پارتی، حزبی شەهیدان،پێشمەرگە وسەربەخۆیخوازانە ..

پارتی، حزبی شەهیدان،پێشمەرگە وسەربەخۆیخوازانە ..
پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە پاراستنی‮ سەقامگیری ، ئاسایش، ئاوەدانی‮ ‬و خزمەتگوزاریدا پشكی‮ ‬شێری‮ ‬بەركەوتووە تا ئەمڕۆ و بەربەست بووە لەبەردەم نەخشە و پیلانەكانی‮ ‬دوژمنان و نەیاران لە دەرەوە و ناوەوە كە دەیانویست دۆخی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬هەرێم تێكبدەن و دواتر ئەو پێشكەوتن و گەشەسەندنەی‮ ‬زۆنی‮ ‬زەرد رابگرن،‮ ‬بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ئەم مەرامە گڵاوەیان پەنایان بۆ زۆر پیلانگێڕی‮ ‬برد هاوشانی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬كورد لەسەر ئاستی‮ ‬عێراقی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬و تاڕادەیەك توانیان ئازار و مەینەتی‮ ‬دروستبكەن بۆ گشت خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام بە خۆڕاگری‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬و پێشمەرگە و جەماوەری‮ ‬دڵسوزی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پیلانی‮ ‬ناحەزانیان شكست پێهێنا و بارزانی‮ ‬و حزبەكەشی‮ ‬هەر بە پێشەنگ مانەوە‮. ‬ پارتی سیمبولی ئازادی و پێكەوەژیانە و پارتی نەبێت، كوردبوونمان چ مانەیەكی هەیە؟ پارتی لەوەتەی هەیە هەر بۆ كوردستانێكی ئازاد تێدەكۆشێ، بۆیە پارتیم، چونكە پارتی نەبێ، ئازادی و پێكەوەژیانیش نابێت. دەنگمان بۆ لیستی پارتییە، چونكە تاكە حزبە دەتوانێت سەقامگیریی كوردستان رابگرێت و ئازادی و خۆشی بۆ میللەتی كورد فەراههم بكات، لێرەوە داوا لە خەڵكی دڵسۆز دەكەم كە دەنگ بە لیستی 183ی سەرۆك بارزانی بدەن، چونكە داكۆكی لە ماف و نەتەوە و خاكی كوردستان دەكات، ئەو لیستەی كە هەزاران خوێنی شەهیدی رژاوە و هەمیشە لە دوای بنیادنانی نەتەوەیەكی سەربەخۆ و دەوڵەتێكی كوردییە. پارتی دیموكراتی كوردستان و رێبازی بارزانی هەم له رابردوو و هەم له ئێستا و ئایندەش تەواوكەری نەخشەرێگای ئازادی و سەربەخۆیی بووه. دەنگدان بە لیستی پارتی دەنگدانە بە خۆت و ماف و دەستكەوتی زێدەتر بۆ كورد و كوردستان، دەنگدانت بە پارتی دیموكراتی كوردستان، بەفیڕۆ نەچوونی خوێنی هەزاران شەهیدی رێگای ئازادی و سەربەخۆییه، من وەك كچە شەهیدێك بۆ ئەوەی بهرههمی خوێنی باوكم و ههموو شههیدانی کوردستان لە دەست نەچێت، بۆ ئەوەی ئازادی و ئاوەدانی زیاتر و پێشكەوتنی زیاتر ببینم، دەنگ دەدەم بە پارتی دیموكراتی كوردستان، چونکه دەنگدانم بە پارتی دەنگدانە بە ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیی زیاتر، داواش لە خەڵكی كوردستان دهکهم، دەنگ بە لیستی زەردی پارتی بدەن، که پارێزەری خاکی کوردستان و خزمەت بە گەل و نیشتمان دهکات. به دهنگدانی خۆمان به پارتی ئەو ئەركە نەتەوەییەی سەر شانی پارتی زیاتر دهکهین، تا داكۆكی لە خەڵك و خاكی كوردستان بكات، پێویستە خەڵكی كوردستانیش لەو راستییە تێبگەن و پارتی وەك خۆرێكی هەڵهاتوو ببینن، دەنگدانیش بەو لیستە دەبێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ هەموو كوردستان.