستانی پردی و سحیلا بۆ تیکشکاندنی تاقمی ۱٦ی ئۆکتوبەرو حەشد بووبەپالپشتی هیزی ئقلیمی و نیو دەولەتی ،گەر۱٦ی ئۆکتوبەر دەستبێکی خیانەت و خاک فرۆشتن بوو لەلایەن تاقمی کالفامانی ۱٦ی ئۆکتوبەردا ،لەهەمان کاتیش دا هەلگەرانەوەی کارتەکان و تیکشکانی پرۆژەی ۱٦ی ئۆکتوبەر بوو لەلایەن نێچیرڤان بارزانی ئەمرۆ ئەم واقیعە هەموو کوردستنیان دەیزانن لەهەلبژاردنی کوردستانیش هیزی پارتی دیموکراتی کوردستان دیارکەوت کەهیزی یەکلایی کردنەوەی هاوکیشەکانە هیزی کاریزماو دبلوماتی نیچیرڤان بارزانی (تاقمی ۱٦ی ئۆکتوبەری لەتابلۆیەکی خیانەتی میژووی نەتەوەیی قوفل دا)،
Top