ستراتیژی پارتی و بارزانیی لە سەرەتایی دامەزراندنییەوە تا بە ئەمرٍۆ لە سەر یناغەی یەكدەنگی و یەكریزی نەتەوەیی نێوماڵی كورد ئاوا كراوە . بۆیە هەمیشە ئامانجی نەیارانی كورد و پیلانەكانیان بۆتەوە و هەندێ لایەنیش بەناوی كوردایەتی لە جیاتی ئەوەی سوود بە دۆزی كورد بگەێنن ئەوا زیانی گەورەیان تا بە ئەمرۆ بە خەباتی كورد لە پەنای یەكریزی كورد گەیاندووە .لە ساتێك نێوخۆی كوردستان و نێوماڵی كورد دوورە لە ئاستی هیوا و ئومێدی تاكی كورد لە یەكڕیزی كوردستانییان، كە هیوا خواست بوو بە یەكدەنگی بەهێز بەشداری ئەو پرۆسەیە بكات، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشهاتە نەخوازیار و ترسناكەكان ببێتەوە، بێگومان یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی كورد پێگەی كوردی بەهێز دەكرد لە بەغدا و ئەوەش دید و بۆچوونی پارتی دیموكراتی كوردتان بوو، بەڵام چەندین لایەن هەروەك لەگەڵ حكوومەتی ناوەندی و نەیارانی كورد یەكهەڵوێست بوون بۆ دژایەتیكردنی خواست و ئاواتی زۆربەی كوردستانییان، لەگەڵ ئەو بۆچوونە نەبوون، هەروەك داواكردنی بڕینی بودجە و نەناردنی مووچە و ناردنی هێزی سەربازی، نەك لە 16ی ئۆكتۆبەر، بەڵكو پێش ئەو مێژووەش داویان كرد بوو، ئەمانە بوونە هۆكاری پەرت و بڵاوی خیتابی كورد و لاوازی پێگەی كورد، شۆڕش و بەرخودانەكانی هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك بەردەوامی نەدەبوو ئەگەر پارتی و ڕۆڵەكانی گیانفیدایانە نەهاتبانە گۆرەپانی خەبات و قوربانیدان، بۆیە ڕاستیەكی حاشا هەڵنەگرە كە پارتی قوربانیەكی بێ شوماری لە شەهیدان بەخشیوە سەرەڕای ماڵوێڕانی و ئاوەرەبوون و ناسۆر بوونی بارودۆخی ئەندام و لایەنگرانی، ئەمەش تەنها بۆ بەدیهێنانی ئازادی و ئاشتی و دادپەروەری بۆ كوردستان دیارە ئەوەش تەنها تایبەت نەبووە بە خزمەتكردنی نەتەوەی كورد، بەڵكو بۆ سەرجەم گەلانی عێراق بووە، بۆیە دەبینین لە گفتوگۆ و دیالۆگەكانی ڕژێمەكانی عێراق هەمیشە ناچاربوون مخاتبەی پارتی بكەن، چونكە هەم دەیانزانی پارتی نوێنەری شەقام و جەماوەرە هەمیش هەڵگری ئەجندای هیچ لایەنێكی دەرەكی نیە، بەڵكو هەڵگری خەم و ژانی نەتەوەكەیەتی، بۆیە بەناچاری لەسەر مێزی دیالۆگ بە كۆمەڵێك ملكەچیەوە دەهاتن بۆ دانوستاندن. هەندێك لایەن لە بەرژەوەندی تەسكی حزبی هاوكاری و پشتیوانی نەیارانی كوردیان لەو روانگەی ئەوان دوای شكستیان و ئاشكرابوونی رووی راستییان، هەوڵی دابینكردنی پێگەیەكی بەهێزیان هەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ نەیاران و لەو بڕوایە دابوون لە دوای خیانەتكارییەكەی 16ی ئۆكتۆبەر خۆیان دەبنە خاوەن دەسەڵاتی رەها لە كوردستان، بەڵام بەپێچەوانەوە دوای ئەوەی كەركووكی دڵی كوردستانییان بە قەڵای پۆڵاینی خۆیان هەژمار دەكرێت، ئەمڕۆ ناتوانن وێنەیەك یا ئاڵای كوردستان لەو شارە بەرزبكەنەوە، ئەم كردەوە خیانەتكارییە سەرجەم هاوكێشەكانی گۆڕی و لە هەوڵی رادەستكردنی سەرجەم كوردستاندا بوون، بەڵام خۆڕاگری پێشمەرگە قارەمانەكانی پارتی و بارزانی پلانە خیانەتكارییەكەیان لە بەرگرییەكی كەم وێنەدلا پوچەڵكردەوە و توانیان دوژمن تێكبشكێنن. ئەمە وەنەبێت یەكەم داستانی پارتی بێت لە تێكشكانی نەیاران ، بەڵكو سەدان داستانی مێژوویی پڕ لەسەروەری لەو جۆرە پێشمەرگەكانی پارتی و بارزانی توانیان تۆماریان بكەن و كوردستان بپارێزێت. ،بە سەركردایەتی باوكی رۆحی نەتەوەیی كورد ، بەدرێژایی مێژوویی خەباتی رزگاریخوازی كوردستان بە هۆی هەڵگری بەرپرسیاریەتییەكی قورس و ئاڵای كۆماری كوردستان هەمیشە لە نێو سێرەی داگیركەران و دوژمنانی كورد وكوردستان بووە و كراوەتە ئامانج ، بەڵام پارتی و بارزانیی بە هۆی باوەری پتەو و ئینتیمای نەتەوایەتیی بەهێز ، هیچ كات پیلانگێری و مەرامی ناحەزانی كورد نەیاتتوانیی كاروانی خەبات بەلارێدا ببەن و پاشگەزیان بكەنەوە .