سەرۆك بارزانی‮ ‬لەو قوتابخانەی‮ ‬كوردایەتیە پەروەردە بووە و درێژە بەو خەباتە پیرۆزە دەدات،‮ ‬جگە لە بۆچوون و دیدە تایبەتییەكانی‮ ‬خودی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬ئارامی‮ ‬و سەقامگیریی‮ ‬نێو ماڵی‮ ‬كورد كە زیاتر لە نیو سەدە خەباتی‮ ‬لە پێناوەدا كردووە و لەسەر هەمان رێبازی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بەردەوامە،‮ ‬بۆ بە دەستهێنانی‮ ‬سەرجەم مافەكانی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردستان‮. ‬بیگومان رێنماییەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬هەڵقوڵاوی‮ ‬هەستكردنە بە بەرپرسیارەتی‮ ‬و دڵسۆزییە بۆ پێكەوەژیان و تەبایی‮ ‬نێو ماڵی‮ ‬كوردستانییان و رێگا نەدان بە دوژمنای‮ ‬كورد و كوردستان و دارودەستەكانیان كە هەوڵە چەپەڵەكانیان سەر بكەوێت‮.‬ ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر مێژوویی خەبات و تێكۆشانی پارتی و بارزانیی بكەین و واقیعیانە بروانین بۆمان روون دەبێتەوە كە مستەفا بارزانیی وەک كارێزما و رێبەری نەتەوەیی کوردستان، هەمیشە جێی ئومێدی هەموو گەلی کوردستان بووە، لە ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتیی خۆیدا دژی سازشکردن لەسەر مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان بووە، بۆیە بەردەوام دوژمنان لە هەوڵی دژایەتیکردن و لێدانی بارزانیی نەمردا بوونە، زۆر جاریش بۆ دژایەتیکردنی مستەفا بارزانیی هەوڵیان داوە سوود لە کەسانی ناو شۆڕش و لایەنی ناوخۆیی وەربگرن، بۆیە ئەگەر سەیری مێژووی سیاسیی کوردستان بکەین، دەبینین زۆر جار خیانەت لە بارزانیی نەمر کراوە. بارزانیی نەمر لە تێکۆشانی خۆیدا زۆر جار رووبەڕووی خیانەتی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی بووەتەوە، بەڵام بارزانی وەک هەمیشە دژی ئەو پیلانانە وەستاوەتەوە و درێژەی بە شۆڕش و بەرخودان داوە.خه‌باتی دەیان ساڵەی مستەفا بارزانیی ته‌نیا بۆ نەتەوەی كورد نه‌بوو، به‌ڵكوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی ته‌واوی پێكهاتەكانی توركمان و ئاشووری و عەرەب و ئەرمەن بووه‌، هاوکاری و پشتیوانیی بارزانیی بۆ شێخ مەحمودی حەفید و بەهاناوەچوونی مستەفا بارزانیی بۆ شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشداریکردنی لە دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مهاباد و بەرگریکردنی بارزانیی نەمر و هێزەکەی بۆ پاراستنی کۆمار، ئەوەمان پێ دەڵێن کەوا مستەفا بارزانی وەک رێبەر و پێشمەرگەیەک لە خەمی ئەوەدا بووە کورد بگاتە ئامانج و ببێتە خاوەن دەوڵەتی خۆی، بەهاناوەچوونی بارزانی بۆ سلێمانی و مهاباد، مۆراڵی گەلی کوردستانی بەرز کردووەتەوە، لەبەرئەوەی بارزانیی نەمر، پێشمەرگە و شۆڕشگێڕێکی ئازا و چاونەترس بووە و هیچ کات خۆی بەدەستەوە نەداوە و خۆبەدەستەوەدان لە فەرهەنگی بارزانیی نەمردا نەبووە، ئەمەش وای کردووە خەڵک بە باوەڕبەخۆبوونەوە