هەڵبژاردن بەشێکە لە دیموکراسییەت....
September 26, 2018
وتار و بیروڕا
هەروەها ئێمە ئیدیعای بە دیموکراسی کردنی کوردستان دەکەین، دیمۆکراسیش بەبێ هەڵبژاردن هیچ مانایەک نابەخشێت بە هۆکاری ئەوەی کە حوکومەتێکی دیمۆکراتیک دەبێت پایەکانی لە سەر ویست و دەنگی هاووڵاتیانەوە بنیاتبندرێت. هەروەها هەر لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوەیە کە دەستەڵات لە کەشوهەوایەکی ئاشتییانە و هێمنانەدا دەستاو دەست دەکرێت.
وە هەڵبژاردن بەشێکە لە دیموکراسی و لێی جیا ناکرێتەوە،
کەواتە لێرەدا گرنگی هۆشیاری تاکەکان و بەژداریکردنیان زەڕووڕیەتێکەو حاشا هەڵنەگرە لە پێناو بەلاڕێدا نەبردن و فریونەدانیان بە تایبەت لە قۆناغی سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردن، لەسەر بنەمای تێفکرین و هەڵسەنگاندنی کردەوەو گوفتاری حیزبە سیاسییەکان بڕیاری خۆیان بدەن و دەنگ بدەن بەو قەوارەیەی کە بە واقعی هەڵگری پەیامی بەرەی میللەتە بۆ خۆشگوزەرانی و ئاوادانی و سەربەخۆبوون و ئازادی خەڵک و ووڵاتەکەمان.
هەروەها زۆر بە گرنگی دەزانم لەو هەڵبژاردنەی کە 30/9/2018 دەکرێت، لیست و قەوارە سیاسیەکان کە بەدەنگی ئێمە دەچنە پەرلەمان، ئەوە مهامی ئێمەیە کە بتوانیین پابەندیان بکەین بەبەڵێنەکانیانەوە هەرلە بەسەروەری کردنی یاساو چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و کارکردن بۆ گێڕانەوەی شکۆی شکاوی مرۆڤی کورد لە کەرکوک و تەواوی ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان و چاودێرێکی ئەکتیڤی دەسەڵاتبن و هاوکاربن بۆ باشترکردنی، نەک ببن بە بەشێک لە جێبەجێکردنی پلانە گڵاوەکانی دووژمن بۆ تێکدانی باری ئاسایشی هەرێمی کوردستان و لەباربردنی ئەزموون و دەستکەوتەکانی کوردستان، هەروەها پابەندیان بکەین بە پاڵپشتی کردن و کارکردنیان لە پێناو سەربەخۆیی و بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ئامانجی ڕێفراندۆمی خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی.