ئەرێ ئەخلاقی سیاسی تەنها دەستەواژەیە یان لە فەلسەفەو زانست بوونی هەیە؟
October 8, 2018
وتار و بیروڕا
پێت وانیە ئەخلاق شتێکە پەیوەستە بەتاک بەڵام سیاسەت بۆ گشتیە؟
کەدەلێن سیاسەت بە سۆزو عەتف ناکرێت، مانای وانیە سیاسەت نابێت لەژێر کاریگەری ئەخلاقی کۆمەڵایەتی یان خودی بێت؟
ـ ئەفلاتون و ئەرستۆ ئەخلاق بە کۆڵەکەی سیاسەت دادەنین.
ـ ماکیاڤیلی دەڵێت:" ئەخلاق و سیاست هیچ پیوەندیەکیان بە یەکەوە نییە. ئەو پێی وایە کە سیاسەت یانی وەدەست هێنانی دەسەڵات وهێز و ئەخلاق هیچ پێوەندیەکی بە دەسەڵات و هێزەوە نییە.
ـ
ـ زۆر لە فیلەسوفان دەڵێن دوو شێوازی ئەخلاق هەیە، یەکەم ئەخلاقی تاک کە تایبەت بە خودی مرۆڤە وەک کەسایەتی خۆی و دووەم ئەخلاقی کۆمەڵ کە بە پێی یاسا و ڕێساکانی سیاسیەوە، کۆمەڵە رەفتارێک بۆ کۆمەڵگە دیاری دەکرێ و خودی ئەو یاسایانەن کە فەرمانەروایی ئەخلاقی کۆمەڵگە دەکەن. کە واتە جیاوازی نێوان ئەخلاق و سیاسەت هەمان جیاوازی نێوان بنەما ئەخلاقیەکان و بنەما یاساکانە.
ـ عەبدولفەتاح ئیمام عەبدولفەتاح، سیاسەت ئەخلاقە، هەموو سەرکردەیەک دەبێت ئەخلاقی سیاسی هەبێت.لە کتێبی ئەخلاقی سیاسی.
ئەخلاقی سیاسی ئەو پرسیارە بوو کە لەلام دروست بوو، کە ئاخۆ پەیوەندی نێوان ئەخلاق و سیاسەت چیە، شتێک هەیە بەناوی ئەخڵاقی سیاسی، دوای گەڕانێکی زۆر بۆم دەرکەوت کە ئەمە کێشەیەکی فەلسەفیە (ئەفلاتون و ئەرستۆ، ماکیاڤیلی و تۆماس هۆبز، کانت و عەبدولفەتاح ئیمام و زۆرێک لە فەیلەسوف و نوسەرەکانی دی) نەرینی تایبەتی خۆیانیان لەبارەوە نوسیە، چۆن من نەگەیشتمە خالی کۆتای حالی بوون ئەوانیش وەک من بوونە????????????.
من وای بۆدەچم پەروەردەی کۆمەلگاو دین، بۆشای نێوان ئەخڵاق و سیاسەت دیاری دەکەن، ڕەنگە لەژینگەی ئێمە بۆشاییەکە کەم بێت، لەژینکەی پەروەردەیەکی دیکە زۆر بێت، یان بەپێچەوانەوە.