بڕواننە داهاتوو، هه‌ر بۆیه‌ کارێکی هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بارزانیی نەمر ته‌نیا لەسەر‌ پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمار بکەین، به‌ڵكوو ده‌بێت وه‌ك رێبه‌ری گه‌لی كوردستان و سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ بارزانیی نەمر بڕوانین. لەلایەكی دیكەوە سەرۆك مەسعود بارزانی، وەک رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانیی کوردستان و کەسایەتییەکی کاریگەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش، هەمیشە وەک رێبەرێکی حیساب بۆکراو و خودان هەڵوێست و کردار سەیر کراوە، بۆیە لە زۆر لاوە لەلایەن دوژمن و ناحەزانەوە حیسابی وردی بۆ کراوە و هەوڵ دراوە کەوا لە کەسایەتیی جەنابیان بدرێت، هەموو لایەک باش دەزانن خۆبەدەستەوەدان لە فەرهەنگی بارزانیدا بوونی نییە، مەسعود بارزانی نوێنەرایەتیی ئیرادەی گەلی کوردستانی کردووە و تا ئێستاش ئەو نوێنەرایەتیی ئیرادەی گەلی کوردستان دەکات، بۆیە دوژمنان هەوڵیان داوە لە رێی هێرشکردنە سەر کەسایەتیی مەسعود بارزانی، ئیرادەی گەلی کوردستان بشکێنن، بەڵام خۆشبەختانە مەسعود بارزانی، وەک چیایەکی سەرکەش و خۆڕاگر بەرامبەر هێرش و پەلاماری ناحەزان و دوژمنان وەستاوەتەوە و بە هێمنی و لێهاتوویی و سیاسەتی حەکیمانەی خۆی، هەوڵ و هێرش و پیلانی ناحەز و دوژمنانی پووچەڵ کردووەتەوە و بەردەوام هیوایەکی نوێی بە گەلی کوردستان بەخشیوە.لە مێژووی خەباتی پێشمەرگایەتی و سیاسیی سەرۆک مەسعود بارزانی، یەکێک لە کارە پر شكۆ ومێژووییەكانی کە جێگەی شانازییە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆییە ، لەبەرئەوەی لە رێگەی ریفراندۆمەوە بە هەموو دونیامان گوت كوردستان بە خاک و خەڵکەوە بەشێک نییە لە عێراق و گەلی كوردستان چیدیکە قبووڵی نییە لە چوارچێوەی عێراق بمێنێتەوە و بژیت، گەلی کوردستان سەربەخۆیی دەوێت، كەركووك و تەواوی ناوچەكانی دیكەی دابڕێندراو لە كوردستان نەك هەر خۆیان بە كوردستانی دەزانن، بەڵکوو نایانەوێ لەناو عێراقدا بژین، دەیانەوێ لەگەڵ دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستاندا بژین، ئەوە پەیامێكی گرنگە بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بۆ وڵاتانی دەوروبەر و بۆ خودی عێراقیش، كە ئەوە رای گشتیی خەڵكی كوردستانە، کەوا چیدیکە ناخوازن لە چوارچێوەی نەخشەی داتاشراوی عێراقدا بمێننەوە، بۆیە ئەوە شانازییەكی گەورەیە بۆ جەنابی بارزانی، كە ریفراندۆم لەسەر دەستی ئەو و بە هاوكاریی هەموو لایەنە سیاسییەكان ئەنجام درا، لە هەمان کاتدا شانازییەكی گەورەشە بۆ گەلی كوردستان، كە ئەو بڕیارەی داوە، بەڵێ لە رێی ریفراندۆمەوە بڕیاری سەد ساڵەی لكاندنی كوردستان بە عێراق رەت کرایەوە و بە هەموو لایەکمان گوت، لکاندنی کوردستان بە عێراق ناشەرعییە و بێ خواستی ئێمە بووە، بۆیە نامانەوێ چیدیکە لە چوارچێوەی عێراقدا بمێنینەوە...ئەمەش گەورەترین دەسكەوتی مێژوویی و پرشانازییە كە سەر دەستی سەرۆك بارزانیی تۆمارٍكراوە ..
Top