لە دوای ٣٠ی ئەیلول پارتی تاوانبارە؟!
October 10, 2018
وتار و بیروڕا
پارتی بۆ زۆرینەی پەرلەمانیبێت؟! بۆ ئەوەی بتوانێت دادگەری بگەیەنێتە ھەورامان و کفری و کەلار؛ لێرە بەدواوە پارتی بەرپرسە لە خەمی خەڵکی پێنجوێن وەک ئەوەی لە رابردوو بەرپرس بووە لە خەمی ئامێدی و زاخۆ و سۆران؛ لە دوای ٣٠ی ئەیلول پارتی بەرپرسی یەکەمی خەمی خەڵکە؛ پێویستە پێکھێنانی حکومەت بە جۆرێکبێت ئەوەی بۆ دھۆک دەکرێت بۆ سلێمانیبکرێت چیتر پارتی تەنھا لە زۆن و ناوچەیەکبەرپرسیارنیە.
شەقامی ١٢٠ مەتری لە ھەولێر جوانە گرنگە پرخزمەتگوزاریە و کار ئاسانە بۆ ھەرکەسێک بەکاریبھێنێت؛ بەلام من لە سلێمانی دەژیم دەمەوێت لە سلێمانی شەقامی ١٠٠مەتری و بگرە ٢٠٠ مەتریش ھەبێت؛ کاتێتی پارتی لەسەر دادگەری بێتە دەنگ و ئەمرۆ بەدواسلێمانی وەک رابردوونەبێت.
ئاستی گوزەران و داهاتی تاک لە هەولێر و دهۆک باشە، بەتایبەت لە بواری کاردا، ئێدەی من پێمخۆشە لە سلێمانی و هەڵبجە هەروابێت، بۆچی لەیرە خەڵک بێکاربن؟! هەلی کاری گونجاو مافی هەر مرۆڤێکە.
بائەوانەی بەرپرسن لە ئاوەدانی و ئارامی سلێمانی ئەم مۆدێلە بگەیەننە دھۆک و زاخۆ! بۆنا دەکرێت سود لە ئەزمونی سەرکەوتووی دروشم زلەکانیش وەربگیرێت!.
بەپێی ڕاسپاردەو ڕێنمایی باڵوێزخانەی بەریتانیا لە عێراق، کەلە دوای هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلول بڵاوی کردۆتەوە، وەک ڕێنمای داویتی بە بەرپرسانی نوێ لە عێراق، ئەواندەڵێن: بەپێی بەدواداچون و زانیارییەکانمان خەڵکی عێراق چەن پێویستیەکیان لە ئەولەویەتی داخوازییەکانیاندا هەیە، ئەگەر ئەم داخوازیانە بەدیبهێنرێت ئەوا حکومەت و کابینەی نوی سەکەوتوو دەبێت، ئەونیش بریتین لە (هەلی کار، خزمەتگوزاری گشتی، باشکردنی دۆخی ئابوری، ئاسایش و رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی)، سلێمانی و هەڵبجەو گەرمیان هەمان پێویستی هەیە.
خەڵکی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی هیوامان وایە حکومەتی نوێ، حکومەتی سەرتاسەری کوردستانبێت، حکومەتێکبێت کۆتایی بە دوو زۆنی و بەش بەشێنە بهێنێت، کاتێتی ئەو خزمەت و ئاوەدانیەیی لەهەولێر و دهۆک بوونی هەیە و لەسەر ژیانی خەڵک رەنگیداوەتەوە پریشکی بگاتە سلێمانی و هەڵبجە و هەورامان.
دەرئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە٣٠ی ئەیلولدا نەخشەیەکی نوێی سیاسی هێنایە بوون، پارتی ڕێژەیی دەنگ و کورسییەکانی هەڵکشان و جیاوازییەکی زۆریش کەوتە نێوان هێزی یەکەم و دووەم، ئەم ئەنجامەش پێماندەڵێت زەمینە لەبارە بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز. دەکرێت قۆناغی داهاتوو قۆناغی یەکێتی کیانی سیاسی هەرێمی کوردستان بێت، خەمی خەڵک و خزمەتکردنی خەڵک و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەگشتیەکان ئەرکی یەکەمینی حکومەتی نوێبێت، لەگەڵ ئەمانەدا ڕووبەرووبونەوەی گەندەڵی و قۆرخکاری ناوچەیی دەبێتە هیوا و ئومێدێکی گەش بۆ خەڵک بەگشتی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەت کە ساڵانێکە گروپگەلی نابەرپرسیار مڵک و سامانی خەلك بە هەدەر دەبەن.
لێرەوە لە چاوەڕوانی قۆناغێکی گرنگداین، قۆناغێک پەرلەمان و حکومەتی نوێ چالاکانەتر بەئەرکی خۆییان هەستن، پارتییش باشتر ڕوانینیی بەهێزی سیاسی خۆی لەبەرگی حکومڕاندا بەرجەست بکات.