هیوا و بەڵێنەکانی دەوڵەتمەدار زامنی سەرکەوتنی لیستی ۱٨۳ پارتییە

هیوا و بەڵێنەکانی دەوڵەتمەدار زامنی سەرکەوتنی لیستی ۱٨۳ پارتییە
ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەختی کوردستان لەگەڵ ووتارە پڕ هیواوەکەی دەوڵەتمەدار جۆش و خرۆشی جەماوەری پارتی گەیشتە لوتکە ، جەنابیان هەردەم لەخەمی سەرکەوتنی پارتی و جێبەجێکردنی بەرنامەی پارتیدا بووە ، هەمیشە پێی وابووە کە تەنها حکومەتێک بتوانێ خزمەتی گەلی کورد بکات حکومەتەکەی پارتییە ، هەمووانیش ئەو شاهیدیە دەدەن کە لەماوەی دوڵەتداری جەنابیان لە کابینە یەک لەدوا یەکەکانی حکومەتی کوردستان ، زۆر دڵسۆزانە توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاوو لەسەرجەم سێکتەرەکانی و لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان بکات ، سەرکردەی مەزن هەمیشە ئەرکی مەزنی دەکەوێتە ئەستۆ ، بۆیە هەروەک جەنابیان فەرمووی هەندێ هێز و لایەن پێیان ووابوو کەدوای ڕوداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر هاوسەنگی هێز دەگۆڕێ و جارێکی تر پارتی ناتوانێ وەک جاران دەسەڵاتی هەبێ ، بەڵام بەرگری ئازایانەی پێشمەرگەی کوردستان و دبلۆماسیەتی دەوڵەتمەدار جارێکی تر ئەزموونەکەی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکانی پارێزراوبوون و کوردستان دووبارە گەڕایەوە سەر ڕێڕەوی ئاسایی خۆی ، دەرەنجامی هەوڵ و تەقەلای جەنابیان لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق نەک هەر پارتی لەناونەچوو بەڵکو بەهێزتر بوو دووبارە بووەوە هێزی یەکەمی عێراق ، ئێستاش بەهەوڵی ڕاستەوخۆی پارتی و خودی جەنابی سەرۆک سەردەمی تاریکی عەبادی لەکۆتایی نزیک دەبێتەوە ، هەروەها بەڕێزیان فەرمووی کە پارتی پشتی بە جەماوەری ڕەشوڕووتی کوردستان بەستووە ، بۆیە هەرگیز لە هەڵبژاردن ناترسێ ، دڵنیایی دایە هەمووان کە سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی کوردستانە و ئەگەر پارتی نەبوایا ئێستا شتێک نەبوو بەناوی حکومەتی کوردستان ، بۆیە پێویستە لەسەرمان ڕۆژی هەڵبژاردن بەوپەڕی دڵ گەرمیەوە بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگمان بۆ لیستی ۱٨۳ ی پارتی بێت ، بۆئەوەی کوردستان پارێزراوتربێت و دووبارە ئاشتی و ئاوەدانی و پێشکەوتن بۆ کوردستان بگەڕێتەوە ، هەروەک چۆن لەڕابردوو شاهیدی دڵسۆزی و خزمەتگوزاری کابینەکەنی حکومەتەتی هەرێمی کوردستان بووین بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی ، سەرکەوونتی پارتی لەداهاتوودا دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و دەنگی زوڵاڵی ئاشتیخوازی گەلەکەمان بگاتە تەواوی جیهان ، بۆهەمووانی بسەلمێنین کە پارتی نەک هەرلەناوناچێ بەڵکو بەهێزتر دەبێت ، هەمووان لەگەڵ دەنگی پڕلەجۆشی دەوڵەتمەدار دووبارە بەڵێن دووپاتکەینەوە بۆ پارتی ڕێبازە پڕ سەروەریەکەی بارزانی ، چونکە هەر ئەو دەتوانێ خزمەتی تاک بە تاکی ئەم میللەتە بکات و بەرگری لەماف و دەسکەوتەکانیان بکات .
Top