ئەو هۆكارانەی كە وایكردووە كە پارتیی دیموكراتی كوردستان سزا بدرێت و رووبەرووی دادگا بكرێنەوە بریتین لە : بە دەستهێنانی " ئۆتۆنۆمی - پەرلەمان - حكومەتی كوردستان و فیدراڵی بەدەستهێنانی دەنگی 93%ی سەربەخۆیی بۆ كوردستان و شكاندنی هێرشی داگیركردنی كوردستان بە ئامانجی لە ناوبردنی قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان. سەركەوتن لە شەڕی جیهانی تیرۆریستانی داعش بە شاهیدی هەموو جیهان + سەركەوتنی كوبانێ.شكاندنی ئابڵوقەی ئابووری و دیپلۆماسی و سیاسی سەر هەرێمی كوردستان ..
ئەوانەی شەڕ بۆ عێراقی یەكگرتوو دەكەن ، دوێنێ دروشمی بروخێ هەرێمی كوردستانیان گووتەوە و ئەمڕۆ بە خەڵكی كوردستان دەڵێن ڕیفراندۆمچی ، بۆیە ئەو لایەنانە بەكورد و لە ناوەرۆكدا خزمەتكار و ئەڵقەی بەگۆێی ناحەزانی كورد ، لە رابردوو، ئێستا و داهاتووش هاوشێوەی داگیركەران " سەربەخۆیی كوردستانیان " پێی هەرس ناكرێ و هەمیشە ئاغاكانیان دژایەتی كورد دەكەن و پیلان لەدژی دەگێڕن .گەرخەباتی گەلی كورد وەك ئەمڕۆ هەندێك لایەن ئیدیعای لە پێناو عێراقێكی یەكگرتووبوایە؟ ئەو هەموو خوێن و ماڵوێرانی و ئەنفال و كیمیاباران و ئاوەرەیە لە پێناو چی بوو؟ هەركەسێك لە سەردەمی رژێمی بەعس و پێش بەعسیەكانیش بێنەسەرحوكم، لەگەڵ عیراقی یەكگرتووبایە ئەوا بەسەت جار زیاتر ماف و ئیمتیازەكانی لە ئەمڕۆ زیاتر دەبوو ، بەتایبەتی گەلی كورد لە كوردستان ، گەر وەك ئەمڕۆ هەندێك لایەنی سیاسی شانازی بەعیراقی بوونی خۆیانەوە دەكەن و خەمی عێراقی یەكگرتوویانە، ئەوا لەسەردەمی سەددامدا نە دووچاری كیمیاباران و نە ئەنفال و راگوازتن و ئاوارەیی نەدەبووین مافەكانیشمان زیاتر لە ئەمڕۆ وەدەست دەهێنان، ئێ خۆ حوكمڕانانی عێراقیش هەر لە مەلیكەوە تا سەددام هەر ئەوەیان لە گەلی كورد دەویست كە شانازی بەعیراقی بوونی خۆیانەوە بكەن، ئیترژیانێكی شاهانە دەژیاین، بەڵام گەلی كورد شوناسی كوردبوونی خۆی لە هەموو شتێك پێ باشترو گرنگتربوو،بۆیە لەو پێناوەدا خوێن و نرخێكی زۆر گرانیدا.